ئەزموونە کاریگەرەکان

سبەی باشتر دەبێت - دانیشتنەکانی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی هیوا بە منداڵان دەدەن و دووبارە متمانە بوونیان بەخۆیان دەگەڕێننەوە.

سبەی باشتر دەبێت - دانیشتنەکانی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی هیوا بە منداڵان دەدەن و دووبارە متمانە بوونیان بەخۆیان دەگەڕێننەوە.

دایکی ئیبراهیم دەڵێت “ئەو چیتر لە کەسانی دەوروبەری ناترسێت و یاری لەگەڵ منداڵانی دیکە دەکات. سوپاس بۆ خوا دەیبینم کە دڵخۆشە”

ئیبراهیم منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی سوریایە و خاوەن پێداویسیتی تایبەتە، کە ژیانی تووشی ناکۆکییەکی گەورەتر لە خۆی بووە. ئەو لەگەڵ خێزانەکەی لە چادرێکی نافەرمی نیشتەجێیە لە دۆڵی البقاع لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەژی. بەشداری یەکەم گروپی ئەو منداڵانە بوو کە بەشدارییان لە دانیشتنەکانی پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونیدا کرد. ئەو نەیدەویست بەشداری بکات یان یاری بکات یان وێنەیەک بکێشێت لەبەرئەوەی کەمئەندامی جەستەیی ئەو چالاکیانەی بۆ قورستر دەکات.

لەگەڵ کاتدا، هاوڕێکانی ئیبراهیم هانیان دا بۆ ئەوەی ئەویش لەگەڵ ئەوانیتردا یاری بکات. ئەوان نیشانیان دا کە چۆن پێنووسە ڕەنگاوڕەنگەکان بکێشن، بنووسن و بەکاری بهێنن. دوای چەند دانیشتنێک ئیبراهیم زۆر حەزی لەبەشداری کردن لە کۆبوونەوەکان کرد ئەو ئێستا متمانەی بەخۆی هەیە و کەسێکی کۆمەڵایەتییە و چیتر لە کەسانی تر ناترسێت!

دایکی ئیبراهیم دەڵێت: “من زۆر شانازی بە پێشکەوتنی کوڕەکەم دەکەم، ژیانی بە تەواوی گۆڕاوە. ئەم دانیشتنانە کاریگەریەکی ئەرێنی و بەرچاویان لەسەر کەسایەتی کوڕەکەم هەبووە. ئەو چیتر لە کەسانی دەوروبەری ناترسێت و یاری لەگەڵ منداڵەکانی تر دەکات سوپاش بۆ خوا، دڵخۆش دەیبینم.

ئەو دانیشتنانەی کە لە سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا دابین کراون بۆ منداڵان دەگونجێن. چالاکی یاری و کات بەسەربردن هەلێك بۆ گەشەسەندنی کەسی و کۆمەڵایەتی دابین دەکات، لە هەمان کاتیشدا منداڵان لە ڕێگەی چالاکی و گفتوگۆی بە کۆمەڵەوە فێرێ چەندین شت دەبن وەکو بابەتەکانی مافی خۆیان و دروستی و خاوێنی گشتی و تاکەکەسی.

بەهاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانمان Terre des hommes و Abaad و Afel Liban، قودرا2 شوێنێکی سەلامەت بۆ منداڵان دابین دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان گفتوگۆبکەن و خۆیان دەرببڕن و مامەڵە لەگەڵ هەستەکانیان بکەن و هەستە نەرێنییەکانیان ئازاد بکەن. ئەمە بە تایبەتی لە کاتی قەیراندا گرنگە کاتێک کە لاوازی زۆربەی خێزانەکان زیاد دەبێت، بەتایبەتیش منداڵان.

پەروەردە و پاراستن

لە ئوردن چەندین بەربەست لە پەروەردەدا دەبنە هۆکاری دروستبوونی ئاستەنگی بۆ منداڵان و گەنجان کە بگەنە ڕێگای قوتابخانە و فێربوون، بۆ نمونە  قەرەباڵغی و بەربەستی زمانەوانی و وێرانکاری و نەبوونی ڕێگای گواستنەوە بە نرخێکی گونجاو و پارێزراو.  قودرا 2 پشتیوانی لە منداڵان و گەنجان دەکات کە توانای خۆیان گەشە پێبدەن بۆ داهاتوویەکی ئارام و جێگیر و سەرفراز. ئێمە بەهاوکارییەکی نزیک لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و گواستنەوەدا کاردەکەین، ئێمە بەیەکەوە سیستەمێکی گواستنەوەی باش بەردەست دەکەین لەگەڵ مۆدێلێکی بەڕێوەبردنی ئاسانکاریی بەردەوام بۆ یارمەتیدانی منداڵان کە بە سەلامەتی بگەنە قوتابخانە و ژینگەی فێربوون باشتربکەین بۆ هەمووان. دەستگەیشتن بە چالاکیە زیادەکانی فێربوون وەک هونەر و وەرزش و کلتور یارمەتی منداڵان و گەنجان دەدات کە دەنگی خۆیان بدۆزنەوە و پەرە بە بەهرەی کۆمەڵایەتی خۆیان بدەن.

لە عێراق و لوبنان و تورکیا، قودرا 2 پشتگیری لە سەلامەتی کۆمەڵە لاوازەکان دەکات و ئەوانەی کە توشی کۆستی دەروونی بوون لە ڕێگەی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی (PSS). قودرا 2 و هاوبەشەکانی کۆمەڵێک دەستێوەردان دابین دەکەن بۆ دیارکردنی کاریگەرییەکانی کۆستی دەروونی و نائارامی کە بەهۆی قەیرانی سوریاو عێراقەوە بەسەر تاکەکان و کۆمەڵگەکاندا دروست بوون.  

لە عێراقدا لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ناوخۆ کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی بۆ ئافرەتان و منداڵان لە ڕێگەی چەندین چالاکیەوە، وەک باخچەکردن و هونەر و بەرگدووری، کە ڕووبەرێکی فراوانی داهێنەرانە بۆ کۆمەڵگا دابین دەکات.

ئەم دەستێوەردانە نزمانە لەلایەن ڕاوێژکار و ڕەوانەکردنی تایبەتەوە بۆ خزمەتگوزاریەکانی تر پاشکۆ دەکرێن. هۆشیاری کۆڤید-19 توخمێکی گرنگ بووە لە دەستێوەردانەکە. زیاتر لە 15,000 کەس سوودیان لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی وەرگرتووە.

قودرا2 ، لە لوبنان پشتیوانی لە وەزارەتی وکاروباری کۆمەڵایەتی(MoSA)  دەکات لە دابینکردنی خزمەتگوزاری پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگا خۆجێیەکان و پەنابەران. سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کراوەن بۆ کۆمەڵگە و چالاکی کات بەسەربردن دابین دەکەن وەکو وێنەکێشان، لە کاتێکدا دایک و باوکان دەتوانن بەشداری لە خولی باوانداری ئەرێنی یان چێشت لێنان بکەن. هەروەها میکانیزمەکانی ڕەوانەکردن بۆ خزمەتگوزاریە تایبەتەکانی تر دابین کراون.

هەروەها قودرا 2 پشتگیری لە گەشەپێدانی دامەزراوەیی وەزارەتی وکاروباری کۆمەڵایەتی MoSA دەکات لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی و خۆجێیی. بۆ نمونە، کەسانی XXX ڕاهێنانیان پێکراوە لە بەڕێوەبردنی پرۆگرمەکە و چاودێری کردن. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتگیری MoSA دەکرێت بۆ زیاتر پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پلانێکی ستراتیژی نەتەوەیی نوێ بۆ پاراستنی منداڵ لە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز.

لە تورکیا شارەوانییە هاوبەشەکان پەرەیان بە پرۆژەکانی پشتگیری کۆمەڵگەیان داوە کە پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ تاکەکان دابین دەکەن بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر ئەو ڕوداوانەی کە توشی کۆستی دەروونییان کردوون ئەمەش لە ڕێگەی گەیشتن بە هێڵەگەرمەکانی ڕاوێژکردن و پشتگیریکردن و چەندین چالاکی کات بەسەربردن. لە ڕێگەی پرۆژەکانی کۆمەڵگاوە، شارەوانییەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵکێکی زیاتر دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەیان لەبارەی کێشەکانی تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی گێچەڵەکانی دەوروبەری تەندروستی دەروونی.

لەم پرسەدا زیاتر لەبارەی هاوکاریمان لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانی و ناوخۆییەکانەوە فێردەبن کە چەند زیاد هەوڵ دەدەین بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگاکان و دەستەبەرکردنی سەلامەتی بۆ ئەوانەی لە جەنگ هەڵهاتوون. لە ساڵی 2016ەوە، ئێمە پشتگیری هەوڵەکانی هاوبەشە ناوخۆییەکانمان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کۆمەڵگاکانی قەیراناوی دەستگەیشتنی یەکسانیان هەیە بە خزمەتگوزارییە گرنگەکان و هەموو پێوانەکانی پاراستن کە هارکاتێک و لە هەرشوێنێک پێویست بێت.

ئوردن – ڕۆژنامەی مۆبایل

Jordan - Mobile Journalism

بە هاوکاری پەیمانگای میدیای جەزیرە، میدیای سی ئێف ئای چالاکیەکی ڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسیی مۆبایلیان بە ناو ‘مۆجۆ’ ڕێکخست لە 24-27ی شوباتی 2022 ، ڕۆژنامەنووسانی ئوردونی و سوری و فەلەستینی ئامادەیی ئەو ڕاهێنانە بوون. 13 ڕۆژنامەنوسی پێنج پارێزگای (عەممان و عیربید و بەلقە و مەفرەق و زەرقە) کە حەوت سوری و سێ فەلەستینی و سێ ئوردونی بوون لە كۆی 1280 داواکارەوە بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانەکەدا هەڵبژێردران

لەکاتی ڕاهێنانەکەدا ڕۆژنامەنووسانی بەشداربوو فێری چۆنیەتی وێنەگرتنی باش بە مۆبایل و بنچینەکانی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی و بنچینەکانی چیرۆکنووسین و دەستكاریكردن بوون

ئوردن – بەرنامەی ڕاهێنانی نیمچە لێهاتوو

Jordan - Semi-skilled training programmes

زیاتر لە 1200 گەنج چالاکانە خەریکی پڕۆگرامی ڕاهێنانی نیمچە شارەزا بوون لە ڕێگەی فێركاری کارەوە (WBL) بە هاوکاری هاوبەشەکانمان. نزیکەی 13٪ ی گەنجە ڕاهێنراوەکان دەستیان کرد بە دەستكەوتنی داهات ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هێنانی ڕاهێنانەکانیان. وەک بەشێک لە ڕووانگەی فێركاری كارەوە، پڕۆگرامی ڕاهێنانی جۆراوجۆر (± ٤٠) لە ئێستادا دابین کراون، وە نزیکەی ٩٥ كەسی تر بەم نزیکانە دەست پێ دەکەن

هاوکات، بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیای دامەزراندن و ڕاهێنانی نەتەوەیی، “ستانداردی پیشەیی”، پڕۆگرامی نوێی چاککردنی بیناسازیی پەڕەی سەندووە. نوێنەرانی کەرتی تایبەت بەشدار بوون لە پەڕەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن بۆ دڵنیابوون لە وەڵام دانەوەی بۆ لێهاتووی تایبەت كە پێویستە لە بازاڕ

ڕاهێنانی کوالێتی بڕوانامەدار

Jordan - Certified quality learning

قودرە 2 و هاوبەشە ناوخۆییەکەی لومینوس بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (LMNS)، دەستپێشخەرییەکی نوێیان دەستپێکرد بە دابینکردنی ڕاهێنانێكی فێركاری بڕوانامەداری 4 مانگی خوێندنی تەكنیكی و پیشەیی بۆ 210 گەنجی سوری كە زیاد لە %40ـیان ئافرەتن. كە مانگێك ڕأهێنانی كارپێكەریش دوابەدوای ڕاهێنانەكە دێت

خوێندکارەکان بۆ ماوەی چوار مانگ لەبوارەکانی جوانی و دروستکردنی جل و بەرگ و گەرمكردن و هەواكێش و فێنك كەرەوە و میوانداری و بەشەکانی تر لەسەر بنەمای پێداویستیەکانی بازاڕی کار ئامادەدەبن. ئەم پڕۆگرامانە لەگەڵ پێدانی كارامەیی لاوەكی و چۆنێتی سودمەندبوون لەم كارامەییان و لێهاتووی لە زمانی ئینگلیزی جێبەجێدەكرێت

خوێندکارەکان لە کۆتایدا پڕۆگرامێکی پەرەپێدانی کارامەیی 5 مانگی ئەنجام دەدەن کە بریتین لە کارامەیی تەکنیکی، لێهاتوویی لاوەكی، خوێندنەوەی دارایی، ژنانی سەركردە، زمان لەگەڵ یەك مانگ خولی جێبەجێكاری. دەرچوان ئامادەی پڕۆگرامێكی یەك مانگی دەبن. کۆلێژی زانکۆی تەکنیکی لومینوس (LTUC) شوێنی خولی جێبەجێكاری دەستنیشان دەكات لەسەر بنەمای ئەو هاوبەشیانەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت هەیەتی. قوتابیەکان بە درێژایی ئەم ماوەیە لەلایەن کۆلێژی زانکۆی تەکنیکی لومینوسەوە ڕاهێنەرایەتی و ڕێنوێنی دەکرێن. خولەكانی جێبەجێكاری یارمەتی قوتابیەکان دەدەن بۆ ئەوەی فێربوون بخەنە بواری ڕاهێنانەوە و خۆیان بسەلمێنن بە ئامانجی بەدەستهێنانی دامەزراندن. خوێندکارەکان لە کۆتایدا پڕۆگرامێکی پەڕەپێدانی کارامەیی 5 مانگی ئەنجام دەدەن کە بریتین لە کارامەیی تەکنیکی، لێهاتوویی لاوەكی، خوێندنەوەی دارایی، ژنانی سەركردە، زمان لەگەڵ یەك مانگ خولی جێبەجێكاری

ئوردن - فێركاریەكی هەمیشەیی

Jordan - LifeLong Learning

پەتای کۆڤید-19 کاریگەری نەرێنیی لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا هەبووە و ئەو ئاڵەنگاریە ئابوریانەی زیادكردوە كە ڕووبەڕووی (ئوردن)  دەبنەوە. بەرنامەی قودرە 2 و هاوبەشە ناوخۆییەکانی، پەروەردەی دامەزراندن – ئوردن  (EFE-Jordan)، بەرانگاری ئەم گۆڕانكاریەنە بوویەوە بە پێشکەشکردنی بەرنامەکانی “ڕاهێنانی کار و ڕەخساندن” كە بە شێوەیەكی سەرەكی سەرەنجی لەسەر گەنجاری سوری و ئوردنیە

كاریگەری زۆر لەسەر گەنجان و ژنان هەیە بەهۆی لەدەستدانی كار و لێكەوتە گشتیە نەرێنیەكانی كۆڤید-19 لەسەر بازرگانیە تایبەتەكان

قودرە 2 و هاوبەشە ناوخۆییەکانی، پەروەردەی دامەزراندن – ئوردن  (EFE-Jordan)، بەرەنگاری ئەم گۆڕانكاریەنە بوویەوە بە پێشکەشکردنی بەرنامەکانی “ڕاهێنانی کار و ڕەخساندن” كە بە شێوەیەكی سەرەكی سەرەنجی لەسەر گەنجانی سوری و ئوردنیە. پڕۆگرامە جوانكاریە تازە كراوەكان بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر بەهێزکردنی بەشداربووان دەکات بە لێهاتوویی تەکنیکی و زانیاری تایبەت بە جوانکاری. لەگەڵ ئەوەشدا، دابینکردنی شارەزایی ژیان ڕێگەخۆشكەرە لەبەردەم ژنانی گەنج بۆ ئامادەکردنی سی ڤی باشتر تاكو بە سەرکەوتوویی چاوپێکەوتنی کار ئەنجام بدەن. خولەکانی مەشقکردن بەشدارن لە باشکردنی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنان ئەویش بە پێدانی شارەزایی پێویست بۆ دەستگەیشتن بە کاری باشتر و دەستكەوتنی سەرچاوەی نوێی داهات

وەك بەشێك لە هاوكاریەكانمان لەگەڵ پەروەردەی دامەزراندن – ئوردن  (EFE-Jordan)، ئامێرەکان دابەشکران بەسەر دەرچووانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی گەرمکردنەوە و هەواكێش و فێنك كەرەوە. ئامرازەکان ڕێگەخۆشكەرن بۆ گەنجان لە دەست پێکردنی بازرگانی داهاتوویان و دەستكەوتنی سەرچاوەیەکی جێگیری داهات

ڕاهێنانی کارامەیی ژیان بۆ کارمەندانی هایپەرمارکێت (كەریم) دابینكرا لە ژێر پڕۆگرامی ڕاهێنانی سەرپەرەشتیدا، کە دواتر ڕاهێنانی تایبەت بۆ کەرتی تایبەت بە کاری کارمەندان بۆ بەرەوپێشبردنی کارامەییەکانیان و بنیاتنانی تواناکانیان لە کەرتی فرۆشتن و بازرگانی بەتایبەتی لە بواری سەوزەوات و شتومەكی ناوماڵ و پێداویستیە پیشەسازی و ئەلیكترۆنیەكان

عێراق - بەرزكردنەوەی دامەزراندن و دەستكەوتنی داهات

Iraq - Employment Promotion & Income Generation

لەعێراق قودرە 2 بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ ئەوەی گەنجان بخاتە سەركار. پڕۆگرامەکە پشتگیری خولی ڕاهێنان دەکات لەو کەرتانەی کە خاوەنکارەکان بەدوای کارمەنددا دەگەڕێن. کۆرسەکان پێکەوە لەگەڵ کەرتی تایبەتدا جێبەجێ دەکرێن تەرکیزەکە لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و خولی ڕاهێنانی کارامەیی لەسەر کارەبا و پاراستن و كارگەی چنین و بەرهەمهێنانی پەلەوەرە. لە ئەنجامدا زیاتر لە 2300 كەس سودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەم خولانەی ڕاهێنان

قودرە 2 پشتیوانی لە 106 ئافرەت و 242 گەنجی گوندەکان دەكات لە پەیداكردنی بژێوی كشتوكاڵی. کشتوکاڵ دابینکەرێكی دامەزراندنی گرنگە لە ئابووری عێراقدا. پشتگیریەکە گشتگیرە کە گەنجەکان لە کاتی فێربووندا دەرفەتی کارکردنیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان پەیوەندیان بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و بازاڕە ناوخۆییەکانەوە هەیە وەک کڕیار

هاوبەشی قودرە 2 دامەزراوەی ئەغسان مەشق و ئاژەڵداری پێشکەش بەبەشداربووان دەکات. و خانوویەكی كشتوكاڵی بچووك بە مەبەستی نیشاندان كراوەتەوە. لێرە، خوێندکاران و جوتیاران دەتوانن زیاتر فێربن دەربارەی ئەوتەکنەلۆجیا نوێیانەی کە بەرهەمەکان باشتر دەکەن لە کاتی کەمکردنەوەی زیان و مەترسییە ژینگەییەکان. گەشتیاران بەركەوتنیان لەگەڵ هەمەجۆرێكی دانەوێڵە دەبێتەوە كە ئەمەش دەتوانێت بەردەستی بازاڕ زیادبكات

جگە لەکشتوکاڵ، قودرە 2 هاوکاری کەرتی تایبەت و هاوبەشە ناوخۆییەکان دەکات بۆ دابینکردنی بەژداربووان و خولی ڕاهێنانی داواكراو لە بوارەكانی تەندرووستی، زانیاری و تەکنەلۆجیای پەیوەندییەکان ICT ، کشتوکاڵ، چنین و كاری دەستی. بەم دواییانە پڕۆگرامێكی ڕاهێنانی کارەبایی، لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتی فیوچەر ئەلکتریک، تەواوی ئەو 85 گەنجە دابمەزرێنێت كە باگراوندێكی لاوازیان هەبوو

لەگەڵئەوەشدا وەک بەشێک لەهاوکارییەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەڕەپێدانی کارامەیی ژیان بۆ 20 ڕاهێنەری پیشەیی لە ناوەندەکانی ڕاهێنانی پیشەیی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابینکرا

لوبنان - پلانی ڕوون و بەڵگە لەسەر چالاکی پاراستن لە لوبنان

Lebanon - Clear Planning and Evidence for Protection Activities in Lebanon 

وەک بەشێک لە هاوبەشمان لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، قودرە 2 زنجیرە خولێکی ڕاهێنانی لەسەر بەڕێوەبردنی ئەنجام (RBM)، بەڕێوەبردنی بازنەی پڕۆژە (PCM) و هەڵسەنگاندنی چاودێری (M&E) بۆ ستافی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دابین کردووە

بەرنامەی قودرە 2 و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕاهێنانی دیاری کرد لە ڕێگەی ڕاپرسیەکەوە لە مانگی تەمووزی 2021 ئامانجی ڕاهێنانەکە بۆ دابین کردنی 65 سەنتەری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی (SDC) و ستافی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بەڕێوەبردنی ئەنجام (RBM) وەک ڕێبازێکی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە، لەوانەش پلاندانان، چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن. کارمەندە ڕاهێنراوەکان دەتوانن ئەم ڕێگایە بگرنەبەر لە کاری ڕۆژانەیان لە مۆسا و ناوەندەکانی پەیوەندیدار

لە لوبنان قودرە 2 ئامانجی بەهێزکردنی سیستەمی پاراستنی ناوخۆیی و نیشتمانی و توانای گەیاندنی خزمەتگوزاریە بۆ باشترکردنی ئاستی پاراستنی کۆمەڵگا لاوازەکانی سوریا و لوبنان

لوبنان – چالاكیە چێژبەخشەكان

Lebanon - Recreational Activities

قودرە 2، لەگەڵ هاوبەشە ناحکومییە ناوخۆییەکانی، پشتگیری لە ژنان و منداڵان دەکات، لەڕێگەی چالاكی چێژبەخشەوە

هاوبەشە ناحکومییە ناوخۆییەکانی عەبەد و تێرێ دێس هۆمێس (TDH) بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ماجدێل ئەنجار (سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی) بۆنەیەکی خۆشییان ڕێکخست کە ژنانی لوبنانی و سوری، پیاو و منداڵانی کۆمەڵگای بە ئامانج گرتبوو

چالاکییەکان لە باخی گشتی ماجدێل ئەنجار ڕێکخرا و بەشدارییەکی بەرچاوی دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەریان بەخۆوەبینی. چالاکییەکان بۆ ژنان و پیاوان تیشکیان خستە سەر بڵاوکردنەوەی پەیامە سەرەکیەکان و هۆشیارییەکان لەسەر توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی، خۆپاراستن و خۆبەهێزكردن، چالاکیەکان بۆ منداڵان؛ مافەکانی منداڵان، ڕێنماییەکانی تایبەت بە پاکژی و ڕێنمایی بۆ ڕێگریكردن لە کۆڤید-١٩ لەخۆگرتبوو

لەلوبنان بەرنامەی قودرە 2 تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی سیستمی پاراستنی نیشتمانی بەپشتیوانیکردن لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و پێشخستنی ئاستی پاراستنی ئاوارە دۆخناسکەکان و ئەندامانی کۆمەڵگای خانەخوێ

توركیا

پڕۆژەكانی پشتگیری كۆمەڵگا

لە تورکیا قودرە 2 توانای شارەوانییە هاوبەشەکان بەهێز دەکات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیان بە شێوەیەکی شەفاف و گشتگیر قودرە 2 پشتیوانی بۆ 18 شارەوانی هاوبەش دابین دەکات لە ڕێگەی پەرەپێدانی توانا و دیالۆگ و پڕۆژەکانی پشتگیری کۆمەڵگا بە هاوکاری یەکێتی شارەوانییەکانی تورکیا . تەواوی شارەوانییە پشتیوانیکراوەکان ڕێژەیەكی بەرزی سوری لە كۆمەڵگاكانیان دەژی كە لە ژێر چاودێری کاتیدان

شارەوانییە هاوبەشەکانی ناو بەرنامەکە بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوبەشی جێبەجێکاری ناوخۆیی ئێمە، یەکێتی شارەوانییەکانی تورکیا دەستنیشان کراون. شارەوانییەکان لەسەر بنەمای ژمارە و پشکی پەنابەران و پێداویستیەکانی تواناسازی و هاوكاری دارایی سنوردار هەڵبژێردراون

شارەوانییە هاوبەشەکان پشتگیری دەکرێن لەڕێگەی تواناسازی پلاندانان، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، بەڕێوەبردنی کۆچبەران، نزیکبوونەوەی تێکەڵبوون و پێکەوەبەستنی کۆمەڵایەتی و چالاکیەکانی دیالۆگەوە کە هاوبەشیکردنی ئەزموون بەرز دەکاتەوە

ڕۆژەکانی پشتگیری کۆمەڵگا بەشداری دەکەن لە باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و پێکەوەبەستنی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەی ناوخۆدا. پڕۆژەی پشتگیری وەك خولی گەشەپێدانی توانستەكان، لەوانەش توانستی زمان و چالاكی كەلتوی و هونەر و چالاكی وەرزشی بۆ مناڵ و گەنج و ئافرەت. لە هەمان كاتیشدا توانای وەڵامدانەوەی خێرای شارەوانیەكان بۆ پێداویستیە دیاریكراوەكانی ئاوارەكانیان و كۆمەڵگە خانەخوێیەكەیان بەهێزكراوە

پشتگیری کۆمەڵگا کۆمەڵێک خزمەتگوزاری جۆراوجۆری گرتەوە، بۆ نموونە، بەشداری کۆمەڵگا و دیالۆگ. بۆ نمونە شارەوانی شاری مێرسین پڕۆژەی بەشداری و هاوکاری لەگەڵ هاوڵاتیان و پەنابەران و بەڕێوبەرانی بیناسازی و موختارەكان دەستپێکردووە. پڕۆژەکە مەهەللی بیزیم (گەڕەکی ئێمەیە) بۆ زیادکردنی هۆشیاری هاوڵاتیانە لە خزمەتگوزاریەكانی شارەوانییەکان و وادەكەن گوزارشت لە بیروڕای خۆیان بەكەن لەكاتی دەركردنی بڕیارێك بڕیار لەسەر گەڕەکەکەیان. پلاتفۆڕمێک بە ڕووکاری جیاوازەوە بۆ موختارەکان و بەڕێوەبەرانی بیناسازی و هاوڵاتیان و پەنابەران پەرەدەدرێت بۆ ئەوەی هەموو هاوڵاتیان لە میکانیزمەکانی بڕیارداندا بگرێتەوە و ئاسانكاری بكات بۆ گواستنەوەی سکاڵا و داواکاری و پێشنیارەکانیان

پڕۆژەکانی تری پشتگیری کۆمەڵگا پەیوەندی بە تەندروستی ژینگەیی و خاوێنکردنەوە و بەڕێوەبردنی پاشەڕۆوە هەیە. قودرە 2 تا دەتوانێت بەشداری زیاتر بە خەمخۆرانی كۆمەڵگا دەكات، وەک ڕێکخراوە ناحکومییەکان و موختارەکان و گروپە گەنجان و ژنان لە چالاکییەکانیدا بۆ باشتركردنی پڕۆسەی فێربوون و ڕاهێنانی باشی بەخێوکردن لە نێوان کۆمەڵێک ئەکتەری بەرفراوان لە ئاستی شارەوانی

لە کۆی گشتیدا زیاتر لە 151,000 کەس سوود لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییە باشکراوەکان وەردەگرن لە ڕێگەی پڕۆژەكانی پشتگیری كۆمەڵگاوە کە لەلایەن قودرە 2 لە تورکیا پشتیوانی دەکرێن