ئاسانکاری گەشەپێدانی پارێزگا تا ئێستا 27 پرۆژەی کاریگەری خێرا (QIPs) دەستنیشانکردووە بۆ جێبەجێکردن بۆ باشترکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بنەڕەتی بە هاوبەشی لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی و کۆمەڵگە خۆجێیەکان.

بە پشتگیریەکەی بۆ 27 پرۆژەی کاریگەری خێرا (QIPs)، ئاسانکاری گەشەپێدانی پارێزگا یارمەتیدەر بووە لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی قەبارە بچووک پێکەوە لە گەڵ بەرپرسان و کۆمەڵگە خۆجێیەکان، بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بنچینەیی باشتر و دەرفەتەکانی گوزەران. زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠هاوڵاتی کەڵکیان وەرگرت لە کارەبا و ئاوی برەوپێدراو، و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکانی خوێندن و تەندروستی و دەرفەتەکانی ئابووری. لە ژێر قودرە ٢ دا، ئاسانکاری گەشەپێدانی پارێزگا لە هەرێمی کوردستانی عێراق ٢٧ پرۆژەی  تری کاریگەری خێرا (QIPs)ی بۆ جێبەجێ کردن دەستنیشان کرد. لە ماوەی قەدەخەی هاتووچۆ دا  ٣ پرۆژەی  تری کاریگەری خێرا (QIPs) بە هاوبەشی دەستنیشانکران بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تایبەت پشتگیری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بنەڕەتی لە کەرتی تەندروستی بکرێت: دابینکردنی هێڵی کارەبا بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر، تاقیگەیەکی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی لە هەڵەبجە و بەخشینی یەکەی چاودێری چڕ بۆ تیمارگەی پێشمەرگە لە سلێمانی. زیاتر لە ٦٨٠،٠٠٠ کەس لە ٦٢ شارەوانی کەڵک لە خزمەتگوزاریەکانی پەرەپێدراو وەردەگرن. ٦٢ کاربەدەستی حکومەت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی دا مەشقیان پێکرا.  

لە قوناخی دووەم دا، مۆدێڵی سەرکەوتوو بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی عێراقیش دەگوازرێتەوە. ئامادەکاری بۆ ئەم کارە وا ئەنجام دەدارێت.

زیاتر لە ٦٨٠،٠٠٠ کەس لە ٦٢ شارەوانی کەڵک لە خزمەتگوزاریەکانی پەرەپێدراو وەردەگرن. ٦٢ کاربەدەستی حکومەت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی دا مەشقیان پێکرا.