© Qudra Programme

قودره‌ تۆڕبه‌ندییه‌ك داده‌مه‌زرێنێت له‌ نێوان شاره‌وانییه‌ دۆستانه‌كان و په‌نابه‌راندا

به‌پێی دوایین ژماره‌كان پتر له‌ 3.2 ملیۆن خه‌ڵكی سوریا له‌ توركیا ده‌ژین كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ژێر سایه‌ی په‌ناگه‌ی كاتیدان، ته‌نیا 10% یان له‌ كامپه‌كاندا ده‌ژین. ئه‌و ره‌وشه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ژماره‌یه‌ك مه‌ترسی بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند و شاره‌وانییه‌كان و ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوخۆ له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی گشتیدا وه‌ك ئاگاداریی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و سووده‌ گشتییه‌كان بۆ په‌نابه‌ران و بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ش كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن.

به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی مه‌ترسییه‌كان و هه‌روه‌ها كاره‌ پراكتیكییه‌ نوێكارییه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی توركیا بۆ به‌هێزكردنی  پرۆسه‌ی به‌تواناكردنه‌وه‌ی  كۆمه‌ڵگه‌كان و داموده‌زگاكان و سیستمه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن، له‌ مانگی دیسێمبه‌ری 2016 دا  پرۆگرامی قودره‌ به‌ هاوكاریی UCLG-MEWA  گه‌شتێكی مه‌یدانی بۆ پێنج له‌ ئه‌و شاره‌وانییانه‌  ئه‌نجامدا كه‌ له‌ توركیا دانیشتوانی په‌نابه‌ریان به‌چڕی تێدایه‌. له‌ڕێی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و گه‌شته‌وه‌ لیستی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ده‌ركه‌وتن كه‌ ده‌شێت پشتگیرییان لێبكرێت له‌ بواری به‌ڕێكردنی وروژمی هاتنی په‌نابه‌راندا، هه‌روه‌ها پێویستییه‌كان و پێشنبینییه‌كانی ئه‌و شاره‌وانییانه‌یان خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ردانیان كردبوون. به‌وپێیه‌ گشت شاره‌وانییه‌كان پێویستییه‌ به‌رده‌وامییه‌كانی خۆیان بۆ پشتگیریی دارایی و ته‌كنیكی دیاریكرد بو به‌ڕێوه‌بردنی مه‌سه‌له‌كانی  كۆچبه‌ری ، هه‌روه‌ها بایه‌خێكی زۆریان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانكاره‌دان كه‌ بۆ جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر به‌ئاگابوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و باشترین ئاڵوگۆڕی كاره‌ پراتكتیكییه‌كان ده‌رباره‌ی وروژمی هاتنی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ڕێی ئه‌و كۆڕانه‌وه‌ ده‌توانن له‌ شاره‌وانییه‌كانی دیكه‌ی توركیاوه‌ فێرببن هه‌روه‌ها شاره‌كانی (هاوكاره‌) ئه‌وروپاییه‌كانیان.

هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان

له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م زانیاری و خواسته‌، له‌ ساڵی 2017 دا قودره‌  تۆڕبه‌ندیی  فێربوونی  شاری دووانه‌ی دامه‌زراند كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ له‌ 24 ی مانگی ئایاریی 2017 دا  له‌ "كۆنفرانسی شاره‌وانییه‌ دوستانه‌كانی په‌نابه‌ران" دا له‌ ئه‌نكه‌ره‌، توركیا  ده‌ستبه‌كاربوو. ئه‌و  رووداوه‌  به‌ هاوكاری  له‌گه‌ڵ خه‌ریكبوونی جیهانی/ كۆمه‌ڵگه‌كانی ئاژانسی خزمه‌تگوزاریی له‌ یه‌ك جیهاندا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاریی كۆچبه‌ران و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی په‌نابه‌ری ده‌ده‌ن ( SGDD-ASAM) هه‌روه‌ها له‌ڕێی پشتگیریی "شاره‌ یه‌كگرتووه‌كان" و حكومه‌ته‌  خۆجێیه‌كان (UCLG-MEWA) ه‌وه‌.  نزیكه‌ی 110 به‌شدار ئاماده‌ی مه‌راسیمی ده‌ستپێكی ئه‌و كۆنفرانسه‌ بوون له‌ناویشیاندا نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رێكخستنی كۆچبه‌ری له‌ توركیا و نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ توركیا، رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها 45 شاره‌وانی له‌ توركیاو  ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌شدارییان تێدا كرد.

كۆنفرانسه‌كه‌ پلانكارێكی بۆ شاره‌وانییه‌كانی توركیا و ئه‌وروپا دابینكرد به‌ مه‌به‌ستی  خستنه‌گه‌ڕی  باشترین  كاره‌ پراكتیكییه‌كانیان و ئه‌زموونه‌كانیان، هه‌روه‌ها كۆنفرانسه‌كه‌  هانی ئاڵوگۆڕی زانیاری و گفتوگۆیدا له‌بواری ئه‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ وروژمهێنانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ یه‌كخستنیان له‌ته‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌دا كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن. له‌ناو گه‌لێك مه‌سه‌له‌ی تردا كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا مه‌سه‌له‌ی پێویستی و هه‌روه‌ها بوونی ئامڕاز بوو  بۆ  به‌شداریكردنی په‌نابه‌ران له‌ پلانداناندا بۆ خزمه‌تگوزاریی شاره‌وانی كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ گرنگی و بایه‌خێكی زۆری پێدرا. هۆكاری ئه‌وه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی دوایی سه‌باره‌ت به‌ باری یاسایی په‌نابه‌ران له‌ توركیاو له‌ هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌وروپاش، به‌ڵام هێشتاكه‌ رێكخستنی میكانیزمێكی په‌یوه‌ندیدار بۆ له‌خۆگرتنێكی كارای په‌نابه‌ران له‌رێی میكانیزمه‌كانی به‌شدارییه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ گه‌لێك مه‌سه‌له‌ و لقی تێكئاڵاو  و ئاڵۆزی هه‌یه‌ وه‌ك میكانیزمی گفتوگۆی نێوان په‌نابه‌ری هاتووی نوێ‌ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌ هه‌له‌كانی بژێوی و نیشته‌جێبوون و په‌روه‌رده‌و  ته‌ندروستی و  به‌شداریكردن له‌  له‌ بڕیار دروستكردن/ میكانیزمه‌ سیاسییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی ره‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی/ مه‌ده‌نی.

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و  پیشه‌وه‌ره‌كان  له‌ شاری غازی عه‌نتاب، توركیا  كۆده‌بنه‌وه‌

سێ مانگ له‌دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسی شاره‌وانییه‌ دۆستانه‌كانی په‌نابه‌ران و وێركشۆپی هاوتا - بۆ - هاوتا ده‌رباره‌ی شاره‌وانییه‌ دۆستانه‌كانی په‌نابه‌ران و گه‌شتی مه‌یدانی كه‌ له‌  12 تا 14 ی ئه‌یلول له‌ شاری  غازی عه‌نتاب ئه‌نجامدرا كه‌ گه‌وره‌ترین ‌و پڕدانیشتوانترین شاری باشووری توركیایه‌ و به‌وه‌ ناسراوه‌  كه‌ زۆررترین  ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریای لێ (تۆماركراوه‌).

پرۆگرۆامی قودره‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ SGDD-ASAM  و به‌ هاوكاریی رێكخراوی جیهانیی "به‌ڵێن" له‌ڕێی  وێركشۆپ و گه‌شتی مه‌یدانییه‌وه‌  ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ‌و پیشه‌وه‌ره‌كانی توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپای پێك گه‌یاند. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش  به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی فێربوونی نوێنه‌رانی شاره‌وانییه‌كان بوو سه‌باره‌ت به‌ شێوازه‌كانی به‌شداری و ستراتیژییه‌كان كه‌ كارێكی بنه‌ڕه‌تییه‌ بۆ خه‌ریكبوونێكی باشتری په‌نابه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی میواندارییان ده‌كه‌ن  له‌ پرۆسه‌كانی پلاندانان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌ شاره‌وانییه‌كان. هه‌روه‌ها فێربوونی  پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی باشترین كاری پراكتیكی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا و به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنێكی ته‌واو قووڵ له‌ ئه‌و شێوازانه‌ و ئه‌و ستراتیژییانه‌ی كه‌ به‌كارده‌هێنرێن بۆ  میكانیزمێكی باشتری  به‌شداریكردن. له‌ كۆی ئه‌و 30 به‌شداره‌ی كه‌ ئاماده‌ی وێركشۆپه‌كه‌ بوون شه‌ش به‌شداریان سه‌ر به‌ شاره‌وانییه‌ ئه‌وروپاییه‌كان بوون و هه‌شت به‌شداریشیان  نوێنه‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی توركیایان ده‌كرد .

 info@qudra-programme.org : بۆ زانیاری زیاتر  ئی مه‌یڵ بنێره‌  بۆ