-پرۆژەی کاریگەری خێرا
لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هاوبەشی ناحکومی ناوخۆییمان، کۆمەڵگەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان، پرۆژەی کاریگەری خێرا QIPs جێبەجێ دەکات، کە دروستکردنی تۆڕێکی ئاوەڕۆیی لە هەڵەبجە لەخۆدەگرێت، بۆ باشترکردنی دابینکردنی کارەبا بە دانانی ترانسفۆرمەرەکان یان چاککردنەوەی شۆستەکان.
لەهەرێمی کوردستانی عێراق تۆڕی ئاوەڕۆ و شۆستەکان تێکدەشکێن یان بەهۆی کەشوهەواوە یان ڕوداوە ناوخۆییەکانەوە وەک مانگرتن یان کردارە ئەمنییەکان.
قودرا 2 پشتیوانی لەحکومەتە خۆجێییەکان دەکات لەهەوڵەکانیان بۆ ئەوەی کاربکەن لەسەر پێداویستیەکانی کۆمەڵگاکەیان لەڕێگەی باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەهەرکوێ پێویست بێت. بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشی ناحکومی ناوخۆمان کۆمەڵگەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستان زیاتر لە 125 هەزار کەس سوود لەدروستکردنەوەی تۆڕە کارەباییەکان و پاراستنی هێڵەکانی تۆڕی ئاوەڕۆ و نۆژەنکردنەوەی قیرتاوەکان وەردەگرن. پرۆژەکان لە رێگەی پڕۆسەیەکی شەفاف و هەڵسەنگاندنەوە دەستنیشان دەکرێن لەژێر چاودێری سەنتەری هەماهەنگی قەیرانی هاوبەش (JCC).