ئەردەن- پڕۆگرامی ڕاهێنانی گەنجان لەسەر گەشەپێدانی بەرنامەکانی سۆفتوێرە پێویستەکانی بازاڕی کارکردنی داهاتوودا پێشکەشدەکرێت

گەنجانی ئەردەن پێویستییان بە دەرفەتی کارکردن هەیە تاوەکو بتوانن پاڵپشتی خۆیان بکەن. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ دەرفەتی کارکردنی گەنجانی لە بازاڕی کارکردندا زۆر قورس کردووە.

پڕۆگرامی قودرە٢ پشتگیری گەنجان دەکات بۆ گەشەپێدانی ئەو کارامەییانەی کە خاوەن کارە ناوخۆییەکان داوای دەکەن ئەویش لەڕێگەی پێشکەش کردنی کۆرسی راهێنانی تەکنیکی و پیشەییەوە دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرفەتی کارکردنی باشتریان دەست بکەوێت.

بە باڵپشتی پڕۆگرامی قودرە٢، دامەزراوەی پەروەردەیی لومینس کۆرسێکی ڕاهێنانی گشتگیر لەبارەی گەشەپێدانی بەرنامەکانی سوفتوێر بۆ ٦٥٠ گەنجی لوبنانی و سوری پێشکەش دەکات.

کۆرسەکان ئەزموونی گەشەپێدانی بەرنامەکانی سۆفتوێر پێشەکەش بە خوێندکاران دەکات وەکو پڕۆگرامەکانی جاڤاسکریپت و پایسۆن و کۆرسی سەرەتایی HTML و CSS کە ئەو پڕۆگرامانە بەردەوام پێویستن بۆ سەرجەم کەرتەکانی کارکردن.

ئامانجی کردنەوەی کۆرسەکانیش بریتییە لە دەستەبەرکردنی دەرفەتی کارکرن بۆ گەنجانی ئەردەن. هەوڵەکانی هۆشیارکردنەوە لەم شارانەدا بەڕێوەدەچێت عەممان، زەرقا، ئیربید، مەدابە و مەفرەق بۆ یارمەتیدانی بونیادنانی تواناکانی گەنجان و کارامەییەکانیان و بەستەنەوەیان بەو دەرفەتانەی کە گونجاون بۆ کارکردن.

تاوەکو ئێستا، ٤٧٠ گەنج کۆرسەکانی گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی سوفتوێریان تەواوکردووە.