هەستیاری جۆری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیاندندا
میدیا ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە وەکو سەرچاوەی زانیاریی و درووست کردنی ڕا لەناو کۆمەڵگادا بەڵام هێشتا دەنگی ژنان کەموکوڕی هەیە و ناوەڕۆکی زانیارییەکانیش بەردەوام کڵێشەی کاری جۆری کۆمەڵایەتیان تێدایە. ڕووماڵ کردنی توندوتیژیی دژی ژنان زۆرجار بە بێ هەستانە دەکرێت. لەبەرئەوە هەندێکجار ڕاگەیاندنەکان بیاننەوێت یان نەیاننەوێت ئازاری ژنان دەدەن کاتێک کە ڕووماڵی بابەتێکی ڕەخنەئامێز یان هەستیاردەکەن.
لەم ڕوانگەیەشەوە میدیاکانی CFI دوو وۆرک-شۆپیان ڕێکخست لەسەر هەستیاری جۆری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیاندندا بۆ باشترکردنی کارامەییەکانی ڕۆژنامەنووسەکان و مەعریەفەیان لەبارەی ئەو ڕێنماییانەی کە پێویستە پابەندبن پێیانەوە کاتێک کە ڕووماڵی هەواڵێک دەکەن کە تایبەت بێت بە کێشەکانی ژنان.
وۆرک-شۆپی یەکەم ڕووبەڕوو ئەنجامدرا لە بەرواری ٢-٣ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و عالیە عواد وۆرک-شۆپی دووەمی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا لە بەرواری ٢٧-٢٩ کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
لەماوەی وۆرک-شۆپەکاندا خاتوو عالیە باسی لە باشترکردنی تێگەیشتنی بەشداربووەکان کرد لە چەمکی ڕەگەز و جۆری کۆمەڵایەتی و چەمکەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و زانیاری لەبارەی مافەکانی ژنان و پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی خستەڕوو. هەروەها ڕێنمایی کرداریدا بە بەشداربووەکان لەبارەی بەرهەمهێنان و ڕوماڵکردنی بابەتی هەستیاری جۆری کۆمەڵایەتی دەربارەی زۆربەی ئەو ژن و کچانەی کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و ئامۆژگاری تەکنیکی پێدان لەسەر چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کڵێشەی کاری وێنەی ژنان لە میدیای ئەلیکترۆنی و کۆنەکاندا. بەشداربووەکان ڕاهێنانیان کرد لەگەڵ ئەو ژن و کچانەی کە ڕزگاربووی توندووتیژی جۆری کۆمەڵایەتین لەڕێگەی بەکارهێنانی بنەماکانی 'ئازارمەدە' کە بەهەمان شێوەش یەکێکە لە بنەماکانی پڕۆژەی قودرە٢.