قودرە ٢ بەردەوام دەبێت لە کاریگەریەکەی لە رێگەی هەماهەنگی و هاوکاری سەرکەوتووی لە گەڵ شارەوانی کیلیس کە لە ماوەی قودرە ١ دا دامەزرا.

چەندین ئامێری دوورین بۆ کۆمەڵگەکانی ناوەندی شارەوانی کیلیس دابینکران بۆ فەراهەمکردنی کاری دەستی و دەرفەتەکانی کارکردن بۆ ژنان کە لە ئێستادا بەکارخراون بۆ ئەوەی شەڕی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن. ژنانی خۆجێی لە ئێستادا ماسک بەرهەم دەهێنن بۆ کۆمەڵگەکانیان و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی خوڕاگری و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی لە ماوەی قەیرانەکەدا.

قودرە ٢ ئەم هاوبەشیە سەرکەوتووە دروست دەکات و بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی شارەوانی کیلیس بە پرۆژەی نوێیەوە. ئەمە بەشێکە لە گرنگی پێدانی نوێی بەرنامەکە لە پشتیوانی کردنی شارەوانیەکان لە تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئالنگاریەکانی قەیرانی پەنابەران، کە بە هاوبەشی لە گەڵ یەکێتی شارەوانیەکان لە تورکیا (UMT) جێبەجێکراوە. حکومەتە خۆجییەکان پێشەنگن لە دابینکردنی فریاگوزاری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا. ، بەو پێیەی کە ئەوان لە ‌‌‌هێڵی پێشەوەی ئەو هاوڵاتیانەن کە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکەن و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن و بەشداری لە بەرێوەبردنی شوێنە حکومیەکان دا دەکەن. پلانی ئامادەکاری نێشتیمانی پەتای ئەنفلوەنزای تورکی کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا دامەزرا، ئەویش ئەوەی دەستنیشانکرد کە شارەوانیەکان بەرپرسیارێتی بەشێکی سەرەکیان لە ماوەی پەتایەک دا دەکەوێتە ئەستۆ- وەک جەختکردنەوە لەوەی کە زانیاری پێویست بڵاوبکرێتەوە و شوێنە گشتیەکان بە جۆرێک پاک بن کە بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بگرن.

دوای هەڵسەنگاندنێکی خێرای پێداویستیەکان و پلاندانانێکی ورد، قودرە ٢ پشتگیری لە کار و چالاکیەکانی هاوبەشەکەی یەکێتی شارەوانیەکان لە تورکیا (UMT) دەکات لە دابینکردنی پشتگیری خێرا و گشتیگیرەکەی بۆ شارەوانیە دەەستنیشانکراوەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا. بە هەماهەنگی لە گەڵ ڕاسپاردەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا و رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) پشتگیریەکە دەگاتە تێکڕای ٨٩،٠٠٠ سوودوەرگر لە رێگەی:

١،٠٠٠ دانە کەرەستەی خۆپارێزی کەسی دابینکراوە بۆ کرێکارانی شارەوانی.

٢٥،٠٠٠کیتی پاک و خاوێنی دابینکراوە بۆ ئەندامانی خێزانە لاوازەکان لەوانە پەنابەران و ئەندامانی کۆمەڵگەی خانەخوێ.

٦٢،٠٠٠ ئەندامی کۆمەڵگە و زیاتر لە ٨٠٠ کرێکاری شارەوانی کەڵکیان لە چالاکیەکانی بەرزکردنەوەی هۆشیاری وەرگرت.

لە رێگەی ئەمانە و رێکارەکانی ترەوە، قودرە ٢ پشتگیری لە شارەوانیەکان دەکات لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و یارمەتی کۆمەڵگەکان دەدات لە هەنگاونان بەرەو " ئاسایی بوونەوەیەکی نوێ" دوای پەتاکە.