له كاتێكدا كه سوریا له حهوتهمین ساڵی قهیرانهكهیدایه، ئوردن میوانداریی نزیكه‌ی 1.2 ملیۆن خه‌ڵكی سوریا ده‌كات، له‌وانه‌ش 659.593 یان وه‌ك په‌نابه‌ر تۆماركراون. نزیكه‌ی 79% ی ئه‌و په‌نابه‌ره سورییانه‌ی كه تۆماركراون له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ده‌ژین كه میواندارییان ده‌كه‌ن و 96% ی ئه‌وانه‌ش له باكور و ناوه‌ڕاستی ئوردن ده‌ژین.
ئه‌و وروژمه گه‌وره‌یه‌ی په‌نابه‌ران به‌رزترین ژماره‌ی په‌نابه‌رانه كه له ئێستادا هه‌یه و فشارێكی زۆر گه‌وره ده‌خاته سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه نیشتمانییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌شه له‌سه‌ر دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به جۆرێتییهكی باش به تایبه‌تی له سێكته‌ره گرنگه‌كاندا وه‌ك ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و ئاو و خزمه‌تگوزارییه شاره‌وانییه‌كان.
قودره له ئوردن
پلانی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئوردن بۆ 2017 - 2019 كه پلانێكی (3) ساڵییه له‌گه‌ڵ پلانی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی (3) ساڵه‌ی هه‌رێمیدا گونجاوه كه تیایدا چوارچێوه ڕێنیشانده‌ره‌كان بۆ كاره‌كانی قودره له ئوردن دابین ده‌كات. پلانی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئوردن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه پێویستییه‌كان و ناهه‌موارییه‌كانی په‌نابه‌رانی سوریا دابینبكات هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی دانیشتوانه‌كانی ئوردن و ئه‌و كۆمه‌ڵگه و داموده‌زگایانه‌ش كه قه‌یرانه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان هه‌بووه.
چالاكییه‌كانی قودره له ئوردن به جۆرێك دیزاین كراون كه بهتواناكردنهوهی په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن به‌هێزبكات له‌ڕێی باشكردنی پێكهاتهژێرخانی په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی تواناكان و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانییه‌وه. به‌پێی گونجاندنیش له‌گه‌ڵ یاسا نیشتمانییه‌كاندا قودره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه یارمه‌تی گشت هاوپشكه‌كان له ئوردن بدات له‌م لایه‌نانه‌ی لای خواره‌وه‌دا:
باشكردنی پێكهاته ژێرخانی قوتابخانه و گه‌یشتن به چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن (GIZ)
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران (UNHCR) ڕێژه‌ی 51% ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی تۆماركراون له ئه‌و منداڵانه پێكدێن كه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه و ژماره‌یان ده‌كاته نزیكه‌ی 262.000 منداڵی په‌نابه‌ره تۆماركراوه‌كانی سوریا كه له نێو كۆمه‌ڵگه میواندارهكانیاندا ده‌ژێن. هه‌رچه‌نده گه‌یشتن به خوێندنی فه‌رمی له قوتابخانه گشتییه‌كاندا له ئوردن به خۆڕاییه بۆ منداڵانی خه‌ڵكی سوریا، به‌ڵام فشاریی دارایی وه‌ك به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كی ده‌مێنێته‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و منداڵانه‌دا كه له قوتابخانه‌كان تۆمار ده‌كرێن. كاركردنی منداڵان و بڕه تێچوونی زۆر بۆ ئاماده‌بوونێكی ڕێك‌وپێك له قوتابخانه‌كان، كه ئه‌وه به‌هۆی دووری قوتابخانه‌كانه‌وه كرێی هاتوچۆش ده‌گرێته‌وه، خێزانه‌كان ناتوانن پشتگیریی له خوێندنی منداڵه‌كانیان بكه‌ن، توند و تیژیش له قوتابخانه‌كاندا یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه باسیان لێده‌كرێت به‌پێی ئه‌و ڕوماڵهی كه ڕێكخراوی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران كردوویه‌تی. نرخی تێچوونی هاتوچۆ به تێكڕایی وه‌ها ده‌خه‌مڵێنرێت كه بگاته 25 یۆرۆ له مانگێكدا، ئه‌وه‌ش له توانای زۆربه‌یاندا نییه. رێژه‌ی 68% ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ئێستادا له قوتابخانه نین پێشتر ئه‌وان له قوتابخانه تۆماركراو بوون و دواتر وازیان له قوتابخانه هێناوه به‌هۆی ئه‌و چه‌ندین هۆكارانه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ئوردن 200 قوتابخانه‌یه‌كی گشتیی دیكه‌ی كردۆته‌وه كه به (2) ده‌وام كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه بۆ منداڵانی په‌نابه‌ران بكه‌نه‌وه له كاتێكدا گه‌لێكی دیكه له سورییه‌كان له ده‌وامی ئاسایی‌دا تێكه‌ڵ به قوتابخانه‌كان بوون. وه‌ك ده‌رئه‌نجامێك سیستمی قوتابخانه گشتییه‌كانی ئوردن زۆر به خراپی كاریگه‌رییان كه‌وتۆته‌سه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه نزیكه‌ی 50% ی قوتابخانه گشتییه‌كان زۆر چڕبوون. پێكهاته ژێرخانه‌ی هه‌ندێك له قوتابخانه‌كان بێ كه‌ڵك بوون به‌هۆی نالهبارییهكی گه‌لێك سه‌خته‌وه له ئاسانكارییه‌كانی پاكژی و خاوێنی كه‌سیدا. پتر له نیوه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن – چ ئوردنی بن یان سوری – ناتوانن بگه‌نه په‌روه‌رده‌ی فه‌رمی له‌به‌ر نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندییه گشتییه‌كان.
قودره له ئوردن هه‌وڵی باشكردنی ئه‌و بارودۆخانه ده‌دات كه باسكران، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان به‌پێی پێوه‌رێكی فراوان كه تایبه‌تمه‌ندیی گشتییان ههبێَت، هه‌روه‌ها له‌ڕێی دابینكردنی هۆكاره‌كانی هاتوچۆ و به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌ڕێی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندنه‌وه. چالاكییه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرنه‌وه:
- نوێكردنه‌وه‌ی بینای قوتابخانه گشتییه‌كان و ئاسانكاریی خاوێنی و ئاسانكارییه‌كانی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن وه‌ك یاری و گۆڕه‌پانی وه‌رزش و ئاسانكارییه‌كانی ناوه‌وه وه‌ك شانۆ و ژووری كاری ده‌ستی، هه‌روه‌ها ئاسانكاریی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن.
- دانانی شێوازێكی هاتوچۆ بۆ قوتابخانه‌كان له‌ڕێی به‌كارهێنانی هۆیه گشتییه‌كانی هاتوچۆوه به هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و هاتوچۆ.
- دامه‌زراندنی ئاسانكاریی بۆ شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه گشتییه‌كان به هاوكاری ڕێكخراوی GIZ و ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدان له ئوردن.
- پێشكه‌شكردنی چالاكییه‌كانی زیاده‌ی پرۆگرامی خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی كاته فه‌رمییه‌كانی قوتابخانه و له ڕۆژانی پشووه‌كاندا به به‌شداریی ڕێكخراوی GIZ له‌ڕێی پرۆگرامی "وه‌رزش بۆ گه‌شه‌پێدان" و "ئارتۆلۆشن" بۆ وێركشۆپهكانی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر.
"لێره‌دا شتی زیاتر بخوێنه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به "دیواره دڵخۆشه‌كان ، قوتابخانه دڵخۆشه‌كان
ڕاهێنانی توانا پیشه‌ییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ( GIZ)
له كاتێكدا كه به‌رزی ئاستی بێكاری ده‌گاته 18.2 % و ڕێژه‌ی لاوانی بێكار ده‌گاته 30% بۆیه بێكاری بووه‌ته كێشه‌یه‌ك له وڵاتی ئوردن كه به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه خراپتربووه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی خه‌ڵكی ئوردن و سوریا كردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه پێكهێنهرهی هه‌یه: له كاتێكدا كه ئاسته‌كانی بێكاری بۆ ئوردنییه‌كان به‌رزبوونه‌ته‌وه، سورییه‌كان هه‌وڵ و كۆششی ئه‌وه ده‌ده‌ن بچنه نێو بازاڕی كاره‌وه. په‌نابه‌رانی سوری ڕوبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌بنه‌وه له كاتێكدا كه پێویستییان به ئه‌وه ده‌بێت ڕێپێدانی كاركردن به‌ده‌ست بهێنن. به هه‌رحاڵ، به‌ده‌ستهێنانی رێپێدانی كار ته‌نیا له هه‌ندێك بارودۆخدا ده‌شێت به‌دیبێت وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نكارێك كه بتوانێت وه‌ك پێویست نامه‌ی كاركردنی بۆ دابین بكات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ژماره‌یه‌ك پیشه هه‌ن كه له‌به‌رده‌م كۆچبه‌ران و په‌نابه‌راندا داخراون به‌هۆی بارودۆخی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه له‌سه‌ر بازاڕی كاركردن هه‌یه. بۆیه گه‌لێك له په‌نابه‌ران ناتوانن له بواری ئه‌و پیشه‌یه‌دا كاربكه‌ن كه شاره‌زاییان تێیدا هه‌یه.
ئامانجی قودره ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌م ئه‌م ڕه‌وشه‌وه بچێت له‌ڕێی ڕه‌خساندنی هه‌لی به‌شداریكردن بۆ ئوردنییه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و سورییه په‌نابه‌ره‌كان له پرۆگرامه بڕواپێكراوهكانی ڕاهێنانی پیشه‌ییدا. ئه‌و پرۆگرامانه‌ی ڕاهێنان به هاریكاریی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نا حكومهتییه ناوخۆییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رانی كه‌رتی گشتیدا. ڕاهێنانه‌كان كورتخایه‌نن (1-3 مانگ) ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت كه ڕاهێنراوان ده‌توانن به خێرایی ئه‌و شاره‌زاییه پێویستانه به‌ده‌ست بهێنن تاوكو بتوانن بچنه نێو بازاڕی كاره‌وه. ڕاهێنانه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و توانایانه‌ی كاركردن بۆ ڕاهێنراوه‌كان دابینبكه‌ن تا بتوانن ڕاسته‌وخۆ یه‌كسه‌ر بخرێنه سه‌ركار. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ئه‌و خولانه باوه‌ڕ پێكراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی نیمچه توانای پیشه‌یی كه ئه‌وه‌ش توانا به په‌نابه‌ره سورییه‌كان ده‌به‌خشێت بتوانن ڕێپێدانی كاركردن به‌ده‌ست بهێنن. پێش ده‌ستپێكردنی پرۆگرامی ڕاهێنانه‌كه و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونیدا و دواتریش هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كانی ڕێكخراوی قودره یارمه‌تی ڕاهێنراوان ده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ڕێی دابینكردنی ڕاوێژكاریی پیشه‌یی و یارمه‌تیدان بۆ دامه‌زراندن له‌سه‌ر كار. پرۆگرامه‌كانی ڕاهێنان به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كار و هاوپشكه ناوخۆییه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌و خولانه به‌پێی پێویستییه‌كانی بازاڕی كارن.
به‌هۆی سنوردارێتیی كاركردن بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، ڕێكخراوی قودره ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆگرامی ڕاهێنان بكرێنه‌وه‌و بخرێنه‌كار بۆ په‌نابه‌ران. هه‌روه‌ها قودره ئه‌و پێویستییانه‌ی ژنان و پیاوان وه‌به‌رچاو ده‌گرێت له‌ڕێی دابینكردنی پرۆگرامه‌كانی ڕاهێنانه‌وه بۆ ئه‌و پیشانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتیی بۆ نێر و مێ ده‌گونجێن (وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی دیشداشه، به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و به‌رده‌وامیپێدانی ( پارێزگاریكردنی) ئامێری سه‌لاجه، هه‌روه‌ها له ئه‌و بواره نوێیانه‌دا كه به ئاسانی هه‌موویان ده‌توانن بچنه ناوی ( وه‌ك فرۆشتن و خستنه‌بازاڕ هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیپێدان و پارێزگاریكردنی ئامێری مۆبایل).
لێره‌دا زیاتر بخوێنه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به پرۆگرامی قودره و دامه‌زراوه‌ی ڕووناكی
(به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ڕێی گه‌یشتن به زانیاری (كه‌ناڵی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌ره‌نسا "CFI" له به‌رژه‌وه‌ندی "EF"
كاتێك كه مه‌سه‌له دێته سه‌ر گه‌یشتن به ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕۆژانه‌وه هه‌یه وه‌ك خوێندن له قوتابخانه‌دا و كاركردن و ڕێنماییه فه‌رمییه‌كان و ئاگاداریی ته‌ندروستی و یارمه‌تیی یاسایی، ئوردنییه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و سورییه‌كان به زۆری پشت به ئه‌و زانیارییانه ده‌به‌ستن كه زاره‌كی بڵاوده‌بنه‌وه نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه له سه‌رچاوه فهرمییهكانهوهن. هۆی ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه بریتیه له نه‌بوونی متمانه به ئه‌و سه‌رچاوانه و له‌لاكه‌ی تریشه‌وه هۆیه‌كه‌ی كه‌می ئه‌و زانیارییانه‌یه كه دابین ده‌كرێن له‌و سه‌رچاوانه‌وه. ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئووردنییه كه‌م ده‌رامه‌ت و سورییه‌كان به‌ته‌واوی ئاگادار نابن سه‌باره‌ت به مافه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كانیان، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی كه چ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی گشتیی هه‌یه بۆ ئه‌وان و چۆن ده‌توانن بگه‌ن به‌و خزمه‌تگوزارییانه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌بوونی زانیاری ده‌شێت گرژی كۆمه‌ڵایه‌تیی خراپتر بكات، بۆ نموونه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئوردنییه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ئه‌و دیدگه بۆچوونه‌یان هه‌بێت كه قه‌واره نیشتمانییه‌كان و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان خزمه‌تگوزاریی بۆ سورییه‌كان دابین ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه بۆ ئه‌مان بوونیان نییه.
ئامانجی قودره له ئوردون گه‌یشتنی سوری و ئوردونییه كه‌مده‌رامه‌ته‌كانه به زانیاریی دروست وه‌ك هۆكارێكی به‌هێزكردن ، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی.
قودره جه‌ختی چالاكییه‌كانی خستۆته سه‌ر كامپه‌ینی زانیاری، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌وه كه به ئاسانی خه‌ڵكی لێیان تێده‌گات و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌ڕێی تی ڤی و سۆشیاڵ میدیاوه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڤیدیۆیانه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه سه‌ره‌كییه نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا دانراوه. بۆ نموونه كامپه‌ینی زانیاریی له‌لایه‌ن قودرهوه سه‌باره‌ت به مافه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كانی كرێكاران زانیارییه‌كی دروست و متمانه‌پێكراو دابینده‌كات سه‌باره‌ت به ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه :
- (مافه‌كانی كرێكاران له شوێنكاردا (ئوردونییه‌كان و سورییه‌كان كراونه‌ته ئامانج.
- (چۆن رێپێدانی كار به‌ده‌ستدێت له سێكته‌ری كشتوكاڵدا ( سورییه‌كان كراونه‌ته ئامانج.
هاندانی تواناكانی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان (AECID به هاوكاریی FIIAPP )
سه‌ره‌ڕای توانا داراییه سنوورداره‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆ ، شاره‌وانییه‌كان له باكووری ئوردون میوانداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی سوریا ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان له ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ندێك ناوچه زۆرتره. دابینكاریی پێویستییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌خت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارهدابینكردنی ناوخۆ كردوه و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی بۆ خزمه‌گوزاریی گشتی زۆركردوه.
قودره‌ی ئوردون هانی تواناكان و سه‌رچاوه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆ ده‌دات له ئه‌م سێ بواره سه‌ره‌كییه‌دا: كارایی وزه، به‌ڕێوه‌بردنێكی باشتر و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كانی بریار دروستكردن به‌شێوه‌ی به‌شداریپێكردن.
خه‌رجییه‌كانی وزه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی ده‌مێننه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیپێدانی دارایی له شاره‌وانییه‌كان كه گه‌یشتۆته زیاتر له 50% ی كۆی خه‌رجییه‌كانیان . بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه، قودره‌ی ئوردون هاوكاریی دیزاینكردنی پلانه‌كانی كارایی وزه ده‌كات له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه به ئامانجكراوهكاندا و پێشبینی ده‌كرێت به‌كارهێنانی وزه و كاره‌با بۆ رێژه‌ی 25% كه‌مببێته‌وه. به گونجاندن له‌گه‌ڵ ستراتیژیی نیشتمانیدا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی بهنانێوهندیكردن (لامركزی)، قودره‌ی ئوردون پشتگیری له باشكردنی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی شاره‌وانی ده‌كات له‌ڕێی گه‌یاندنی راوێژكاریی تایبه‌ت و راهێنان له كاتی كاركردندا، هه‌روه‌ها له‌ڕێی وێركشۆپهكانهوه.
له‌كۆتاییدا ، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی یه‌كگرتوویی ناوخۆیی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به‌رفراوان، قودره‌ی ئوردون شێوازیی نوێكارانه ده‌دۆزێته‌وه وه‌ك بووجه‌دانان به‌شێوازی به‌شداریكردن كه ته‌رخان بكرێت بۆ خه‌ریككردنی كۆمه‌ڵگه میوانداره‌كان و په‌نابه‌ران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان له دیزاینكردن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه ناوخۆییه‌كاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، قودره‌ی ئوردون توانای وه‌زاره‌تی ناوخۆ بنیاتده‌نێت بۆ ئاسانكاریكردن له پرۆسه‌ی بهنانێوهندكردن له‌ڕێی میوانداریكردنی سێمیناره‌كانی تایبه‌ت به بابه‌ته دیاریكراوه‌كان.
به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆی هه‌رێمی و نیشتمانی (GIZ)
قودره په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن و هاوپشكه ناوخۆیی و نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كان پێكدهگهینێت له وتارگهی جۆراوجۆردا بۆ ئه‌وه‌ی هانی گشت لایه‌نه‌كان بدات كه بچنه نێو گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌وه و ئه‌زموونه‌كانیان ئاڵوگۆڕبكه‌ن. له‌ڕێی ستراتیژییه‌كی به‌شداریپێكردنی له‌و شێوه‌یه‌وه كار و چالاكییه‌كانی قودره ئامانجیان دانانی ستراتیژییه نوێكارییه نوێیه‌كانه بۆ بهدهمهوهچوونێكی گونجاوی قه‌یرانی په‌نابه‌رانی ناوچه‌كه. له‌گشت ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌م به‌شه یه‌كه‌یه داكۆكی له دابینكردنی میكانیزمێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن و ئاواره‌كانی ناوخۆ ده‌نگیان ببیسترێت.
له‌ڕێی گه‌لێك شێوازی كار و چالاكیی جۆراوجۆره‌وه قودره له ئوردون رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له بنیاتنانی پرده‌كانی په‌یوه‌ندی و خستنه‌كاری ئه‌وپه‌ڕی وزه‌و توانا له‌نێوان گشت كاره‌كته‌ره په‌یوه‌نداره‌كاندا. تاقیگه‌كانی مه‌داد – سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆڕبهندییهكی بێ وێنه دابینده‌كات بۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه كاتێك كه گشت لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ره په‌یوه‌ندداره نوێكاره‌كان داده‌نێن.
لێره‌دا زیاتر بخوێنه‌ره‌وه له‌باره‌ی تاقیگه‌كانی مه‌داد ه‌وه