هەرێمیی – ژنان سەرکردایەتی گۆڕانکارییەکان دەکەن – بونیادنانی داهاتوویەکی یەکسان بۆ

هەرێمیی – ژنان سەرکردایەتی گۆڕانکارییەکان دەکەن – بونیادنانی داهاتوویەکی یەکسان بۆ ١٢ ژن – ٤ وڵات – ٢ پرسیار – ئاڵەنگارییە گشتییەکان!

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ کاریگەری هەبووە لەسەر ژنان و پیاوان لە ڕوانگەی جیاوازەوە. ژنان بە ناچاری بەرپرسیارێتی ماڵیان لەسەر زیادبووە و ناچارن کە ئاگاداری ماڵ و منداڵ بن. هەروەها ڕووبەڕووی زیادبوونی مەترسی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی دەبنەوە و سەرچاوەی بژێوییان لە دەست دەدەن و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دەست ناکەوێت ئەمەش بەهۆی ڕێککارەکانی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی (نەخۆشی کۆڤید١٩)ەوە.

نەتەوە یەککگرتووەکان لە ئەمساڵدا رۆژی جیهانی ژنانی بە 'ژنان لە سەرکردایەتی کردندا: بەدەست هێنانی داهاتوویەکی یەکسان لە جیهانی کۆڤید١٩دا' پێناسە کردووە.

لەم سۆنگەیەشەوە پڕۆگرامی قودرە ٢ مانگی ئازاری تەرخان کرد بۆ گێڕانی ئاهەنگی دەستکەوتەکانی ژنان و ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکان دەبنەوە و ئاڵەنگارییەکانیان قبوڵ کردووە و سەرکەوتوون بەسەریاندا.  ئاهەنگی کارە بوێرانەکانیان دەگێڕین و هیوادارین بەردەوام بن لە هاندانی کەسانی تر بۆ هەنگاونان بەروەپێشەوە!

ئێمە ئەم دوو پرسیارەی خوارەوەمان لە ١٢ ژنانی عێڕاق و ئەردەن و لوبنان و تورکیا کرد:

١. وەکو ژنێک، ئایا گەورەترین ئاڵەنگاریی چی بوو لە ماوەی قەیرانی (کۆڤید ١٩)دا ڕووبەڕوویان بوویتەوە؟

٢. بە یەک ڕستە وەڵام بدەوە، ئایا ئێمە دەتوانین چی بکەین بۆ درووست کردنی داهاتوویەکی یەکسان بۆ جیهانی دوای کۆڤید١٩؟

کاتێک کە گوێ لە چیرۆکەکانیان دەگریت لەوە تێدەگەیت کە ژنان ڕووبەڕووی چەند ئاڵەنگارییەکی هاوبەش دەبنەوە. ئاڵەنگاریی سەرەکیش ئەوەیە کە چۆن بتوانن هاوسەنگی بەرپرسیارێتییەکانیان لە ماڵ و شوێنی کارەکانیان ڕابگرن لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامە نەرێنییەکانی ڕێککارە توندەکانی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆڤید١٩.