تاقیگه‌كانی مه‌داد سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا
هاریكاری و نوێكردنه‌وه بۆ داهاتووی ناوچه‌كه
قودره په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن و گشت هاوپشكه ناوخۆیی و نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كان كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بژارده‌ی نوێ بۆ كاركردن و پێشبینییه‌كانی داهاتوو دیاری بكه‌ن. گه‌لێك شێوه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت بۆ به‌شداریكردن له زانیاری كارا‌و به‌رفراواندا، هه‌روه‌ها باشترین جۆری كارئهنجامدان ئاڵوگۆڕده‌كرێت و فێربوونێكی هاریكارییانه به شێوازی به‌شداریكردن دێته ئه‌نجامدان. ئه‌مه‌ش رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له دانانی ستراتیژییه‌كان و ئه‌و رێكارانه‌ی كه ده‌توانرێت بگیرێنه‌به‌ر بۆ بهدهمهوهچوونێكی گونجاوی قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ناوچه‌كه‌دا.
" تاقیگه‌كانی مه‌داد" كۆڕبه‌ندیی فرهپشكدار له شێوه‌ی بهشداریپێكردندا دابینده‌كات بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه: په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن و هاوپشكه‌كانی دیكه كه گشتیان پیكه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه گرنگه‌كان و پێكه‌وه چاره‌سه‌ر و ده‌ستپێشخه‌ریی بهردهوامپێدراو و نوێ له‌چوارچێوه‌ی بارودۆخه‌كه‌دا داده‌نێن. هه‌ر تاقیگه‌یه‌كی مه‌داد ئاره‌سته‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراوی دیاریكراو ده‌كرێت كه په‌یوه‌نددار بێت به ئامانجه‌كانی قودرهو كاره‌كانی به‌شداره‌كانه‌وه.
پرۆسه‌كه
تاقیگه‌كان له زنجیره‌یه‌ك وێركشۆپدا له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و هه‌رێمی پێكدێن ، چالاكییه‌كانی بنیاتنانی توانا و راهێنان بۆ ماوه‌ی پتر له 9 مانگ ده‌خرێنه‌كار. ئه‌وان بوارێكی بێ مه‌ترسی ده‌ڕه‌خسێنن بۆ گشت هاوپشكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كۆببنه‌وه گفتوگۆی ئاسانكاری بۆكراو به‌ڕێوه‌ببه‌ن به‌مه‌به‌ستی فراههمهێنانی بیرۆكه‌و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ده‌خرێنه به‌رده‌ست. له سه‌رتاسه‌ری كۆبوونه‌وه‌كاندا بیرۆكه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گروپه‌كانی وڵات ده‌كرێن به "پرۆژه" (نموونه ره‌سه‌نه‌كان) كه له‌ڕێی ته‌كنیكه نوێكارییه‌كانی به‌شدارییه‌وه تاقیده‌كرێنه‌وه- وه‌ك شوێنی كراوه، سیناریۆی پلاندانان و بیركردنه‌وه له دیزاین كه گشت ئه‌وانه‌ش له‌لایه‌ن شاره‌زا پێشه‌نگه‌كانی بواره‌كه‌وه ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت.
له‌قۆناغی كۆتاییدا به‌شدارانی تاقیگه‌ی مه‌داد پرۆژه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به پارهدابینكهره وه‌به‌رهێنه‌ره ئاماده‌بوه‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌ته په‌یوه‌نداره‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و شاندو نوێنه‌رانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هاوپشكه سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆتاییپێهێنانی په‌یوه‌نداری تاقیگه‌ی مهداددا ئه‌نجامده‌درێت كه تیایدا پرۆژه‌كه هه‌ندێك پاره‌ی سه‌ره‌تایی پێده‌به‌خشرێت له چوارچێوه‌ی پاره دابینكراوی تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مه‌داد دا (MLF) كه ئامڕازێكی پارهدابینكردنی پرۆگرامی قودرهیه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌شدارانی تاقیگه‌كه ئه‌و ئامڕازانه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت كه پێویستن بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانیان تاوه‌كو نوێكارییهكانیان له ناو "پۆله‌وه" بهێننه ده‌ره‌وه و ببنه چالاكیی هه‌ستپێكراو.
ده‌ره‌نجام
تاقیگه‌كانی مه‌داد – سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا شێوازێكی به‌رفراوان و هاریكارییانهیه بۆ دیزاینكردنی پرۆژه و ئه‌نجامدانی، له‌و ڕێیه‌شه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه له توانادان بۆ كێشه به‌په‌له‌كانی ناوچه‌كه به هاوبه‌شی وپێكه‌وه له‌لایه‌ن خودی سوودمه‌نده‌كان و هاوپشكه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه فراهه‌م ده‌هێنرێن.
له كۆتایی 9 مانگی پڕ له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كانی كۆبوونه‌وه و وێركشۆپهكانهوه بهشدرهكانی تاقیگه به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تۆڕبهندییهكی فێربوون و نوێكردنه‌وه داده‌مه‌زرێنن له نێوان هاوپشكه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا. له‌دوای ته‌واوكردنی هه‌ر تاقیگه‌یه‌كی مه‌داد، توانا ده‌خرێته‌به‌ر به‌شداره‌كان بۆ دامه‌زراندنی كاری پراكتیكیی هه‌ستپێكراو و پرۆژه، هاوكات له‌گه‌ڵ هاندانێكی گشتیدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره نوێكاره‌كان بۆ گشت هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌ناوچه‌كه‌دا. پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پرۆگرامی قودرهدا 20 تا 25 پێشه‌نگ بۆ داهاتوو/ بریكارانی گۆڕانكاری ده‌ستنیشان بكرێن له‌ڕێی تاقیگه‌كانی مهدادهوه و ژماره‌یه‌كی زۆرتریش ئاماده‌بكرێن بۆ به‌شداریكردنێكی زۆر وه‌به‌رچاو تاوه‌كو رۆڵێكی گرنگ ببینن له بنیاتنانه‌وه‌ی سوریادا.