© Qudra Programme

راهێنانی توانا تایبه‌ت به‌ قودره‌ رێكار ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌شداریی ئابووری- كۆمه‌ڵایه‌تی لاوانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌ لوبنان

لوبنان وه‌ك وڵاتێك كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی 6 ملیۆنه‌ له‌ ئێستادا میوانداریی نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن ئاواره‌ی خه‌ڵكی سوریا ده‌كات. ئاماره‌كان ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌رزترین رێژه‌ی چڕێتی په‌نابه‌رانی هه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ تیایدا له‌ هه‌ر چوار كه‌سێك یه‌كێكیان په‌نابه‌ره‌. رێژه‌ی هه‌ژاریش ئێستا به‌رزتره‌ له‌و كاته‌ی به‌رله‌وه‌ی وروژمی په‌نابه‌ران رووی تێبكه‌ن ‌و ره‌وشه‌كه‌ش له‌م وڵاته‌ به‌رده‌وام مه‌ترسیداربوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پێویست به‌ پرۆگرامێكی چڕی گه‌شه‌پێدانی توانا هه‌یه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان و هه‌روه‌ها لوبنانییه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان. له‌ نێو گه‌لێك هه‌ڕه‌شه‌ی تردا بێكاری، به‌تایبه‌تی بێكاری له‌ناو لاواندا 3 تا 4 هێنده‌ی تێكڕای بێكاری له‌ وڵاته‌كه‌دا به‌رزتره‌ و گوشارێكی وه‌به‌رچاو ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میوانداریی په‌نابه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و فشارو كێبڕكێیه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ لوبنانیانه‌ی میواندارییان ده‌كه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی كاركردن، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌رچاوه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان.

پرۆگرامی قودره‌  - پرۆژه‌ كارێكی هه‌رێمییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ پاره‌ی بۆ دابین ده‌كرێت، پاره‌ دابینكراوی بڕواپێكراوی مه‌داد، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی هاریكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای فیدراڵه‌وه‌ (BMZ) – پرۆگرامه‌كه‌  هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌ده‌م ئه‌م ڕه‌وشه‌وه‌ بچێت و پرۆسه‌ی به‌تواناكردنه‌وه‌ به‌هێزبكات بۆ په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ لوبنانییانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری گه‌لێك ڕێكاره‌وه‌. دواین ئامانجیشی باشكردنی گه‌یشتنه‌ به‌ خوێندن چ فه‌رمی بێت یان نافه‌رمی هه‌روه‌ها ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی توانا بڕواپێكراوه‌ ڕاهێنراوه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ لاوان و ژنان و زۆركردنی هه‌له‌ په‌روه‌رده‌یی و ئابوورییه‌كان.

یاریده‌ده‌رانی شێف ، كارمه‌ندانی موبه‌ق، وه‌ستای دارو ته‌خته‌ی بیناسازی، به‌رده‌ستانی ڕێستوران و كارپێكه‌رانی مه‌كینه‌

© Qudra Programme

له‌م هه‌وڵه‌دا پرۆگرامی قودره‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی مه‌خزومی - كه‌ ڕێكخراوێكی لوبنانی تایبه‌ته‌ و بۆ قازانج كارناكات و په‌یامه‌كه‌ی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكییه‌ بۆ باشكردنی ڕه‌وشی ئابوورییان و بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تی تایبه‌تییان -  پێكه‌وه‌ له‌ ئایاری ساڵی 2017 دا تواناكانیان یه‌كخست بۆ دابینكردنی ڕاهێنانی توانا له‌سه‌ر بنه‌مای پێداویستیی و ڕه‌وتی ئاراسته‌ی بازاڕ و ئه‌و توانایانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ بۆ ماوه‌ی كورتخایه‌نن، هه‌روه‌ها بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ی ته‌رابلوس هه‌بوو. له‌ نێوان ئایار تا ئابی 2017، (73) كه‌س كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 16 بۆ 25 ساڵ بوو ئاماده‌ی خولێكی ڕاهێنانی پیشه‌یی بوون له‌سه‌ر سیستمی چێشتلێنان، یاریده‌ده‌ری شێف و كارمه‌ندانی موبه‌ق‌و كاری ته‌خته‌به‌ستیی بواری بیناسازی هه‌روه‌ها به‌رده‌ستانی ڕێستوران و كارپێكه‌رانی مه‌كینه‌ له‌ڕێی دانیشتنی ڕاسته‌قینه‌ی خولی ڕاهێنانه‌وه‌. هه‌ر خولێك بۆ ماوه‌ی (1) مانگ به‌رده‌وام ده‌بوو، له‌ هه‌ر خولێكیشدا تا كۆی (18) كه‌س ئاماده‌ ده‌بوون. هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ تایبه‌تانه‌ ده‌رئه‌نجامی شیته‌ڵكارییه‌كی سه‌رتاسه‌ری بوو كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی مه‌خزومییه‌وه‌ ئه‌نجامدرابوو بۆ خه‌مڵاندنی پێداویستییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی ته‌رابلوس هه‌روه‌ها وه‌به‌رچاوگرتنی یاسای كار بۆ په‌نابه‌رانی سوریا كه‌ له‌ دواییدا هه‌ڵبژاردنی به‌شداران له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مده‌رامه‌تی ئه‌نجامده‌درا. "ئه‌فسانه‌ ڕه‌زائی" كه‌ وه‌ك ڕاوێژكاری GIZ له‌ لوبنان كار بۆ قودره‌ ده‌كات ده‌ڵێت: "ڕاهێنانه‌كان له‌ڕێی وێركشۆپی ڕاسته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دران – وه‌ك موبه‌قێكی ڕاسته‌قینه‌ یان شوێنی بیناسازی – له‌ڕێی ئه‌وه‌شه‌وه‌  به‌ باشترین شێوه‌ خودی پیشه‌كه‌  ده‌خرایه‌ به‌ر چاوان" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌و كاره‌ ڕاهێنراوه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست ده‌بوون به‌ ئه‌و خاوه‌نكارانه‌وه‌ كه‌ ده‌شێت دواتر كاریان پێبده‌ن به‌و پێیه‌ی كه‌ ڕاهێنانه‌كه‌ له‌ شوێنه‌كانی ئه‌وان ئه‌نجامدراوه‌". له‌ ڕاستیدا وه‌ك ئه‌نجامێكی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ڕاهێنانانه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌واوكردنی ڕاهێناندا به‌شداران بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراویان پێبه‌خشرا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاری حكومه‌تی لوبنانه‌وه‌، له‌ ئێستادا چوار له‌ سوودمه‌نده‌كان كاریان پێدراوه‌. یه‌كێك له‌وانه‌ "احمد جه‌روا" یه‌ كه‌ كه‌سێكی (18) ساڵی خه‌ڵكی سوریایه‌ و "تاریق عه‌باره‌" كه‌ ته‌مه‌نی (17) ساڵه‌ و خه‌ڵكی سوریایه‌ ئێستا له‌ ڕێستورانتی نۆسترا كاسا وه‌ك یاریده‌ده‌ری موبه‌ق كارده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا "محمد شاغوری" ته‌مه‌ن (18) ساڵی و "كه‌ریم شاغوری" (25) ساڵ كه‌ هه‌ردووكیان خه‌ڵكی سوریان له‌ به‌شی ته‌خته‌به‌ستی یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی بیناسازیدا كارده‌كه‌ن.

info@qudra-programme.org :  بۆ زانیاری زیاتر ئیمه‌یڵ بنێره‌ بۆ