ئەردەن – مۆدێلی فێربوون لە ڕێگەی کارکردنەوە گەشەی پێدارا

پشتگیری کردنی بەردەوام بۆ دەمەزراندنی گەنجان وەکو ئاڵەنگارییەکی بەرچاو لە ئەردەندا دەمێنێتەوە. کارکردنی بەردەوام لەگەڵ کەرتی تایبەتی بایەخی خۆی هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە گەنجان دەتوانن ئەو کارامەییانە گەشەپێبدەن کە خاوەن کارەکان داوای دەکەن. لەڕێگەی پراکتیزەکردن و ڕاهێنانی کارامەییەکانەوە، مۆدێلی فێربوون لەڕێگەی کارکردنەوە دەتوانێت یارمەتی خوازیارانی کارکردن بدات.

ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی بۆ گەنجان لە ئەردەن کراوە بە ئۆنلاین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩. بۆ دەستەبەرکردنی فێربوون لە ڕێگەی کارکردنەوە وەکو بەشێکی سەرەکی لە ڕاهێنانی پیشەییدا و ڕێگەیەکی گرینگ بۆ ئاسانکاری کردنی پێدانی کار بە خوازیارانی کار، مۆدێلێکی گرینگ بۆ پراکتیزەکردنی فێربوون لەڕێگەی کارکردنەوە و گونجاندنی ژینگەی ئەردەن لەگەڵ دامەزراوە بازرگانییە ناوخۆییەکان و ئەوانەی کە کۆرسی ڕاهێنان دەکەنەوە و حکومەت گەشەی پێدرا.

بە نزیکەی ٢٠٠٠ گەنج ٪٥٠ی پرۆگرامی ڕاهێنانەکانیان (٨٠-٣٥٠ کاتژمێر) ڕاستەوخۆ لەگەڵ خاوەنکارە ناوخۆییەکان ئەنجام دەدەن بەتایبەتیش لە بابەتی خزمەتگوزارییەکانی درووست کردن و کشتوکاڵ و نیشتەجێ بوون و خواردن. پڕۆگرامەکانی ڕاهێنان لە زۆربەی شارەکانی ئەردەن پێشکەش کراون.

پڕۆگرامی قودرە٢ پشتگیری گەنجان دەکات بۆ گەشەپێدانی ئەو کارامەییانەی کە خاوەن کارەکان دەیاننەوێت ئەویش لەڕێگەی ڕاهێنانی گەشەپێدانی کارامەییەکان کە دەرفەتی دامەزراندن و کارکردنیان بۆ دابین بکات.