قودرا 2 لە ئوردن ئاماژە بە دوو بەرەنگاری گرنگ لەکەرتی پەروەردەدا دەکات ئەویش لەڕێگەی پەرەپێدانی سیستەمی ڕێگای گواستنەوە بۆ قوتابخانەو مۆدێلێکی بەڕێوەبردنی ئاسانکاری بەردەوام بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی گواستنەوەو پەروەردەدا. ئەم پشتگیرییە هاتوچۆی سەلامەتی منداڵان بۆ قوتابخانە و ژینگە فێرکارییەکان مسۆگەر دەکات کە دەتوانن زیاتر تەرکیز بکەن لەسەر خوێندنەکەیان.
سیستەمی پەروەردەی ئوردن بە پەلە پێویستی بە خزمەتگوزاری گواستنەوەی گونجاو هەیە بۆ قوتابخانە و هەروەها لەگەل ئاسانکاری بەڕێوەبردنی کارا. تێچوونی زۆر و مەترسی سەلامەتی لە ڕێگای گواستنەوە بۆ قوتابخانە بەربەستێک بۆ گەیشتن بە پەروەردە دابین دەکات. قەرەباڵغی و تێکدانی پێشوو، لەناو فاکتەرەکانی تردا، ژینگەیەکی خراپی فێربوون دروست دەکات کە پێویستە لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی ئاسانکاری بەردەوامەوە چارەسەر بکرێن.
قودرا 2 لە ئوردن ئاماژە بە دوو بەرەنگاری گرنگ لەکەرتی پەروەردەدا دەکات ئەویش لەڕێگەی پەرەپێدانی سیستەمی ڕێگای گواستنەوە بۆ قوتابخانەو مۆدێلێکی بەڕێوەبردنی ئاسانکاری بەردەوام بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی گواستنەوەو پەروەردەدا.
بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن لە بارودۆخی ئێستای ڕێگای گواستنەوە بۆ قوتابخانەی گشتی لەئوردن، پرۆگرامی قودرا 2 هەڵسەنگاندنێکی پێویستییەکانی بەڕێوەبرد بەڕاوێژکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک وەزارەتەکانی گواستنەوەو پەروەردەوە، ئەندامانی کۆمەڵگەی ناوخۆ و دایکان و باوکان. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاپرسییەک ئەنجامدرا بۆ شیکردنەوەی هۆکاری سەرەکی بەرەنگارییەکانی کەرتی ڕێگای گواستنەوەی قوتابخانە کە بەسەر 20 دابینکەری خزمەتگوزاری گواستنەوەی خوێندنگەی مۆڵەتپێدراودا دابەشکرا. ڕاپرسیەکە ئاشکرای کرد کە ڕێنمایی گواستنەوەی قوتابخانەی گشتی پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تێچووی کرداری و قەرەباڵغی هاتوچۆ ڕێگە لە دابینکەری خزمەتگوزاریەکان دەگرن کە خزمەتگوزاریەکانیان بە شێوەیەکی کارا دابین بکەن.
قودرا 2 پشتگیری باشترکردنی ڕێگای گواستنەوەی قوتابخانە دەکات بە نوێکردنەوەی پاسەکانی قوتابخانە بەپێی ستانداردی نەتەوەیی سەلامەتی و پەرەپێدانی پێوەرەکان بۆ دابینکردنی ڕێگای گواستنەوەی قوتابخانە بۆ بەردەستکردنی ڕێگایەکی سەلامەتی و ڕێک وپێک و گونجاو.
یەکێکی تر لە بەرەنگارییەکانی کەرتی پەروەردەی ئوردون ئەوەیە کە ژینگەیەکی فێرخواز بۆ قوتابیان دابین بکات. لە ئەنجامی داخستنی درێژخایەنی قوتابخانەکان بەهۆی کۆڤید-19، چاکسازی پاراستنی قوتابخانە گشتیەکان کەم بووەتەوە.
پێویستە توانای بەڕێوەبردنی ئاسانکاریی هاوبەشە جیاوازەکان، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دەزگا پەیوەندیدارەکانی و بەڕێوەبەرایەتییە مەیدانییەکان و قوتابخانەکان بەهێزبکرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن کە قوتابخانەکان پاک و سەلامەتن. هەروەها گرنگە توانا درێژخایەنەکانی کەرتی پەروەردەی ئوردن بۆ پاراستنی قوتابخانەکان بەهێزبکرێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی وەبەرهێنان لە ژێرخانەکانی قوتابخانە کە لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە بەرپابوون.
بەپشتیوانی قودرا 2، توێژینەوەیەکی بەکەڵك ئەنجامدرا لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسانکاری و ئاسایش و تەندروستی و سەلامەتی لەقوتابخانەکان، بۆ نوێکردنەوەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی پەروەردە و ڕاسپاردەکردن لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنیان بە بەردەوامی.
ئەم پێشنیارانە ئێستا لە توێژینەوەیەکدا تاقی دەکرێنەوە. دوو لیستی پشکنین دروستکراون، کە بریتین لە کەمترین ستانداردی بەڕێوەبردنی ئاسانکاری پەروەردەیی و ئاسایش و ڕێوشوێنی تەندروستی و سەلامەتی. لیستی پشکنینەکان هەڵسەنگاندنێکی بەکەڵکی 70 خوێندنگەدا جێبەجێکران لەبەڕێوەبەرایەتی مەیدانی بادیای باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای مەفراق. توێژینەوەکە بارودۆخی ئێستا و کورتهێنانەکانی لە بەرامبەر بە کەمترین ستانداردەکان هەڵسەنگاند.
دانیشتنی هۆشیاری سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیەکان و ئاسایش و تەندروستی و سەلامەتی لەقوتابخانەکان بۆ 12 کارمەندی وەزارەتی پەروەردەوە بەڕێوەبەرایەتی مەیدانی بادیای باکووری ڕۆژئاوا پێشکەشکران، بۆ پشتیوانیکردنی ئەکتەرە پەیوەندیدارەکان لەباشترکردنی ستانداردەکانی قوتابخانەکان. هەروەها 12 ئەندازیاری وەزارەتی پەروەردە و 168 ئەندازیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی مەیدان ڕاهێنانیان پێ کراوە لەسەر سیستەمی بەڕێوەبردنی ئاسانکاری قوتابخانەی زیرەکی .WebGIS سیستەمی بەڕێوەبردن هەموو لایەکی پەیوەندیدار بەتوانا دەکات بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی پاراستنی قوتابخانە و بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر بڕیار بدەن بەپێی داتایەکان. ، ئەندازیارە ڕاهێنراوەکان وەکو ڕاهێنەر مەشقی سیستەمی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی WebGIS دەکەن بۆ زیاتر لە ٨٠٠٠ کارمەندی قوتابخانەکان.