© Qudra Programme

دیواره‌ دڵخۆشه‌كان، قوتابخانه‌ دڵخۆشه‌كان

قوتابییه‌ سوری و ئوردونییه‌كان پێكه‌وه‌ دیواره‌كانی قوتابخانه‌ بۆیاخ ده‌كه‌ن له‌ عه‌مان، ئوردون

© Qudra Programme

له‌ 3 ی مانگی ئابی 2017 دا ژماره‌یه‌ك له‌ باوكان و دایكانی سوری و ئوردنی له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باشوری عه‌مان، صه‌حاب (ئوردن) كۆبونه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ ڕێوڕه‌سمی داخستنی پرۆژه‌ی دیواربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ له‌لایه‌ن منداڵه‌كانییانه‌وه‌ ئه‌نجامدرابوو. قوتابییه‌كانی قوتابخانه‌ی "ئه‌رقه‌می كوڕی ئه‌بی ئه‌لئه‌رقه‌م" كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 8 بۆ 13 ساڵ بوو چالاكییه‌كی هونه‌ری هاریكارییانه‌یان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ گرنگییان بۆ ژیانی ئه‌وان و بۆ مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌، ئه‌و كاره‌شیان به‌ شانازییه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ دایك و باوكان و كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆی ناوچه‌كه‌ كرد.

هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئه‌وه‌ پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ ناوچه‌ی "نه‌زال"ی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری عه‌مان بوو، تیایدا قوتابییه‌كان كه‌ش و دۆخێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان له‌ قوتابخانه‌كه‌یاندا، قوتابخانه‌ی "نوصه‌یبه‌ بن كعب" فراهه‌م هێنابوو. له‌م بۆنانه‌دا قوتابییه‌ ئوردنی و سورییه‌كان پێكه‌وه‌ به‌ هاوكاریی كاریان ده‌كرد له‌ڕێی وێركشۆپی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (ئارتۆلوشن) ه‌وه‌ رێكخرابوو كه‌ ڕێكخراوێكی هونه‌ریی گشتییه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تیی جیهانی سه‌رپه‌رشتیكراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دروستكردن و دیزاینكردنی دیواربه‌نده‌كان.

خۆ خه‌ریكردن به‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی قودره‌دا ڕێكخرابوو – ئه‌مه‌ش كارێكی ناوچه‌یی بوو كه‌ له‌لایه‌ن پاره‌دابینكردنی بڕواپێكراوی هه‌رێمی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ پاره‌یان بۆ دابین كرابوو بۆ به‌ده‌مه‌وچوونی قه‌یرانی سوریا، پاره‌ی دابینكراوی مه‌داد و وه‌زاره‌تی هاوكاریی ئابوری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ BMZ له‌ وڵاتانی هاوبه‌شی ئوردن و لوبنان و توركیا و باكوری عێراقدا جێبه‌جێكرا. قودره‌ ئامانجی به‌هێزكردنی به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی سوریایه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له‌ڕێی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق به‌ پێشكه‌شكردنی پشتگیریی له‌ڕێی (5) ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كه‌وه‌ (SOs).

© Qudra Programme

تیمی GIZ ی – قودره‌ SO1 له‌ ئوردن له‌ڕێی پرۆژه‌ی "دیواره‌  دڵخۆشه‌كان، قوتابخانه‌ دڵخۆشه‌كان" پرۆگرامه‌كه‌ی هه‌نگاوێك زیاتر به‌ره‌و پێش برد و له‌ به‌دیهێنانی یه‌كێك له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شداریكرد: باشكردنی پێكهاته‌ ژێرخانی قوتابخانه‌ و دابینكارییه‌كی زیاتر بۆ گه‌یشتن به‌ جۆرێتییه‌كی باشی خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده‌یی چ فه‌رمی بێت یان نافه‌رمی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی په‌نابه‌رانی سوریا و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن. 

پرۆژه‌ی "دیواره‌  دڵخۆشه‌كان، قوتابخانه‌ دڵخۆشه‌كان" - هه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كانی دیوار به‌نده‌كانه‌وه‌ و دروستكردنی سكێچه‌كان تا ده‌گاته‌ پێكه‌وه‌ بۆیاخكردنی دیواره‌كانی قوتابخانه‌- گشتی له‌ڕێی پێكه‌وه‌ كاركردنی منداڵانی ئوردن و سوریاوه‌ بوو كه‌ له‌هه‌مان قوتابخانه‌دا ده‌خوێنن هه‌رچه‌نده‌ كارلێكێكی كه‌میان به‌ سه‌ریه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ یان هه‌ر نه‌بووه‌. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وروژمی په‌نابه‌رانی سوریا له‌ وڵاتانی دراوسێ و ئه‌و ناوچانه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی دروستبوونی چڕییه‌كی زۆر له‌ قوتابخانه‌كانی ئوردوندا. نزیكه‌ی 200 قوتابخانه‌ تواناكانی خۆیان دوو هێنده‌ خسته‌كار بۆ گونجان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌رانی سوریادا ئه‌وه‌ش له‌ڕێی به‌كارهێنانی سیستمی دوو ده‌وامی له‌ قوتابخانه‌كاندا كه‌ به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ له‌ به‌یانیاندا قوتابیانی منداڵانی ئوردنی ده‌چوون بۆ قوتابخانه‌ و منداڵانی سوریاش له‌ دوانیوه‌ڕواندا. بۆیه‌ وێركشۆپه‌كانی هونه‌ر و دیواربه‌نده‌كان بوونه‌ هۆی دروستبوونی كۆڕبه‌ندییه‌ك بۆ قوتابییه‌كان تاوه‌كو پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی هاوبه‌ش و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و داهاتووه‌ی كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له‌ قوتابخانه‌كانیاندا بیبینن. له‌ڕێی پشتگیریی و ڕێنمایی ئه‌و ئاسانكارانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ ئارتۆلوشن بوون، هه‌روه‌ها قوتابییه‌كان بیرۆكه‌ی دیوار به‌نده‌كان كران به‌ یه‌ك بابه‌تی دانراوی یه‌كگرتوو كه‌ دواتر بووه‌ هۆی بۆیه‌ كردنێكی هاوبه‌شی دیواره‌كانی قوتابخانه‌كان. "ئوردون وه‌ك ناوچه‌یه‌كی بێ‌ مه‌ترسی" بۆ په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها "ژنێكی نه‌ریتیی به‌توانا" به‌ هیوای داهاتوویه‌كی باشتر بوونه‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی دیوار به‌نده‌كان.

پرۆژه‌ی "دیواره‌  دڵخۆشه‌كان، قوتابخانه‌ دڵخۆشه‌كان" به‌ نیازی ئه‌وه‌بوو كه‌ ببێته‌ ته‌واوكه‌ری ڕێكاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ GIZ له‌ ئه‌و قوتابخانانه‌دا كه‌ زۆر چڕن به‌ مه‌به‌ستی باشكردنی بارودۆخێكی باشتری فێربوون بۆ قوتابیان. پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی قوتابخانه‌ گشتییه‌كان له‌ ئه‌و ده‌وروبه‌رانه‌دا كه‌ خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌تیان لێیه‌، هه‌روه‌ها ڕاهێنانی مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هاوشێوه‌ له‌ قوتابخانه‌ گشتییه‌كانی دیكه‌ی ئوردوندا.        

 info@qudra-programme.org :بۆ زانیاری زیاتر ئیمه‌یڵ بنێره‌ بۆ ئه‌م ناونیشانه‌