گه‌شه‌پێدانی تواناكان
ئامانجی باڵای ئه‌م كرداره بریتییه له فراوانكردن و باشكردنی توانا پیشه‌ییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به هه‌له برهوپێدراوهكانی په‌روه‌رده‌و ئابووری به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و لاوان. ئه‌و چالاكییه له وڵاته به‌شداره‌كانی پرۆگرامه‌كه ئهنجامدراوهن واته له ئوردون و لوبنان و توركیا.
ئوردون
چالاكییه‌كانی قودره بۆ گه‌شه‌پێدانی توانا له ئوردون جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی هه‌له ئابوورییه‌كان ده‌كات بۆ ئوردونییه‌كان و سورییه‌كان له‌ڕێی ئه‌و راهێنانه پیشه‌ییانه‌وه كه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خواسته‌كانی بازاڕی كارن. خوله‌كانی راهێنانی پیشه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت توێژی لاوان ده‌كه‌نه ئامانج و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه به‌ده‌م پێویستییه‌كانی ژنانیشه‌وه بچن. له‌و چالاكییانه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی شێوه راهێنانێكی پیشه‌یی بڕواپێكراوه بۆ ئه‌وانه‌ی كه راده‌هێنرێن له‌سه‌ر ئاستی به‌ده‌ستهێنانی نیمچه توانای پیشه‌یی، بۆ نموونه له بواره‌كانی بنیاتنان و پێشوازیكردنی باش و بهردهوامپیپێدانی ( پارێزگاریكردنی) ئامێری مۆبایل. ئه‌و خولانه به راهێنان له‌سه‌ر تواناكانی ژیان و راوێژكاریی پیشه‌یی ته‌واو ده‌كرێن. به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی راهێنانێكی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی به جۆرێتییهكی به‌رز سه‌نته‌ره‌كانی راهێنان ئامێریان بۆ دابینكراوه و پرۆگرامه‌كان گونجێنراون و له هه‌مان كاتدا ستافی به‌ڕێوه‌بردن و فێركارانیش راهێنانیان پێكراوه.
پرۆگرامه‌كانی راهێنان به هاوكاریی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومهتییه ناوخۆییه‌كاندا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دابینكارانی راهێنانی سه‌ر به كه‌رتی گشتی جێبه‌جێده‌كرێن. پرۆگرامه‌كان به زۆریی كورتن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ بۆ سێ مانگ به‌رده‌وام ده‌بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بڕواپێكراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی نیمچه توانای پیشه‌یی و ئه‌وه‌ش زیاده سوودمهندبوونێكه بۆ په‌نابه‌ره سورییه‌كان و توانایان پێده‌دات كه مۆڵه‌تی كاری پێ به‌ده‌ستبهێنن. به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرۆگرامی راهێنانه‌كه و له كاتی راهێنانكهداو دوای ته‌واوبوونیشی هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كانی قودره یارمه‌تیی راهێنراوان ده‌ده‌ن تاوه‌كو كار بدۆزنه‌وه له‌ڕێی دابینكردنی راوێژكاریی پیشه‌یی و یارمه‌تیدان بۆ دانان له‌سه‌ر كار.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه قودره لوبنان و توركیا ده‌یكات، له ئوردونیش دڵنیایی ئه‌وه‌ده‌دات كه هه‌ڵبژاردنی پرۆگرامه‌كانی راهێنان به‌ده‌م پێویستییه‌كانی بازاڕی كاره‌وه بچێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بواری دامه‌زراندن له‌سه‌ركار بۆ په‌نابه‌رانی سوریا سنوورداره، قودره ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆر پرۆگرامی راهێنان بۆ په‌نابه‌ران بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها قودره پێویستیی تایبه‌تی ئافره‌تان و پیاوان وه‌به‌رچاو ده‌گرێت له‌ڕێی دابینكردنی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی راهێنانه‌وه كه بۆ كاره نه‌ریتییه‌كانی ( ترادیشنهكانی) هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ ده‌گونجێن ( وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی دیشداشه، به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و به‌رده‌وامیپێدانی (پارێزگاریكردنی) سه‌لاجه، هه‌روه‌ها له‌و بواره نوێیانه‌دا كه به ئاسانی گشت كه‌سێك ده‌توانێت به‌ده‌ستیبهێنێت (وه‌ك فرۆشتن و خستنه‌بازاڕ و به‌رده‌وامیپێدان و پارێزگاریكردنی مۆبایل).
لوبنان
چالاكییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی توانا له لوبنان جه‌خت له‌سه‌ر رێكاره‌كانی راهێنانی فه‌رمی و نافه‌رمیی كورتخایه‌ن ده‌كاته‌وه بۆ گروپه به ئامانجكراوهكان كه تێكڕا ئامانجێكی گشتییان هه‌یه ئه‌ویش بریتییه له به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی بهتواناكردنهوهیان و ده‌بێته هۆكارێكیش بۆ پاڵپشتیی لایه‌نی ئابوورییان و هه‌روه‌ها بۆ خوددابینكاری. له‌ڕێی هاوكارییه‌كی پته‌وه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه ناحكومهتییانهدا كه به‌باشی دامه‌زرێنراون هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه راهێنانی گشتی دابینده‌كه‌ن راهێنان له سه‌ر به‌رگدروویی (دروومان) و له گه‌لێك بواره جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌دا دابینده‌كرێت- وه‌ك بیناسازیی، كشتوكاڵ ، خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنه‌ماكانی په‌رستاری- گشت ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆی به‌ده‌مه‌وه‌چوون بۆ خواستی بازاڕی كار. له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌دا، پرۆگرامه‌كانی راهێنانی راهێنه‌ران، هه‌روه‌ها هۆشیاری سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی تواناكان ئه‌نجام ده‌درێن.
قودره – لوبنان ژنانی سوری و لوبنانی له راهێنانێكی په‌رستاریی بنه‌ڕه‌تیدا پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه
قودره – لوبنان به‌هاوكاریی "ده‌زگای ئه‌ركی مرۆیی" چالاكییه‌كی راهێنان له‌سه‌ر بابه‌تی په‌رستاریی بنه‌ڕه‌تی بۆ 40 ئافره‌تی سوری و لوبنانی رێكده‌خات. راهێنانه‌كه كه له نێوان 15 ی ئایار و 15 ی ئابی 2017 دا بوو له بینای كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیی " الپبات" ئه‌نجامدرا له ناوچه‌ی "فیه كوره" له لوبنان. ئافره‌ته سوودمه‌نده‌كان بۆ فێربوونی په‌رستاریی بنه‌ڕه‌تی راهێنران كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ك فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی و ئاگاداریكردنی نه‌خۆش و یارمه‌تیدانی به‌ساڵاچوو ده‌گرێته‌خۆ، هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه و خێزانه‌كانیان.
توركیا
له توركیا قودره ئامانجی پشتگیریكردنی سه‌نته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌ی گشتییه له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی هه‌له‌كانی راهێنان بۆ ئه‌ندامانی ستافی فێركردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێن بۆ فێركردنی گه‌وره‌كان و بۆ ئه‌وانه‌یش كه وازیان له قوتابخانه هێناوه. هه‌روه‌ها سه‌نته‌ره‌كان ئه‌و هۆكارانهیان بۆ دابینكراوه كه پێویستن بۆ فێركردنی چۆنێتی پێشكه‌شكردنی راهێنان بۆ په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوخۆ به توانایه‌كی ته‌كنیكی و/ یان پرۆفیشناڵانه و بنیاتنه‌رانه كه له كۆتاییدا هه‌له‌كانی (خۆ) .خستنهسهركار له به‌رده‌میاندا زۆر ده‌كات
كورته‌ی راستییه‌كان
ئامانجی سه‌ره‌كی
په‌ره‌پێدانی راهێنانی توانا په‌روه‌رده‌یی و ئابوورییه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی لاوان و ئافره‌تان . چالاكییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر رێكاره كورتخایه‌نه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ گروپه به ئامانجكراوهكان. راهێنان له‌سه‌ر به‌رگدروویی و بیناسازی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئه‌و توانایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به كشتوكاڵه‌وه هه‌یه پێشكه‌شكراوه كه ده‌بنه هۆی به‌ده‌مه‌وه‌چوون بۆ خواسته‌كانی بازاڕی كار. له‌و هه‌وڵه‌دا پرۆگرامی راهێنانی راهێنه‌ران ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها كامپه‌ینی هۆشیاری سه‌باره‌ت به هه‌له پیشه‌ییه‌كان و راهێنانی كورتخایه‌ن ده‌ستپێكراوه. |
جێبه‌جێكراوه له
ئوردون، لوبنان ، توركیا
جێبه‌جێكراوه له‌لایه‌ن
رێكخراوی GIZ
سه‌رۆك تیم
(هیكل العابد (به‌یروت ، لوبنان