پەروەردە و پاراستن

لە ئوردن چەندین بەربەست لە پەروەردەدا دەبنە هۆکاری دروستبوونی ئاستەنگی بۆ منداڵان و گەنجان کە بگەنە ڕێگای قوتابخانە و فێربوون، بۆ نمونە  قەرەباڵغی و بەربەستی زمانەوانی و وێرانکاری و نەبوونی ڕێگای گواستنەوە بە نرخێکی گونجاو و پارێزراو.  قودرا 2 پشتیوانی لە منداڵان و گەنجان دەکات کە توانای خۆیان گەشە پێبدەن بۆ داهاتوویەکی ئارام و جێگیر و سەرفراز. ئێمە بەهاوکارییەکی نزیک لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و گواستنەوەدا کاردەکەین، ئێمە بەیەکەوە سیستەمێکی گواستنەوەی باش بەردەست دەکەین لەگەڵ مۆدێلێکی بەڕێوەبردنی ئاسانکاریی بەردەوام بۆ یارمەتیدانی منداڵان کە بە سەلامەتی بگەنە قوتابخانە و ژینگەی فێربوون باشتربکەین بۆ هەمووان. دەستگەیشتن بە چالاکیە زیادەکانی فێربوون وەک هونەر و وەرزش و کلتور یارمەتی منداڵان و گەنجان دەدات کە دەنگی خۆیان بدۆزنەوە و پەرە بە بەهرەی کۆمەڵایەتی خۆیان بدەن.

لە عێراق و لوبنان و تورکیا، قودرا 2 پشتگیری لە سەلامەتی کۆمەڵە لاوازەکان دەکات و ئەوانەی کە توشی کۆستی دەروونی بوون لە ڕێگەی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی (PSS). قودرا 2 و هاوبەشەکانی کۆمەڵێک دەستێوەردان دابین دەکەن بۆ دیارکردنی کاریگەرییەکانی کۆستی دەروونی و نائارامی کە بەهۆی قەیرانی سوریاو عێراقەوە بەسەر تاکەکان و کۆمەڵگەکاندا دروست بوون.  

لە عێراقدا لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ناوخۆ کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی بۆ ئافرەتان و منداڵان لە ڕێگەی چەندین چالاکیەوە، وەک باخچەکردن و هونەر و بەرگدووری، کە ڕووبەرێکی فراوانی داهێنەرانە بۆ کۆمەڵگا دابین دەکات.

ئەم دەستێوەردانە نزمانە لەلایەن ڕاوێژکار و ڕەوانەکردنی تایبەتەوە بۆ خزمەتگوزاریەکانی تر پاشکۆ دەکرێن. هۆشیاری کۆڤید-19 توخمێکی گرنگ بووە لە دەستێوەردانەکە. زیاتر لە 15,000 کەس سوودیان لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی وەرگرتووە.

قودرا2 ، لە لوبنان پشتیوانی لە وەزارەتی وکاروباری کۆمەڵایەتی(MoSA)  دەکات لە دابینکردنی خزمەتگوزاری پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵگا خۆجێیەکان و پەنابەران. سەنتەرەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کراوەن بۆ کۆمەڵگە و چالاکی کات بەسەربردن دابین دەکەن وەکو وێنەکێشان، لە کاتێکدا دایک و باوکان دەتوانن بەشداری لە خولی باوانداری ئەرێنی یان چێشت لێنان بکەن. هەروەها میکانیزمەکانی ڕەوانەکردن بۆ خزمەتگوزاریە تایبەتەکانی تر دابین کراون.

هەروەها قودرا 2 پشتگیری لە گەشەپێدانی دامەزراوەیی وەزارەتی وکاروباری کۆمەڵایەتی MoSA دەکات لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی و خۆجێیی. بۆ نمونە، کەسانی XXX ڕاهێنانیان پێکراوە لە بەڕێوەبردنی پرۆگرمەکە و چاودێری کردن. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتگیری MoSA دەکرێت بۆ زیاتر پەرەپێدان و جێبەجێکردنی پلانێکی ستراتیژی نەتەوەیی نوێ بۆ پاراستنی منداڵ لە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز.

لە تورکیا شارەوانییە هاوبەشەکان پەرەیان بە پرۆژەکانی پشتگیری کۆمەڵگەیان داوە کە پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ تاکەکان دابین دەکەن بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر ئەو ڕوداوانەی کە توشی کۆستی دەروونییان کردوون ئەمەش لە ڕێگەی گەیشتن بە هێڵەگەرمەکانی ڕاوێژکردن و پشتگیریکردن و چەندین چالاکی کات بەسەربردن. لە ڕێگەی پرۆژەکانی کۆمەڵگاوە، شارەوانییەکان خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵکێکی زیاتر دەکەن بۆ هۆشیارکردنەوەیان لەبارەی کێشەکانی تەندروستی دەروونی و کەمکردنەوەی گێچەڵەکانی دەوروبەری تەندروستی دەروونی.

لەم پرسەدا زیاتر لەبارەی هاوکاریمان لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانی و ناوخۆییەکانەوە فێردەبن کە چەند زیاد هەوڵ دەدەین بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگاکان و دەستەبەرکردنی سەلامەتی بۆ ئەوانەی لە جەنگ هەڵهاتوون. لە ساڵی 2016ەوە، ئێمە پشتگیری هەوڵەکانی هاوبەشە ناوخۆییەکانمان دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کۆمەڵگاکانی قەیراناوی دەستگەیشتنی یەکسانیان هەیە بە خزمەتگوزارییە گرنگەکان و هەموو پێوانەکانی پاراستن کە هارکاتێک و لە هەرشوێنێک پێویست بێت.

Leave a Reply