© Qudra Programme

چالاكییه‌كانی راهێنان تایبه‌ت به‌ قودره‌ له‌ ئوردن

پرۆگرامی قودره‌ و دامه‌زراوه‌ی رووناككه‌ره‌وه‌ - رێكخراوێكی ئوردونییه‌ كه‌ بۆ قازانج كار ناكات و په‌یامه‌كه‌ی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ئوردونییه‌ بۆ به‌شدارییه‌كی باشتر له‌ ره‌وشی ئابوری و گه‌شه‌كردنیی كه‌سیی تایبه‌ت - راهێنانێكیان ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی تواناكانی تایبه‌ت به‌ دوو پرۆگرامی پیشه‌یی كه‌ بریتی بوون له‌ ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ به‌ ئاراسته‌ی بازاڕن و ئه‌وانه‌یش كه‌ له‌ژێر كاریگری كه‌رتی تایبه‌تدان.

راهێنانه‌كان له‌ مانگی ته‌موز تا ئه‌یلولی 2017 به‌ڕێوه‌چوون  به‌ به‌شدارییه‌كی كارای  40 قوتابی لاوی كچ و كوڕ. راهێنانه‌ پیشه‌ییه‌كان له‌ڕێی دوو  تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازه‌وه‌ دابینكران: به‌رده‌وامیپێدانی (ادامه‌ی) سه‌لاجه‌و ئێركۆندیشن، هه‌روه‌ها هونه‌ره‌كانی كاری موبه‌ق و به‌رهه‌مهێنانی خۆراك.

© Qudra Programme

به‌مه‌به‌ستی باشكردنی توانای دامه‌زراندن له‌سه‌ركار و ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی كار له‌لایه‌ن به‌شداره‌كانه‌وه‌، له‌كۆتایی راهێنانه‌كاندا هه‌ر  راهێنراوێكی سه‌ركه‌وتوو بڕوانامه‌یه‌كی پێدرا له‌سه‌ر ئاستی كارمه‌ندی نیمچه‌ تواناداری پیشه‌یی  كه‌  له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بڕواپێكراوه‌ و له‌ لایه‌ن  ئاژانسی بڕواپێكردنه‌وه‌ (سه‌نته‌ری برواپێكردن ودڵنیایی جۆرێتی (CAQA) ده‌رچوه‌.