هەرێمی کوردستانی عێڕاق: ژنانی ئیشکەر لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

هەروەک چۆن بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ وای کردووە کە بەدەست هێنانی بژێوی ژیان قورس بێت، تویژینەوەیەک لەبارەی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جۆری کۆمەڵایەتی ئەوە نیشان دەدات لەدەستدانی دەرفەتی کارکردن بۆ ژنان زۆر قورسترە بەتایبەتیش ئەوانەی کە پێشتر توشی دۆخێکی ناسەقامگیر بوونەتەوە لە عێڕاق.

ژنان بەشێوەیەکی گشتی داهات و پاشەکەوتیان کەمترە. ئەمەش ژیانی ژنانی قورس کردووە لە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە داراییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشی بوون و بووەتە بەرزبوونەوەیەکی زۆری بێکاری ژنان.

بەیەکەوە لەگەڵ هاوکارە ناوخۆییەکانمان کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ ژنان بۆ بەدەست هێنانی ئەو کارامەییانەی کە پێوسیتیان پێیە بۆ بەدەست هێنانی پارە. بەهاوکاری پڕۆگرامی قودرە ٢، زانکۆی کۆیە کۆرسی ڕاهێنانی کرداری لەسەر چۆنیەتی بەرهەم هێنانی سابوون و ماددەی پاککەرەوە بۆ ٢٠ ژن کردووەتەوە. ئەو ڕاهێنانەش بۆ دەستبەرکردنی هەلی کار بۆ ٢٠ ژنی گەنج بوو ئەمیش لەڕێگەی ڕاهێنانی تیۆری لەسەر دەست پێکردنی کار و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەلایەکی دیکەشەوە لەڕێگای پڕۆگرامی قودرە٢، کارگەی جیهانیی دەرمان کۆرسی ڕاهێنانی کرداریی لەبارەی بەرهەمی پیشەسازی بۆ کەلوپەلی پاراستنی کەسیی بۆ ٤٥ ژنی گەنجی دانەمەزراو کردەوە بەتایبەتیش ئەو ژنانەی کە ئاستیان لاوازبوو لە ناحیەی دارەتوو لە پارێزگای هەولێر.

لە کارگەی کورد مۆدە، پڕۆگرامی قودرە ٢ گەڕی دووەمی کۆرسەکانی ڕاهێنانی بۆ ٢٠ ژنی دانەمەزراو کردەوە لەسەر چۆنیەتی دیزاین کردنی جلوبەرگ و کەلوپەلی پاراستنی کەسیی. ئەو ١٥ ژنەی کە گەڕی یەکەمی کۆرسەکەیان تەواوکرد، کە لە هەواڵنامەی پێشووتر ئاماژەیان پێدرابوو، هەموویان هەلی کاریان دەستکەوت لە کارگەی کورد مۆدە.

پڕۆگرامی قودرە٢ لەگەڵ هاوکارە ناوخۆییەکانیی کە لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن بەردەوام لە پشتگیری کردنی ژنان و پاراستنیان لە کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاردەکات بۆ باشترکردنی دۆخی دەروونییان.