بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانی کەهرەمانمارەشی، هاوبەشی ناوخۆمان کۆمەڵەی ISAR دەستیکرد بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی “هەنگاوەکان بۆ وەرزش”. ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی ئەو منداڵانەیە کە لە تەمەنی قوتابخانەدان، سەبارەت بە خواردنی تەندروست و ژیانی چالاکانە. خولەکانی وەرزش بۆ ماوەی پێنج مانگ بەردەوام دەبن بۆ 70 منداڵ لە کۆمەڵگەی پەنابەری و خانەخوێ بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە پێکەوە گونجانی کۆمەڵایەتی و هەروەها یارمەتیدانی منداڵەکان بدەن کە عادەتی تەندروستیان لەلا دروستببێت هەر لە تەمەنی زوودا.

لە سەرەتای پڕۆژەکەدا، هێڵە بنچینەییەکان گرنگیان پێدرا سەبارەت بە، بۆ نموونە، هێز، نەرمی، و نیشاندەرەکانی تری تەندرووستی. پێوانەکان مانگانە دووبارە دەبنەوە بۆ چاودێری کردنی بەرەوپێشچوونی منداڵەکان. منداڵەکان ئامۆژگاریان لە ڕێپێدراوێکی خۆراکی وەرگرت لەسەر خواردنی تەندروست. سەرەڕای ئەوەش، هەر منداڵێک بەلایەنی کەمەوە جارێک لە کاتی پرۆژەکەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی دەرفەتیان بدەنێ کە ئەزموونەکانیان هاوبەش بکەن.