© Qudra Programme

قودره‌ – لوبنان ژنانی سوریا و لوبنانی كۆكرده‌وه‌ له‌ خولێكی بنه‌ڕه‌تیدا بۆ راهێنانی په‌رستاری

له‌ 15 ی ئایار تا 15ی ئابی 2017، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌ دووشه‌مه‌وه‌ بۆ هه‌ینی – ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له‌ رۆژانی شه‌ممه‌شدا- كۆی 40 له‌ ژنانی سوریا و لوبنان كۆده‌بوونه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی راهێنان له‌سه‌ر پیشه‌ی په‌رستاری له‌ بینای كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیی (الپبات) له‌ ناوچه‌ی " فیه‌ كوره‌" له‌ لوبنان.

فیه‌ الكوره‌ یه‌كێكه‌ له‌و شه‌ش قه‌زایانه‌ی پارێزگای باكوری لوبنان كه‌ میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ری سوری ده‌كات كه‌ له‌ناو ئه‌و كامپانه‌ی په‌نابه‌ران و ده‌وروبه‌ریاندا ده‌ژین كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.

ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی- ئابوری له‌ ناوچه‌كه‌دا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌ی پێوه‌ دیاره‌ كه‌ ئاستێكی به‌رزی بێكاری تێدایه‌، به‌تایبه‌تی له‌ناو لاوان و ژناندا.  گه‌یشتن به‌ داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان گه‌لێك كه‌من هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌ په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی به‌تایبه‌تی كاتێك كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سورییه‌كانه‌وه‌ هه‌بێت، خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره‌ كه‌ پتره‌ له‌ توانای داموده‌زگا تایبه‌ته‌كان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی پێویستییه‌كانی ئاواره‌ سورییه‌كان هه‌روه‌ها كه‌مده‌رامه‌ته‌ لوبنانییه‌كان. سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاریش ئه‌ركێكی زۆریان له‌سه‌ره‌ به‌تایبه‌تی سێكته‌ری ته‌ندروستیی گشتی كه‌ ژماره‌یه‌كی كۆبۆوه‌ی زۆر نه‌خۆش هه‌یه‌ به‌جۆرێك سورییه‌كان ده‌ستیان به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ناگات به‌تایبه‌تی به‌هۆی گرانی ئه‌و جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بواره‌دایه‌ كه‌ پرۆگرامی قودره‌  - كه‌ كارێكی ناوچه‌ییه‌ و له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌، پاره‌ دابینكردنی بڕواپێكراوی مه‌داد و وه‌زاره‌تی هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدان (BMZ) له‌ كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ پاره‌ی بۆ دابین ده‌كرێت - هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ئه‌ركی مرۆیی كه‌ ڕێكخراوێكی نا حكومه‌تیی لوبنانییه‌ و تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌ڕێی پرۆگرامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پیشه‌ییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ پشتگیریی كۆمه‌ڵایه‌تیی گشت ئه‌وانه‌ی تواناكانییان یه‌كخستووه‌ و چونه‌ته‌ ناو هاوپشكییه‌كی بێ وێنه‌وه‌.

بۆ ماوه‌ی 3  مانگ،  40  له‌ سودمه‌نده‌كانی ژنانی سوریا و لوبنان له‌ڕێی ڕاهێنانه‌وه‌ فێری كاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی په‌رستاری كران كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ خۆده‌گرێت: فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی و ئاگاداریكردنی نه‌خۆش و یارمه‌تیدانی پیر و پشتیوانیكردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ كێشه‌ی شه‌كریان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها خێزانه‌كانیان. له‌ كاتێكدا كه‌ به‌شێك له‌ پرۆگرامی ڕاهێنانی په‌رستاری له‌لایه‌ن (پله‌ی شانازیی پیشه‌وه‌ریی) لوبنانییه‌وه‌ وه‌به‌رچاو گیرابوون.  پرۆگرامی فه‌رمی دوو ساڵه‌ی په‌رستاری، دواتر بابه‌تی زۆرتری خرابووه‌ سه‌ر تاوه‌كو له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی سوودمه‌نده‌كاندا بگونجێت. پێش ده‌ستكردن به‌ ڕاهێنانه‌كه‌ خه‌مڵاندنێكی ورد و فراوان له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستییه‌كان ئه‌نجامدرا  ئه‌وه‌ش له‌ڕێی سه‌ردان و گفتوگۆوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كاندا. گه‌لێك له‌ په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان باسیان له‌ ئه‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌وان ئاگادارییه‌كی تایبه‌تی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی ناو خێزانه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ ئاگاداری ته‌ندروستی تایبه‌ت هه‌یه‌. به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ پشتبه‌ستن به‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ فراوانه‌ی ڕاهێنان، پرۆژه‌كه‌ هاوكارییه‌كی چڕی ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ته‌كنیكی ( الحیاه‌)ی لوبنانیدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای حكومه‌تی لوبنانه‌وه‌ بڕوا پێكراوه‌.

© Qudra Programme

له‌ماوه‌ی ئه‌و (3) مانگه‌ی ڕاهێناندا سه‌ره‌ڕای فێربوونی بابه‌ته‌ تیۆرییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن په‌رستارێك و پیشه‌وه‌رێكه‌وه‌ له‌ پۆله‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كران ڕاهێنراوان هه‌لی ئه‌وه‌شیان بۆ ڕه‌خسا كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌رابلوسی حكومه‌تی و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لبێرت هه‌یكه‌ل و نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لكوره‌ بكه‌ن تاوه‌كو له‌وێ‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پراكتیكی وانه‌كان وه‌ربگرن. ئه‌و وانه‌ پراكتیكییانه‌ نه‌ك هه‌ر هۆكارێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی دیدێكی ڕاستبینانه‌ له‌لای ڕاهێنه‌ران دروست ببێت سه‌باره‌ت به‌ كه‌ش و ژینگه‌ی كاركردن به‌ڵكو له‌ هه‌مان كاتدا یارمه‌تی سوده‌مه‌نده‌كانیدا كه‌ بتوانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ستافی نه‌خۆشخانه‌كاندا.

ئه‌م پرۆژه‌ بێ وێنه‌یه‌ شێوازێكی نوێی پێكهێنا بۆ  به‌ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی بارودۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی-ئابورییه‌كه‌ی لوبنان، له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م وڵاته‌ میوانداری نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن په‌نابه‌ری سوری ده‌كات و پتر له‌ 70% ی ئه‌وان له‌ خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ ده‌ژین. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا  ئه‌و  ژنه‌ راهێنراوانه‌ له‌ ئێستادا توانای تیۆری و ته‌كنیكییان پێدراوه‌ بۆ پیشه‌یه‌ك كه‌ یارمه‌تیده‌رییانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن  كار به‌ده‌ستبهێنن  و بارودۆخی ئابوورییان باش بكه‌ن هه‌روه‌ها بۆ به‌شداریكردنێكی ئه‌رێنی له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا.

پرۆژه‌ی "بنه‌ماكانی په‌رستاری" به‌شێك پێكده‌هێنێت له‌ زنجیره‌یه‌ك چالاكیی پرۆگرامی قودره‌ له‌ وڵاتی لوبنان به‌ ناونیشانی "گه‌شه‌پێدانی تواناكان" كه‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ پشتگیریی له‌ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی سوریا بكات هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میوندارییان ده‌كه‌ن له‌ڕێی به‌ده‌ست هێنانی توانای نوێوه‌ هه‌روه‌ها ڕاهێنانی پیشه‌یی به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی ئه‌گه‌ری به‌تواناكردنه‌وه‌یان و به‌شداریكردن له‌ خۆدابینكاریی ئابووریدا. ئه‌و زنجیره‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕێی كاری ڕاهێنانی پیشه‌یی دیكه‌وه‌ له‌ بواری چێشتلێنان و كاركردن وه‌ك یارمه‌تیده‌ری شێف و كاركردن وه‌ك كارگوزار له‌ ڕێستورانه‌كاندا.

 info@qudra-programme.org : بۆ زانیاری زیاتر ئیمه‌یڵ بنێره‌ بۆ ئه‌م ناونیشانه‌