'نابێت پەتای کۆڤید١٩ ڕێگری بکات لە ژنانی ئیشکەر بۆ بەدەست هێنانی خەونەکانیان.'

ڕاویە ئەلعەزاویی – بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵ کردنی دارستان و بەبیابان بوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ.

خاتوو ڕاویە نمونەیەکی ڕاستەقینەی ئەو ژنانەیە کە سەرکردایەتی گۆڕانکاری دەکات لە خێزانەکەیدا و لە کارەکەی و کۆمەڵگاکەیدا. زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی هەیە لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە عێڕاق و خاتوو ڕاویە تاکە ژن بووە کە پلەکەی بەرزبووەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی بەشێک لە وەزارەتدا. لەناو تۆمارە دەنگییەکەدا خاتوو ڕاویە باس لە کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەسەر ژنانی عێڕاق.

کاتێک کە خێزان و کار زۆرترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنایان لەسەربوو، خاتوو ڕاویە باسی لەوە کرد کە کۆرۆنا هەندێک کاریگەری ئەرێنیشی هەبووە بەوەی کە دەرفەتی ئەوەی پێداین کە هەنگاوەکانی ژیان خاوبکیەنەوە و بەناچاری کەمێک پشووبدەین و لەگەڵ خێزانەکانماندا کات بەسەرببەین.

خاتوو ڕاویە جەختی لەسەر گرینگی ڕۆڵی ژنان کردەوە لە وەزارەت و کە چۆن وەزارەت توانای ژنان بەهێزدەکات بۆ نمونە بەشداری ژنان لە دیزان کردن و جێبەجێ کردنی پڕۆژەکاندا لە ٢٥٪ کەمترنەبێت. ئەمەش سود دەگەیەنێت بە ژنانی گوندەکان کە لەوانەیە زۆرترین زیانیان بەربکەوێت لەماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا.

یەکێک لەو وانانەی کە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فێری بووین ئەوەیە کە پێویستە زیاتر گرنگی بدەین بە ئاسایشی تەندرووستییمان کە لەگەڵیشیدا پێویستە ئاسایشی خۆراک و ئاو لەخۆبگرێت.