کاتی دروێنە لەعێراق

هاوکارمان لەعێراق، دامەزراوەی ئەل ئاغسان بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ و ژینگە ڕاهێنانی بۆ گەنجان دابینکردووە لەسەر بەرهەمهێنانی سەوزە لەخانووە پلاستیکیەکان و بەکارهێنانی ئاوی ئاودێری بەشێوەیێکی نوێ لە ئەنبار. کاتێک کە ڕاهێنەرەکان سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەی چاندن و بایەخدان و پیتاندنیان دەکرد، بوو بە کاتی دروێنە.

قودرا 2 بەهەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ نزیکردنەوەی گەنجان بۆ ناو کار لەڕێگەی پشتگیریکردنی خولی ڕاهێنان لەو کەرتانەی کە خاوەنکارەکان بەدوای کارمەنددا دەگەڕێن.

لەعێراقدا نزیکەی 50٪ ی بەرهەمی کشتوکاڵی لەناودەبرێت پێش ئەوەی بگاتە کۆتا بەکاربەر. دەزگای ئەل ئاغسان بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ و ژینگە پشتیوانی لەبەشداربووانی کردووە لە ڕاهێنانی خانووی پلاستیکی بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی ژینگەدۆستی و ئابووری بۆ ئەوەی بەروبوومەکانیان بهێننە ناو بازاڕ.

390 گەنج کە بەشداری مەشقی پراکتیکی بوون ئێستا باشتر دەزانن چۆن بەرهەمەکانیان بەزیانی کەمتر بفرۆشن و ئەمەش هاوکاریان دەکات کاروبارەکانیان فراوانتر بکەن.

Leave a Reply