پێکەوە #داهاتوویەکی باشتر ڕەنگ بکەن! بەهێزکردنی خۆڕاگری لە ڕێگەی هونەرەوە

قودرا 2 لە ئوردن بەهاوکاری لەگەڵ ئارتولوشن پرۆژەی “پەروەردەی داهێنەرانە: بەهێزکردنی خۆڕاگری لە ڕێگەی هونەرەوە” جێبەجێکرد. پرۆژەی هونەری داهێنەرانە لە چوار خوێندنگای پارێزگای زەرقە و ئیربید لە ڕۆژهەڵات و باکوری ئوردن جێبەجێ کراوە. لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا 210 قوتابی ئوردونی و سوری بە هاوبەشی بەشدارییان لە چالاکی هونەریی وەک نیگارکێشانی دیوار و سەما و نمایشەکانی شانۆدا کرد.

قودرا 2 لە ئوردون بە هاوکاری لەگەڵ ئارتولوشن پرۆژەی “پەروەردەی داهێنەرانە: بەهێزکردنی خۆڕاگری لە ڕێگەی هونەرەوە” جێبەجێکرد لە مانگی ئازاری 2022 . شێوازناسی ئارتولوشن تەکنیکە هونەرییە هاوبەشە جۆراوجۆرەکان بەکاردێنێت کە زەمینەیەک بۆ گەنجانی لاواز دابین دەکات بۆ ئەوەی چیرۆکەکانی خۆیان بگێڕنەوە و پەیوەندی ئەرێنی دروست بکەن، وە بەو هۆیەوە پێکەوەیی کۆمەڵایەتی بەهێز بکەن. پرۆژەکه له 12 قوتابخانەدا جێبەجێدەکرێت بۆ 600 قوتابی تەمەن 10-18 ساڵ.

ڕاهێنان لەسەر شێوازناسی ئارتولوشن بۆ 12 شێوەکاری دروستکراوە بۆ ئەوەی بە زانین و لێهاتوویی پێویست بەکاریبهێنن بۆ بەڕێوەبردنی قوتابیان لە ڕێگەی پرۆسەی داهێنەرانەوە. قوتابیەکان ڕێنوێنی دەکرێن بۆ ئەوەی هونەرەکەیان وێنا بکەن و هاوکاری هاوتەمەنەکانیان بکەن و کارێکی ڕەسەنی هونەری بەرهەم بهێنن کە بتوانن پێشکەشی کۆمەڵگەی فراوانتر بکەن.

لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا لە چوار خوێندنگای پارێزگای زەرقە و ئیربید لە ڕۆژهەڵات و باکوری ئوردن پرۆژەی هونەری داهێنەرانە جێبەجێکرا. 210 خوێندکاری ئوردونی و سوری بەشدارییان لەچالاکی هونەری وەک شێوەکاری سەر دیوار و سەما و نمایشەکانی شانۆ کرد.

Leave a Reply