پشتگیریكردنی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان
ئامانجی ئه‌م یه‌كه بابه‌ته به‌شداریكردنه له توانای گه‌یاندنی به كۆمه‌ڵ و هاتوچۆ له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه ناوخۆییه‌كانه‌وه هێنده‌ی كه په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ وه هه‌یه له ئوردون و باكووری عێراق.
ئوردون
له ئوردون قودره هاوكاریی سه‌قامگیریی دارایی شاره‌وانییه‌كانی "مه‌رفه‌ق" و "سه‌رحان" و "ره‌مسه" ده‌كات. له‌ڕێی ئه‌م پشتگیرییه‌وه ئه‌و سێ شاره‌وانییه ده‌توانن خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به جۆرێتییه‌كی باش به په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نن، له هه‌مان كاتدا به ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ش كه میواندارییان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گونجاوه له گه‌ڵ یاسای نانێوه‌ندیی ئوردوندا.
به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراوتر ئه‌و پشتگیرییه جه‌خت له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی رێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ڕێتیی دارایی ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیی وزه. له‌ڕێی هاندانی كارلێكی گه‌وره‌تر و به‌شداریكردن له مه‌سه‌له‌كانی بووجه له نێو قه‌واره گشتییه‌كان و كۆمه‌ڵه مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگه‌كاندا. ئامانج له ئه‌م رێكارانه به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئامانجی گشتی ئه‌وه‌یه شاره‌وانییه‌كان توانایان هه‌بێت تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی كارا بووجه‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن وسه‌ركه‌وتوو بن له به‌ڕیوه‌بردنی كاروباره‌كاندا و شێوازی به‌شداریكردن له دروستكردنی بڕیاردا په‌یڕه‌و بكه‌ن به‌جۆرێك كه ده‌سته‌ڵاتداران و دانیشتوانی ناوخۆ تێیدا به‌شداربن.
له مه‌ودای سنووری توانای قودره‌دا جێبه‌جێكردنی ئه‌م یه‌كه بابه‌ته له ئوردن له‌لایه‌ن ئاژانسی ئیسپانی بۆ گه‌شه‌پێدان و هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی (AECID) ه‌وه هه‌مئاهه‌نگی بۆ كراوه ، یارمه‌تیی ته‌كنیكی بۆ شاره‌وانییه‌كان له‌لایه‌ن رێكخراوی هاوكاریی ئیسپانی (FIIAPP) یه‌وه دابینكراوه.
باكووری عێراق
ئامانجی كاره‌كان له باكووری عێراق دوو لایه‌نه‌یه: 1) به‌هێزكردنی پێكهاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، 2) پشگیریكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه كاریگه‌رییه‌كی خێرایان هه‌یه و راسته‌وخۆ سوودیان بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه كه‌مده‌رامه‌تانه هه‌یه كه میواندارییان ده‌كه‌ن.
قودره پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له باكووری عێراق له‌ڕێی به‌هێزكردنی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌مئاهه‌نگی قه‌یران (JCC) و ئۆفیسه‌كانی پارێزگاكانیان له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی. ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌مئاهه‌نگی قه‌یران وه‌ك خولگه‌یه‌كی هه‌مئاهه‌نگییه كه بۆ تۆڕبه‌ندیی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانی هه‌رێم كارده‌كات. هه‌وڵه‌كانی قودره بۆ گه‌شه‌پێدانی توانا دامه‌زراوه‌یی و مرۆییه‌كانه كه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی بریتییه له كاركردن له ئه‌و بوارانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی و پێشه‌نگیدا كه له‌پێشترن. هه‌روه‌ها ئه‌م پشتگیرییه پیشكه‌ش به قه‌واره حكومه‌تییه‌كانی تریش ده‌كرێت كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان كار بۆ به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی به‌تواناكردنه‌وه و گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامپێدراو ده‌كه‌ن.
ئه‌م كاره به‌شداری ده‌كات له گه‌شه‌كردنی پێكهاته‌و ده‌سته‌ڵاته به‌رده‌وامپێدراوه‌كان له چوارچێوه‌ی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌و قه‌یرانه‌كانی داهاتوو.
قودره به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم و پشتگیریی به‌هێزی هاوبه‌شه سیاسییه‌كانی باكوری عێراق/ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاسانكارییه‌كی دامه‌زراندوه بۆ دابینكردنی پاره و پشتگیریی ته‌كنیكی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تین و سوود به په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌و دانیشتوانانه ده‌گه‌یه‌نن كه له كۆمه‌ڵگه‌كاندا میوانداریی ئه‌وان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی باشكردنی دابینكردن و گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. ئه‌م كاره، كه له‌ڕێی به‌شداری و خاوه‌ندارێتیی كۆمه‌ڵگه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌ك پرینسیپێكی بنه‌ڕه‌تی ره‌وشی ژیانی ئه‌و ئاوارانه باش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوخۆدا ده‌ژین واته له‌نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه میواندارییان ده‌كه‌ن.
له مه‌ودای توانای قودره‌دا جێبه‌جێكردنی ئه‌م یه‌كه بابه‌ته له له‌لایه‌ن (GIZ) ه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
كورته‌ی راستییه‌كان
ئامانجی سه‌ره‌كی
به‌شداریكردن له گه‌یاندنی توانای هاتوچۆیه‌كی به‌رفراوانی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه‌كانی تر هێنده‌ی كه په‌یوه‌ندیی به به‌دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ و په‌نابه‌ران و دانیشتوانه‌كانی ناوخۆ . ئامانجی هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌پێدانی توانای دامه‌زراوه‌یی و مرۆیی پرۆگرامه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئاستی ستراتیژی و كاركردن بۆ بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی و پێشه‌نگی له‌پێشترن. ئامانجی گشتی به‌شداریكردنه له به‌هێزكردنی پێكهاته به‌رده‌وامپێدراوه‌كان و تواناكان له نێو داموده‌زگا ناوخۆییه‌كاندا بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكی كارای قه‌یرانه درێژخایه‌ن و كورتخایه‌نه‌كان. |
جێبه‌جێكراوه له
ئوردون، باكوری عێراق
جێبه‌جێكراوه له‌لایه‌ن
رێكخراوه‌كانی GIZ,AECID (هه‌روه‌ها FIIAPP وه‌ك به‌ڵێنده‌ری دووه‌م)
سه‌رۆك تیم
جێنی هۆمیسك رێكخراوی GIZ، هه‌ولێر، باكووری عێراق