ﺑﮫﺷدارﺑووی ﭼێﺷﺗﺧﺎﻧﮫی ﺷۆرﺑﺎ

“ئەمە ئەزمونێکی نایاب بوو، ئەم پڕۆژەی [سوبی مریشکە] زۆر بە دڵ بوو و هیوادارم بە بڕوانامەیەک خەڵات بکرێم کە بتوانم بەکاریبهێنم لە داهاتوودا. بۆ من ئەمە تێکەڵکردنی کلتور و نەریتەکانە لە نێوان کۆمەڵگەی خانەخوێ و پەنابەردا”

پڕۆژەی پشتگیری کۆمەڵایەتی جێبەجێکرا لەلایەن شارەوانی سیهانەوە لە هەرێمی ئەدەنەی تورکیا زۆر سەرکەوتوو بوو لە بەهێزکردنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لەنێوان ژنانی تورکیا کە بەژداربوون لە پڕۆژەکە

زۆبەی ئەو ئافرەتانەی بەژداربوون لە چالاکیەکان ئامانجیان پێشخستنی پێکەوە ژیانی نێوان پەنابەران و ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ بوو کە لە پێشووتردا گەیشتبوو بە بەرزترین ئاستی گومان و مەترسی

کە لە ناوچە جیاجیاکانی شاردا دەژین، پەنابەرە سوریەکان و ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ هەلی پێشخستنی پەیوەندیەکانیان سنوردار کردبوو

نزیکی هەموو ئافرەتە تورکەکان ڕایانگەیاند کە ئەوان بەردەوامبوون لە پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتە سوریەکان تەنانەت دوای تەواوبوونی چالاکیەکانی پڕۆژەکە، هەروەها هاوڕێیەتی نوێیان پەیداکرد لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی سوری. ئەزموونی شارەوانی سیهان لەگەڵ پڕۆژەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرینگی هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەم چالاکیە ئەرێنیە، زۆرینەی ئافرەتان دووپاتیان کردەوە کە بەژداریکردن چالاکی شارەوانی ناوچەیەکی گونجاو دابین دەکات بۆ ئافرەتانی تورکی و سوری بۆ پێکەوە ژیان و باسکردنی چیرۆک و کێشەکانیان وەکو ئافرەت و پێشخستنی ستراتیژی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکاندا

Leave a Reply