پڕۆژەی كاریگەری خێرا – دابینكردنی پێداویستیە سەرەتاییەكانی كۆمەڵگاكان

لە بواری تەندروستی و ئاو و دابینکردنی کارەبا و پەروەردەدا، قودرە 2 پشتیوانی لە یەکە حکومییە ناوخۆییەکان و توانای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییە شەفاف و گشتگیرەکان. ئێمەش پشتگیریە سەرەتاییەکانمان لە ڕێگەی بەشداری کردنی پێوەری بچوکی “پڕۆژەی کاریگەری خێرا” بۆ کۆمەڵگا لاوازەکان دەگەیەنرێت

یەکەکانی حکومەتی خۆجێی پشتیوانیان لێکراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر و چوست پێداویستییەکانی کۆمەڵگاکانیان بناسێنن و کاربکەن لەسەریان. ئەندامانی کۆمەڵگا چالاکانە بەشدارن لە پلاندانان و جێبەجێکردنی پڕۆژەكانی كاریگەری خێرا. کەسەکان ئاگادار دەکرێنەوە و ڕاوێژیان پێ دەکرێت بۆ ناساندن و لەپێشینەکردنی پێداویستیەکانی کۆمەڵگا و گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پڕۆژە كاریگەری خێرایانەی کە پلانیان بۆ دانراوە لە قەزاکانیان. ڕاوێژەكانیش بە بەشداری هاوبەشە سیاسییەکانمان بەڕێوەدەبرێت

پڕۆژە كاریگەری خێراكان بەندن لەسەر داواكاریە كۆمەڵایەتیەكانی كۆمەڵگەكان و ڕابەرانی كۆمەڵگە (موختارەكان) و بەشی كەرتی هێڵی گەرم یانیش لەڕێگەی تێمەكانی پەیوەندی كە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەكانەوە دامەزراون. تیمە مۆبایلەکان ئەندامانی کۆمەڵگا دەبینن و پێداویستییەکان لە شوێنی خۆیان دیاری دەکەن و ئەم پێداویستیانە دواتر لەگەڵ بەشی پلاندانانی بەڕێوبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان بۆ پەڕەپێدانی پڕۆژەکانی کاریگەری خێرا بەرز دەکرێنەوە

بیست و یەك پڕۆژەی كاریگەری خێرا كۆتاییان پێهاتووە، كە گەیشتوە بە 85,000 كەس. و لە ئێستاشدا 90 پڕۆژەی تر لە جێبەجێكردندان كە مەزەندە دەكرێت بگات بە 1,620,000  كەسی تر، کە 35٪ ی ئەوانە پەنابەرن و 50٪ ژنن. ئەولەویەتی درا بە چاککردنی ئاو و کارەبا بۆ ناوچە نیشتەجێکان، دڵنیابوون لە سەلامەتی ڕێگاکان، گەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی و بنكەی  پەروەردەیی پێویست. بۆ نمونە، پڕۆژەكانی كاریگەری خێرا پشتگیری لە هەڵکەندنی بیرە قوڵەکان و دابینکردنی ئاو بۆ ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە یان پشتگیری ناوەندی تەندروستی سەرەتایی (PHC) دەکەن بە دروستکردن یان چاککردنەوەی بنكەكان

لەڕێگەی هاوكاریەكانمان لەگەڵ هاوبەشانی حكومەتمان و هاوبەشانی ناوخۆیی جێبەجێكارمان، ڕاهێنانی تەکنیکی و چاكردنەوەی کارەبایی بە شێوەیەکی سەرەکی پێشکەش بە گەنجان و ژنان کرا. سەرەڕای ئەوەش، توانای بەڕێوەبردنی شارەوانیەکان و بەشداری کۆمەڵگا باشتر دەبێت بۆ بەردەوام بوون لە پاش دەستپێكی پڕۆژە كاریگەری خێراكان