خۆبەخشانی پزیشکی بۆ تیمە وەڵامدەرەکانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC)

٢١٠ خۆبەخش کە زیاتر لە ٦٠٪ی ئەوان ئافرەت بوون ڕاهێنانیان بۆ ئەنجامدرا کە یارمەتی کارمەندانی پزشکی بدەن لە نەخۆشخانە حکومییەکان و لەو پڕۆسەیەدا ئەزمونی کاری بەدەست بهێنن.

Friederike Pommerehne,Elisabeth Pressler, Iraq

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) هەستاوە بە ئامادەکردنی کۆمەڵێک خۆبەخش لە سەرانسەری وڵات کە پێشینەی پسپۆڕی جیاوازیان هەیە بۆ ئەوەی کە وەکو تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا لە کاتەکانی قەیراندا خزمەت بکەن. دەستپێکی ئەو ئیشە یەکەم جار لەلایەن و بە ڕێنمایی ئاژانسی فیدڕالی ئەڵمانی بۆ حەسانەوەی تەکنیکی (THW) بوو.

لە هەوڵدانێکی هاوبەش بەمەبستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەتای کۆڤید-١٩ لە هەرێمی کوردستان/عێراق (KRI)، بنکەی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) و وەزارەتی تەندروستی (MoH) هەستان بە دەستپێشخەریەکی نوێ لە ناوەندی مانگی تەموزی ٢٠٢٠ بەمەبەستی بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی هەرێم.

٢١٠ خۆبەخش کە زیاتر لە ٦٠٪ی ئەوان ئافرەت بوون ڕاهێنانیان بۆ ئەنجامدرا کە یارمەتی کارمەندانی پزشکی بدەن لە نەخۆشخانە حکومییەکان.

خۆبەخشەکان دەرچووی زانکۆی پزیشکی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمن کە بێ ئیشن. ئەوان دەنێردرێن بۆ شوێنی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە نەخۆشخانە حکومییەکان و لە کاتی ئیشدا و بۆ ماوەی دوو مانگ لەلایەن پسپۆڕانی MoH لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە ڕاهێنانیان بۆ دەکرێت. هەموو خۆبەخشەکان خاوەن دیپڵۆم یان بەکالۆریۆسی پزیشکین و دەیانەوێت لە ڕێگای بەڕێوەبردنی پەتای کۆڤید-١٩ یارمەتی کۆمەڵگاکانیان بدەن.

هاوکات لەگەڵ ڕاهێنانەکەیان، ئەوان ئەزمونی کرداری پەیوەندیدار لەگەڵ ئیشەکە بەدەست دێنن بۆ پێشخستنی کار و چالاکییەکانی خۆیان. لە ڕێگای فێربوونی چۆنییەتی وەڵامدانەوە بە قەیرانی تەندروستی، ئەوان دەتوانن زیاتر وەکو خۆبەخشانی داهاتوو ئامادە بن بۆ تیمەکانی JCC بۆ وەڵامدانەوەی قەیران.

بە هۆی ڕێکخستنی ٢١٠ خۆبەخشی پزشکی زیاتر، سیستەمەکە بە جۆرێکی بەرچاوتر بەهێز دەبێت.

دکتۆر دلۆڤان م. جەلال، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە هەولێر دەڵێت: "زۆر سوپاسی هاوکاری دڵسۆزانەی GIZ دەکەین لەبەر هەوڵی هاوبەشی لەگەڵ JCC بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی خزمەتگوزاری پزیشکی لە خۆبەخشەکاندا. ئەوە بۆ کاری داهاتووی خۆبەخشەکانمان زۆر گرنگە چونکە دەبێتە هۆی پێشکەوتنی لێهاتووییەکانیان لە ڕێگای پاڵپشتی تیمە پزیشکییەکانمان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ نەخۆشەکان بەتایبەت لە ماوەی پەتای کۆڤید-١٩."

پێشەنگ عبدالکریم (٢٧) وەکو یەکێک لە ٢١٠ خۆبەخشە پزشکییەکان هەڵبژێردرا. ئەو لە ساڵی ٢٠١٤دا و پێش ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٨دا ناچار بکرێ وڵاتەکەی بەجێبهێڵێ و بێ بۆ هەولێر لە پەیمانگای پەرستاری لە حەسەکەی سووریا خوێندنی تەواو کردووە. ئەو سوپاسگوزارە بۆ ئەوەی کە ئەو هەلەی پێ بەخشراوە کە ببێ بە خۆبەخش و دەڵێت:

"... ئەم ڕاهێنانە هەلێکی زێڕینە کە لەوەتەی خوێندنم تەواوبووە چاوەڕوانیم دەکرد."

"وەکو ئاوارەیەکی سووری لە هەولێر، زۆر دڵخۆشم کە لەو پڕۆژەیەی کارمەندانی پزیشکیدا بەشداری دەکەم. لە ماوەی مانگی یەکەمی ڕاهێنانەکەدا، لە ڕێگای یارمەتی کارمەندانی لێهاتووی نەخۆشخانەی حکومی لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕۆژانەیاندا، توانیم لێهاتوویی پسپۆڕی خۆم بەهێز بکەم و ئەزمونی کرداری زۆر بەدەست بێنم."