پێكهاته ژێرخانه‌یی په‌روه‌رده
ئامانجی ئه‌م یه‌كه بابه‌ته به‌ره‌وپێشبردنی گه‌یشتنه به په‌روه‌رده‌یه‌كی جۆرێتی باش به‌بێ جیاكاری، هه‌روه‌ها هاندانی ژینگه‌ی قوتابخانه بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ئه‌و كۆمهڵگهیانهش كه میواندارییان ده‌كه‌ن له ئوردون و لوبنان و توركیا.
ئوردون
قودره له ئوردون هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریی خوێندنێكی جۆرێتیی باش بۆ قوتابییه سوری و ئوردونیه‌كان دابین بكات له‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی 16 قوتابخانه‌ی گشتی، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئاسانكاریی خاوێنی بۆ 20 قوتابخانه و ئاسانكاریی بۆ پێشكه‌شكردنی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن ( بۆ نموونه وه‌رزش و گۆڕه‌پانی یاری
هه‌روه‌ها قودره كار له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كاندا ده‌كات بۆ باشكردنی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه بۆ منداڵانی لێقه‌وماو به‌تایبه‌تی كچان‌و منداڵانی بێ باوك و ئه‌و قوتابییانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن. ئامانجی گشتی دابینكردن و گه‌یشتنه به هۆیه‌كانی هاتوچۆ به‌بێ جیاوازی بۆ منداڵه ئوردونییه‌كان و بۆ سورییهكانیش (په‌نابه‌ران) به شێوازێكی بهردهوامپێدراو و به تێچوونێكی كه‌م
له هه‌مان كاتدا قودره توانای گه‌شه‌پێدانی راهێنان پێشكه‌ش به ستافی قوتابخانه‌كان ده‌كات له بواری ئاسانكاریی به‌ڕێوه‌بردندا هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن. كتێبێكی چالاكی هه‌روه‌ها سێتێكی ئامێر بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر و كه‌لتوور و زانست و ژینگه‌و شتن و خاوێنیی كه‌سی دابینكراون
لوبنان
قودره له لوبنان هه‌وڵی زیادكردنی توانای گه‌یشتن به ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی په‌روه‌رده ده‌دات كه جۆرێتییهكی باشیان هه‌یه بۆ قوتابییه سوری و لوبنانییه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌ی 10 قوتابخانه‌ی گشتی و دابینكردنی چالاكییه‌كانی زیاده‌ی پرۆگرامی خوێندن (بۆ نموونه وه‌رزش و گۆڕه‌پانی یاری) بۆ 5 قوتابخانه، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی گه‌شه‌كردنی توانا بۆ ستافی وانه وتنه‌وه و باوكان و كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ره‌ڕای دانانی یه‌كه بابه‌تی لاوه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی چۆن قوتابخانه‌كان چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن و توانای كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سیی تایبه‌ت گه‌شه پێده‌ده‌ن.
له‌نێو باشكردنی پێكهاتهژێرخاندا باشكردنی باری جه‌سته‌یی وه‌ك بنیاتنانی سه‌لامه‌تی، دروستكردنی ئاسانكاریی گه‌یشتن بۆ خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و دانانی شوێنی خۆشتن ئه‌نجامده‌درێن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه برهودراوه به ئاسانكارییه‌كانی قوتابخانه (بۆ نموونه ئاسانكاریی وه‌رزش، گۆڕه‌پانی یاری وتاقیگه و شانۆ) و راهێنان به مامۆستا نوێیه‌كانی وه‌رزش و كارمه‌ندانی كۆمه‌ڵایه‌تی و / یان خۆبه‌خشه‌كان كرا بۆ پێشكه‌شكردنی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن به قوتابییه‌كان و مامۆستایان و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی میوانداری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش قودره لێره‌ش ، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئوردون، چالاكی بۆ ستافی قوتابخانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات له بواری ئاسانكاریی به‌ڕێوه‌بردندا هه‌روه‌ها له بواری دابینكردنی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندندا.
توركیا
قودره له توركیا هه‌وڵی زیادكردنی گه‌یشتن ده‌دات به جۆرێتییهكی باشی چالاكییه‌كانی په‌روه‌رده بۆ په‌نابه‌رانی سوری له‌و وڵاته‌دا هه‌روه‌ها بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر دابینكردنی گه‌یشتن به قوتابخانه بۆ گشت منداڵان به‌تایبه‌تی ئه‌و مندلانهی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، خوله‌كانی باوه‌رپێكراوی زمان پێشكه‌ش ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی توانای زمانی توركی له‌لای مامۆستا سورییه‌كان به‌هێزبكه‌ن. جه‌ختێكی تر له‌سه‌ر دابینكردنی چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندنه به جۆرێتییهكی باش له بواره‌كانی كه‌لتوور وه‌رزشدا بۆ قوتابییه سوری و توركییه‌كان له قوتابخانه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
كورته‌ی راستییه‌كان
ئامانجی سه‌ره‌كی
په‌ره‌پێدانی بارودۆخه‌كانی قوتابخانه و دابینكردنی گه‌یشتنێكی بێ جیاكاری و دابینكردنی په‌روه‌رده‌یه‌كی فه‌رمی و نافه‌رمیی كه جۆرێتییهكی باشی هه‌بێت بۆ منداڵانی په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها منداڵانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن. |
جێبه‌جێكراوه له
ئوردون
جێبه‌جێكراوه له‌لایه‌ن
رێكخراوی GIZ
سه‌رۆك تیم
(فریدریك پۆمێرهن (عه‌مان، ئوردون