گونجان و خوڕاگری بۆ پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان و گەڕاوەکان و کۆمەڵگە خانەخوێکان لە بەهاناوەچوونی قەیرانە درێژکراوەکانی سوری و عێراقی

قەیرانی سوریا گەورەترین حاڵەتی لەناکاوی ئاوارەبونی جیهانی دروست کردووە . بە گوێرەی ریکخراوی UNHCR لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، ٦.٦ ملیۆن کەس لە نێو سوریادا ئاوارەبوون و ٥.٦ ملیۆن پەنابەری سوری لە وڵاتانی لوبنان و ئوردن و تورکیا و عێراق دا تۆمارکراون. زۆربەی پەنابەران بۆ پێنج ساڵ یاخود زیاتر لەو وڵاتانەی کە پەنایان بۆ بردوون ماونەتەوە و پێناچێت قەبارەیەکی گەورەتری ئەم پەنابەرانە لە ماوەیەکی کورت دا بگەرێنەوە بۆ سوریا. ئەو پەنابەرانەی دەگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان تووشی کێشەی دوبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان دەبنەوە بە هۆی دۆخی وێرانکاری و داڕوخانی گەورەی ژێرخان و بێسەر و بەری کۆمەڵایەتی.

زۆربەی پەنابەران و ئاوارە نێوخۆییەکان و گەڕاوەکان لە کۆمەڵگە خانەخوێکان دا ژیان بە سەر دەبەن، تەنها رێژەیەکی کەمیان لە کەمپە تەرخانکراوەکان دا دەژین. و لە کاتێک دا کە حکومەت و کۆمەڵگە لە خانەخوێکان هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ پشتگیری کردنیان، بەڵام درێژبوونی ماوەی قەیرانەکە بارودۆخەکەی زۆر قورستر کردووە. ڕکابەری ڕاستەقینە و هەستپێکراو لە سەر دەستگەیشتن بە خوێندن و کار و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکانی تر بووەتە هۆی زیاد بوونی گرژی کۆمەڵایەتی. زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کاریگەری قەیرانەکانی سوریا و عێراق زیانیان پێکەوتووي، پێویستیان پشتگیریەکی دیاریکراو هەیە بۆ زاڵبوون بەر سەر کۆستی دەروونی ئاوارەبوون.