لوبنان – توێژەرانی کۆمەڵایەتی کۆرسێکی ڕاهێنانی پاراستنی منداڵان وەردەگرن

چواردە توێژەری کۆمەڵایەتی بەشداری دەکەن لە کۆرسێکی ڕاهێنانی ستانداردی بەگەڕخستن (SOP) کە بەهاوبەشی لەگەڵ ڕاهێنەرانی پێشکەوتووی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لوبنان و شارەزایانی فەڕەنسی کراوەتەوە. هەموو توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان ئەرکی ڕێکخەری کەیسیان هەیە لە سەنتەری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی کە لە ئێستادا لەو سەنتەرانەدا چالاکییەکانی پشتگیری دەروونیی پێشکەش دەکرێن کە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی قودرە٢ جێبەجێ دەکرێن.

ڕاهێنانەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر هاندان و جیبەجێ کردنی بنەماکانی پاراستن و نمونەی زیندوو دەخرێنەڕوو لە ڕێکخستنی کەیسەکاندا کە لەسەر بنەمانی ستانداری بەگەڕخستنی نیشتیمانی داڕێژراون بۆ ڕێکخستنی کەیسەکان.
ئەو کۆرسی ڕاهێنانە بەشێکە لە زنجیرەیەک لەو چالاکییانەی کە پلانیان بۆ داندراوە بۆ گەشەپێدانی زانیارییەکان و بەرەوپێش بردنی توانای گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی ستافی وەزارەت کە سەرجەم توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت. گەشەپێدانی تواناکانیش سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی ناوخۆیی و نیشتیمانی بەهێزتردەکات.

پڕۆگرامی قودرە٢ لە لوبنان جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرەوپێش بردنی سیستەمی پاراستنی نیشتیمانی ئەویش لەڕێگەی پشتگیری کردنی وەزارەتی کارووباری کۆمەڵایەتی و باشترکردنی چۆنیەتی پاراستنی ئەو کەسانەی کە خەڵکی لوبنان و سوریان و ڕووبەرووی کێشە دەبنەوە.

هەروەها کۆرسێکی ڕاهێنانی ئۆنلاین لەسەر بوون بە دایک و باوکێکی ئەرێنی پێشکەش کراوە بۆ توێژەرانی کۆمەڵایەتی وئەو دایک و باوکانایە کە لە ڕێکخراوە ناحکومەییەکاندا کاردەکەن.

ڕاهێنانەکە جەخت لەسەر بوون بە دایک و باوکێکی ئەرێنی کردەوە بە شێوەیەکی کردەیی و باس لە کاریگەرییەکانی لەسەر بەخێوکردنی منداڵ لە تەمەنی ٠-٥ ساڵان و ٦-١١ ساڵان کرا. هەروەها لە کۆرسەکەدا بابەتی تایبەت بە کێشەکانی هەرزەکاران لە تەمەنی ١٢-١٧ ساڵان کراو و کاریگەری ئەو کێشانە ڕوون کرانەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەرێنی خرایەڕوو.
هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی کە چۆن دۆخی نەرێنی و فشاری دەروونی لەناو ماڵ و خێزاندا کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی فیزیکی و دەروونیی و سۆزداری هەرزەکار و ئەوەش ڕوونکرایەوە کە چی ستراتیژیەتێک بگیرێتەبەر بۆ یارمەتیدانی منداڵان تاوەکو بەشێوەیەکی شەڕانگێزانە ڕەفتارنەکەن.

لە کۆتاییشدا گرووپی پشتگیری دایکان وباوکان ناسێندرا کە وەکو ئامرازێک دەکرێت بەکاربهێندرێت بۆ ئاسانکاری کردنی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان کە پەیوەندییان بە منداڵ و ئەندامانی خێزانەوە هەیە لەناو ماڵدا و یارمەتیدەرن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە بەردەوامەکان.

دانیشتوانی لوبنان و سوریا سودمەند دەبن لە کۆڕی پاڵپشتیکاری دەروونیی و خزمەتگوزارییەکانی تری پڕۆگرامی قودرە٢ کە ئامانجی پڕۆگرامەکە بریتییە لە پاڵپشتی کردنی ستانداردی پاراستنی کەسانی سوودمەند و چۆن بتوانن دۆخی دەروونییان باشتربێت و خۆیان بەرەوەپێش ببەن.

smart