زیندووکردنەوەی خاکێک کە بە خەم و نائومێدی داپۆشراوە

محەممەد ئەحمەد عابد خادر جوتیارێکی تەمەن 50 ساڵە و خەڵکی قەزای ئەلعەلەمە لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق. ئەوهەر لە کۆندا خێزانەکەی جوتیار بوون چەندین ساڵ کاری کشتوکاڵیان کردووە. ئەو بژێوی ژیانی بە کاری کشتوکاڵی بەدەست دەهێنێت. بەهۆی بڕینی کارەبا و گرانیی نرخی تۆو و پیتە و پێداویستییە کشتوکاڵییەکانی تر و نەبوونی پاڵپشتی حکومەت، دروێنەکەی کەمبووەتەوە، سەرەڕای خاوەنی سێ خانووی کشتوکاڵی پلاستیکیە. ئەو خاکەکەی وەک هاوڕێیەک سەیر دەکات کە ژیانی خۆی لەگەڵی هاوبەش دەکات.

کاتێک بیستی کە دامەزراوەی ئەل ئەغسان بۆ کاری کشتوکاڵ و گەشەپێدانی ژینگە پشتگیری لە خاوەن خانووە پلاستیکیەکان دەکات بە دابینکردنی تۆو و پیت و پەیین و هەروەها بەدواداچوونی گەشەکردنی ڕووەک و دانەوێڵە دەکات، محەمەد وتی: “جارێکی تر دەتوانم کێڵگەیەکی سەوز ببینمەوە” لەو کاتەوەی کە پشتگیری لە ئەلئەغسانەوە وەرگرت، خانووە پلاستیکیەکانی بە نایلۆنی پارێزراو داپۆشراون و بە پشتگیری دەکرێت بۆ دابینکردنی هەر پێداویستییەک کە پێویست بن بۆ زیندووکردنەوەی خانووەکانی.

دامەزراوەی ئەل ئەغسان بەپاڵپشتی پرۆگرامی قودرا 2 چەندین مەشق و ڕاهێنان دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی جووتیاران بۆ کێڵانی دانەوێڵە لەخانووە پلاستیکیەکانیاندا.

Leave a Reply