© Qudra Programme

رێكاره‌كانی هاندانی گه‌شه‌كردنی تواناكان بۆ لاوان

یه‌كه‌م تاقیگه‌ی هه‌رێمی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تواناكان له‌ به‌یروت

© Qudra Programme

"ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵات ده‌ستمان به‌ گفتوگۆ كرد، له‌ كاتێكدا كه‌ زانیاری و فێربوون له‌باره‌ی ڕه‌وشه‌كان له‌ گشت بارودۆخه‌ جۆراو جۆره‌كاندا ئاڵوگۆڕكران. ڕاهێنانه‌كان له‌ ڕاستیدا گرنگ و به‌ كه‌ڵكبوون بۆ له‌ یه‌كدی نزیككردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ فراوانه‌كان به‌ جۆرێك كه‌ له‌ كۆتاییدا كران به‌ 2 تا 3  بابه‌تی تایبه‌ت. ئێمه‌ ئێستا ده‌توانین به‌ گه‌لێك بیرۆكه‌ی نوێ و توانای گه‌شه‌سه‌ندوه‌وه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانمان و بتوانین ئه‌وانه‌ وه‌ك پرۆژه‌ بۆ لاوه‌كانمان به‌دیبهێنین. ڕێكخراوێكی نایابه‌".

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی "غه‌دیر خوفاش" بوو كه‌ به‌رپرسی جێبه‌جێكاری سه‌ره‌كیی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یه‌ بۆ دامه‌زراندن له‌سه‌ر كار (JEFE) له‌ وڵاتی ئوردون و  یه‌كێك بوو له‌ به‌شدارانی تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكانی مه‌داد كه‌ له‌ نێوان 28 تا 29 ی ئازاری 2017 له‌ به‌یروت، لوبنان به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م تاقیگه‌یه‌ی مه‌داد، كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوشێوه‌ی نییه‌، له‌لایه‌ن پرۆگرامی قودره‌وه‌ رێكخراوه‌ و ئامانجی  به‌هێزكردن ‌و به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یه‌ كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكی  قه‌یرانه‌كانی   سوریا و عێراق. پتر له‌  75  شاره‌زا له‌ بواری  گه‌شه‌پێدانی تواناكاندا كه‌ له‌  بوار و  وڵاتی جۆراوجۆره‌وه‌، له‌نێویشیاندا  وڵاتانی ئوردون و لوبنان و باكووری عێراق و توركیا، به‌شدارییان كردوه‌.

تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكان  له‌ چالاكییه‌كی دوو رۆژیدا كۆڕبه‌ندییه‌كی بۆ  شاره‌زاكان دابینكرد  به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن و پێكناساندنی   ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كلنی  رێكخراوه‌كانیان  و چیرۆكه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان. بابه‌تی سه‌ره‌كی بریتی بوو  له‌ ئه‌وه‌ی  چۆن بچن به‌ده‌م  تواناكانی لاوانی په‌نابه‌رانی سوریاوه‌، هه‌روه‌ها لاوانی ئه‌وكۆمه‌ڵگه‌یانه‌ش كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن  و  چۆن گه‌شه‌یان  پێبده‌ن. تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكان  ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی هاریكاری بیرۆكه‌ی گۆڕانكاری بهێنێته‌ گۆڕێ، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریی نوێ له‌ بواری گه‌شه‌پێدانی تواناكاندا. ئه‌م  پێشهاته‌ رێكاره‌كانی  وڵات و  راهێنانه‌كانی تیم و  گفتوگۆی بێ سنووری پێشكه‌شكرد سه‌ره‌ڕای  ئه‌و دانیشتنانه‌ی كه‌ بۆ دیزاینكردنی  بابه‌تی نوێ بوون بۆ گه‌شه‌پێدانی  تواناكانی  لاوان له‌ڕێی  به‌كارهێنانی گه‌لێك ته‌كنیك و ئامڕازه‌ ده‌گمه‌نه‌كانی ئاسانكارییه‌وه‌.  ئه‌وه‌ش له‌ڕێی ئه‌و ئاسانكارانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا كه‌  ئه‌زموونیان هه‌بوو له‌  بواری گه‌شه‌پێدانی تواناكاندا  له‌ چوارچێوه‌یه‌كی جیهانیدا.

© Qudra Programme

له‌دوای ئه‌و دوو رۆژه‌ ، تاقیگه‌ی  نوێكردنه‌وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی  خۆی به‌ده‌ستهێنا  كه‌  دابینكردنی  به‌رنامه‌یه‌كی بێ مه‌ترسی بوو  بۆ شاره‌زاكان به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی  تواناكان و به‌ قووڵی به‌ره‌وپێشچوون  له‌ گفتوگۆكانی نێوانیاندا  و فێربوونی هاوبه‌ش له‌ یه‌كتره‌وه‌.  هه‌روه‌ها بیرۆكه‌ی نوێی دروستكرد كه‌ ئێستا به‌شداران ده‌توانن بیبه‌ن بۆ وڵاته‌كانی خۆیان  و بۆ داموده‌زگاكانیان. یه‌ك نموونه‌ی شێوازێكی نوێی نوێكارانه‌  له‌ باكووری عێراقه‌وه‌ به‌ده‌ستهات/ تێمی هه‌رێمی كوردستانی عێراق: ئه‌وان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه‌ له‌ كامپه‌كانی په‌نابه‌راندا خانووی پلاستیكی  هه‌بێت  و له‌لایه‌ن خودی  دانیشتووی  كامپه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن. به‌و شێوه‌یه‌  دانیشتوانی كامپه‌كه‌  ده‌توانن میوه‌ و  سه‌وزه‌ له‌و خانووی پلاستیكییانه‌دا بڕوێنن  و له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆداو له‌ كامپه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن  بیفرۆشن. خانووی پلاستیكی  چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ دابینكردنی  به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌فرۆشی و  له‌هه‌مان كاتدا رۆژه‌كه‌ دۆستی ژینگه‌یه‌و  كار و داهاتیش بۆ  دانیشتوانی  كامپه‌كه‌ دابینده‌كات.

یه‌كه‌م تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكان سه‌ر به‌ مه‌داد هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بوو كه‌ له‌شێوه‌ی  تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێكردنه‌وه‌ی 12 مانگیی   پرۆگرامی قودره‌دابوو. له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شان و شاره‌زایانی تیمه‌كانی وڵاته‌وه‌ و به‌ هاندانیان بۆ به‌شداریپێكردنی  ئه‌زموونه‌كانیان،  هه‌روه‌ها بۆ خستنه‌ڕووی چوارچێوه‌ی  ره‌وشی نیشتمانی  رێگه‌ بۆ  هاریكاریی فره‌لایه‌نه‌ی هاوپشكه‌ ناوخۆییه‌كان خۆشكرا  كه‌ پرۆسه‌ی  گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامپێدراو و نوێكردنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن هێنده‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌  قه‌یرانه‌كه‌ی سوریاوه‌ هه‌یه‌.

© Qudra Programme

له‌ سه‌رنجه‌ سه‌ره‌كیییه‌كانی تێبینییه‌كانیدا، "ریان كنۆكس" به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی  پاره‌دابینكردنی متمانه‌پێكراوی هه‌رێمی سه‌ربه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی  قه‌یرانی سوریا- پاره‌ دابینكراوی مه‌داد له‌لای  نوێنه‌رایه‌تیی  یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ له‌  به‌یروت  جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و  گرنگییه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ پاره‌ دابینكراوی مه‌دادی سه‌ر به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه‌تی له‌سه‌ر  تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكان. به‌وپێیه‌ تاقیگه‌ گه‌لێك هه‌لی بۆ لایه‌نه‌ ئه‌كته‌ره‌كان ره‌خساندوه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كتر ببینن و  بیروڕاكانیان بۆ یه‌كتر ئاشكرابكه‌ن و تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر  ئه‌و وانانه‌ی كه‌  به‌شێوازێكی مه‌یدانی  فێری بوون و  ئه‌و رێگه‌یانه‌ش دیاری بكه‌ن  كه‌ ده‌بێت بیگرنه‌به‌ر بۆ  به‌ره‌وپێشچوون له‌  گه‌شه‌كردنی تواناكاندا.

له‌ كۆتایی ویركشۆپه‌ هه‌رێمییه‌ دوو رۆژخایه‌نه‌كه‌دا  به‌شداران  هه‌ڵسه‌نگاندنیان ئه‌نجامدا و ره‌زامه‌ندیی خۆیان پیشاندا به‌رامبه‌ر به‌ شێوه‌پێكهاته‌ی  كۆبوونه‌وه‌كه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌كانی و په‌رۆشیی خۆیان ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌  هه‌نگاوی داهاتووی  تاقیگه‌كه‌.

پرۆگرامی قودره‌  كارێكی هه‌رێمییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن  پاره‌دابینكردنی متمانه‌پێكراوی هه‌رێمیی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانی سوریا، كه‌ له‌ڕێی ئه‌وه‌وه‌ پاره‌ دابینكراوی مه‌داد  و  وه‌زاره‌تی هاوكاریی و گه‌شه‌پێدانی  ئابووریی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ (BMZ)  هه‌وڵی به‌هێزكردنی  به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی سوریا و ئاوه‌ره‌كانی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ش ده‌دات وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونێك بۆ قه‌یرانه‌كانی  سوریاو عێراق.

GIZ  ئاژانسێكی  جێبه‌جێكاری پێشه‌نگه‌ كه‌ كاركانی به‌ هاوكاری  رێكخراوی شاره‌زایی  فه‌ره‌نسا (EF) ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها  رێكخراوی  ئاژانسی ئیسپانی بۆ هاوكاریی گه‌شه‌پێدانی  نێوده‌وڵه‌تی (AECID)

 info@qudra-programme.org : بۆ زانیاری زیاتر  ئی مه‌یڵ بنێره‌  بۆ