ئامانجی قودره به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی بهتواناكردنهوهی په‌نابه‌ران و ئاواره‌و ئه‌و كۆمهڵگهیانهیه كه میواندارییان ده‌كه‌ن له پێنج بواری سه‌ره‌كیدا.
- پێكهاته ژێرخانی په‌روه‌رده: باشكردنی پێكهاتهژێرخانی قوتابخانه و گه‌یشتن به چالاكییه زیاده‌كانی پرۆگرامی خوێندن (بۆ نموونه وه‌رزش) له ئوردون و لوبنان و توركیا.
- گه‌شه‌پێدانی تواناكان: فراوانكردن و باشكردنی توانا پیشه‌ییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان له ئوردون و لوبنان و توركیا.
- یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی: به‌هێزكردن یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێی گه‌یشتن به زانیاری و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تین له ئوردون و لوبنان و توركیا.
- داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان: به‌هێزكردنی ده‌سته‌ڵاتی داموده‌زگاكانی ناوخۆ له ئوردون و باكووری عێراق.
- ئاسانكاریی گفتوگۆ و بڵاوكردنه‌وه: به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموون له‌نێوان گشت هاوپشكهكاندا سه‌باره‌ت به گه‌یاندنی سیاسه‌ته‌كان به مه‌به‌ستی بره‌وپێدانی پرۆسه‌ی بهتواناكردنهوهی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن له ئوردون و لوبنان و باكووری عێراق و توركیا.
یه‌كێك له به‌هێزییه سه‌ره‌كییه‌كانی قودره بریتییه له‌وه‌ی كه له شێوازی كارئهنجامداندا مه‌ودایه‌كی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه كه رێی پێده‌دات خۆی بهاوێژێته نێو بواره جۆراوجۆره سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه. نه‌رمییه‌كی زۆر هه‌یه له یه‌كه بابه‌ته‌كانیدا، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه قودره توانای زۆرتری هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی وزه‌ی زیاتر له نێو یه‌كه بابه‌ته‌كاندا.
گشت یه‌كه بابهتهكان له دیدیگهیهكی ناوچه‌ییه‌وه كراوه به پلان، له‌ڕێی ئه‌وه‌شه‌وه به‌شداریی له چاره‌سه‌ره ناوچه‌ییه‌كان و وزه زیاده‌كان ده‌كات. له‌گه‌ڵ دانانی ستراتیژییه‌كانی جێبه‌جێكردن له هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌دا، ده‌توانرێت به ئاسانی گۆڕانكارییان تێدا بكرێت به‌پێی بارودۆخ و پلان و ستانده‌ره نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌كان.