چالاکیە وەزرشیەکان دەتوانن یارمەتی خەڵکی بدەن، بە تایبەتی چینی منداڵان و گەنجان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆستی دەروونی و سترێس

بەو پێیەی کە بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچارمان دەکات لە ماڵەوە بمێنینەوە، بەرنامەی هەرێمی وەرزشی رێکخراوی GIZ بۆ گەشەپێدان (S4D) پێکەوە لە گەڵ تیمەکانی پەروەردەیی حاڵەتی تەنگانەی هاوڕێیانی رێکخراوی ناحکومی بۆ پەروەردەی والدرۆف (FEW) شتیوانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئەم ڕاستیە هەنووکیە بەکارخستووە: ڕاهێنەران و سەرکردە گەنجەکان و فێرکەرانی هەرێمی وەرزشی GIZ بۆ گەشەپێدان (S4D) ڕۆژانە ڤیدیۆ دروست دەکەن بۆ ئەوەی تیمەکانیان چالاک و تەندروست و لەشڕێک بهێڵنەوە لە ماڵەکانیان دا. ڤیدیۆی بەرهەمهێنراو بۆ نمونە، سەبارەت بە گۆڵپارێزی یاخود ڕاهێنانەکانی لەشڕێکی لە کەناڵی یۆتیۆبی S4D بڵاوکراونەتەوە و هەروەها لە سەکۆکانی تری دیجیتاڵی دا بڵاوکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەندامانی تیم بتوانن بە ئاسانی دەستیان پێبگات.

لە ناوەڕاستی عێراق و موسڵ  هاوبەشەکەمان کە رێکخراوێکی ناحکومیە بە ناوی ئەمالنا (Amalna) دانیشتنی پشتگیری دەروونی (PSS) و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە سەر ئاستی خێزان لە رێگەی ڕاوێژکارانی گەڕۆکەوە دابین دەکات. هێڵێکی گەرمی تەلەفۆنی دابینکرا بۆ ئەوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەست بێت بۆ یارمەتی توندوتیژی خێزانی. لە سەر داواکاری، ڕاوێژکردنی ڕووبەڕوو لە ناوەندی جەوسەق بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە یاساکانی دوورەپەرێزی رێکخرا. پشتگیری دەروونی بۆ ئەو کەسانەی کە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەکان خەوێنران دابین کرا.

بەستەرەکانی تایبەت بە ڤیدیۆکانی #StayHomeStayActive

#StayHomeStayActive videos