توركیا

توركیا له‌ ئێستادا میوانداریی زیاتر له‌ 3 ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا ده‌كات، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌ ته‌نیا له‌ وڵاتێكدا هه‌بێت. نیوه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ منداڵن، ته‌نیا 10% ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ كامپه‌كاندا ده‌ژین. زۆربه‌ی ئه‌وانی دی 90% له‌ ده‌ره‌وه‌وی كامپن و له‌ شارۆچكه‌و شاره‌كاندا ده‌ژین. ئه‌وه‌ش حكومه‌تی توركیا و شاره‌وانییه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌ گشتییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كانی وه‌ك ئاگاداریی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌ و سووده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

پلانی 2017 - 2018 په‌نابه‌رانی هه‌رێمی و به‌تواناكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ توركیا 3RP  ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات  كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پاراستنه‌ كاتییه‌ی سیستم  له‌ توركیا، گه‌یشتن به‌ مافه‌  بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خزمه‌تگوزاریی بۆ  په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان دابینكردوه‌، به‌ڵام  هێشتا هه‌ژاری له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سوریادا گه‌لێك به‌ربڵاوه‌  به‌هۆی  نه‌گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی رێكوپێكی داهات و په‌روه‌رده‌،  هه‌روه‌ها گرانی  تێچوونی خه‌رجیی ژیان له‌ شاره‌كاندا. به‌و جۆره‌ گه‌لێك خێزان په‌نایان بردۆته‌ به‌ر  میكانیزمی نه‌رێنی  بۆ  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی  ئه‌و دۆخه‌ وه‌ك كاركردنی منداڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی  جۆر و  بڕی ئه‌و خۆراكه‌ی به‌كاریده‌هێنن و نیشته‌جێبوون له‌ شوێنی نه‌گونجاو و سواڵكردن.

قودره‌ له‌ توركیا

چالاكییه‌كانی قودره‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نیشتمانی دێنه‌ ئه‌نجامدان و به‌و جۆره‌ دیزاین كراون تاوه‌كو پرۆسه‌ی به‌تواناكردنه‌وه‌ به‌هێز بكات له‌ڕێی باشكردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پشتگیریكردنی گوزه‌ران و زۆركردنی هه‌له‌كانی كار بۆ پیاوان و ژنانی لێقه‌وماو، به‌تایبه‌تیش لاوان. به‌پێی كاركردن به‌ یاسا نیشتمانییه‌كان، پرۆگرامه‌كه‌ی قودره‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ توركیا یارمه‌تیی گشت هاوپشكه‌كان بدات له‌م روانه‌وه‌:

باشكردنی پێكهاته‌ ژێرخانی خوێنـــدن (قوتابخـــانه) هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌ چالاكییه‌ زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێنــدن  (GIZ)

قودره‌ هه‌وڵده‌دات بۆ زۆركردنی گه‌یشتن به‌ جۆرێتییه‌كی باشی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میوانداری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان له‌ توركیا.  ئه‌و كاره‌ وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكه‌  بۆ ئه‌و پێویستییه‌ زۆرانه‌ی سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ كه‌ گونجاون له‌ گه‌ڵ  پلانی 3RP ی توركیا  و ده‌ستپێشخه‌ریی  " نه‌وه‌یه‌كی  بزرنه‌بوو" (NLG) تاوه‌كو به‌بێ جیاكاری باری گه‌یشتن  به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی باش  بۆ منداڵانی په‌نابه‌ران  و منداڵانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ش كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن دابین بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌  كه‌ ئه‌وه‌ ئاسانكاریی وه‌رزش و  جۆری دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها  به‌هێزكردنی توانای زمانه‌وانی مامۆستا سورییه‌كان و دابینكردنی  پێداویستییه‌كانی فێربوون و پێشكه‌شكردنی  ئه‌و چالاكییانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندنن ، سه‌ره‌ڕای دابینكردنی هاوكاری  بۆ هاتوچۆ.


به‌ره‌وپێشبردنی ڕاهێنانی توانا بۆ په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن(GIZ)

ئامانجی ئه‌م بابه‌ته‌ پێكهاته‌یه‌ كاركردنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ یان ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه‌ ڕاهێنان دابین ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی توانای پیشه‌یی بۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر درومان به‌ زۆری له‌ شێوه‌ی خولی ڕاهێنانی كورت خایه‌ندا كه‌ تیایدا په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان ده‌كرێنه‌ ئامانج هه‌روه‌ها لاوانی كه‌م ده‌رامه‌تی  توركیا. له‌ناو ئه‌و چالاكییانه‌شدا پشتگیریكردنی دابینكارانی ڕاهێنان له‌ڕێی پرۆگرامه‌كانی ڕاهێنانی ڕاهێنه‌رانه‌وه‌  ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها له‌ڕێی دابینكردنی پێداویستی و ئامێره‌وه‌.


به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ڕێی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌وه‌ كه‌ بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌  (GIZ-EF)

بۆ گرنگیدان به‌ په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوخۆ له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ توركییانه‌دا كه‌ میوانداریان ده‌كه‌ن چالاكییه‌كانی قودره‌ بۆ جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر باشكردن و فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. له‌ڕێی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاریی جۆراو جۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كانی په‌یوه‌ستكردنی سه‌ته‌لایت (یان هاتوچۆی پشتگیریی لێكراو بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه‌ خزمه‌تگوزاریی جۆراو جۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن) هه‌روه‌ها یه‌كه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شكراو له‌ شوێنی خۆیدا به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات تاوه‌كو گشت گروپه‌ جۆراو جۆره‌كان بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌ژین. ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستین و مه‌ودایه‌كی فراوان ده‌گرنه‌وه‌ وه‌ك ده‌زگا نافه‌رمییه‌كانی په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، بژێوی، وه‌رزش و كه‌لتور تا ده‌گاته‌ خزمه‌تگوزارییه‌ تایبه‌ته‌كانی وه‌ك ڕاوێژكاریی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئامۆژگاری یاسایی، ڕاهێنانی توانا و خوله‌ بڕواپێكراوه‌كانی فێربوونی زمان. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گشت گروپه‌كان بگه‌ن به‌ زانیاری و ڕاده‌ی هۆشیاری به‌رز ببێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یه‌كگرتوویی له‌ كاتێكدا كه‌ چالاكییه‌ كه‌لتورییه‌ فراوانه‌كان پێشكه‌ش به‌ لاوانی خه‌ڵكی سوریا و توركیا ده‌كرێت هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تیش منداڵان و ژنان.  


به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆی  ناوچه‌یی و نیشتمانی (GIZ)

قودره‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و كۆمه‌ڵگه‌ میوانداره‌كان و هه‌روه‌ها هاوپشكه‌ نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كان پێكده‌گه‌یه‌نێت له‌ گه‌لێك وتارگه‌ی جۆراوجۆردا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردولایه‌نه‌كه‌ هانبدات بۆ چوونه‌ نێو  وتووێژی بنیاتنه‌رانه‌ و  ئه‌زموونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. له‌ڕێی ستراتیژییه‌كی به‌شداریكارانه‌ی له‌و شێوه‌یه‌، كاره‌كانی قودره‌  و چالاكییه‌كانی  به‌و ئامانجه‌ن كه‌   ستراتیژییه‌كی نوێكار بێنێته‌گۆڕێ بۆ  به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكی گونجاوی قه‌یرانی په‌نابه‌رانی هه‌رێم. له‌گشت ئه‌وانه‌ش گرنگتر پێكهاته‌ی ئه‌م به‌شه‌ یه‌كه‌یه‌ داكۆكی  له‌ دابینكردنی میكانیزمێك ده‌كات بۆ  ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن و ئاواره‌كانی ناوخۆ ده‌نگیان ببیسترێت.

له‌ڕێی گه‌لێك شێوازی كار و چالاكیی جۆراوجۆره‌وه‌ قودره‌ له‌ توركیا  رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ له‌ بنیاتنانی پرده‌كانی په‌یوه‌ندی  و خستنه‌كاری ئه‌وپه‌ڕی وزه‌و توانا له‌نێوان  گشت كاره‌كته‌ره‌  په‌یوه‌نداره‌كاندا.  تاقیگه‌كانی مه‌داد – سه‌ر به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا  كۆڕبه‌ندییه‌كی بێ وێنه‌  دابینده‌كات  بۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌  كاتێك كه‌ گشت لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن و ده‌ستنیشانكردنی  ئه‌و كێشه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ قه‌یرانی  په‌نابه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌ و چاره‌سه‌ره‌ په‌یوه‌ندداره‌ نوێیه‌كان داده‌ڕێژن.

لێره‌دا  زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌باره‌ی  قودره‌  تۆڕبه‌ندییه‌كی  فێربوون دروستده‌كات له‌ نێوان په‌نابه‌ران و