له عێراق له‌دوای چه‌ند ده‌یینه ساڵێكی پڕ له قه‌یران و بارودۆخی ئاڵۆزی له‌ناكاو، ئێستا (10) ملیۆن خه‌ڵك پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه، له‌وانه‌ش 3.1 ملیۆن خه‌ڵك ئاواره‌ی ناوخۆن كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌م (3) ساڵه‌ی دواییدابوه. باكوری عێراق میوانداری 97% ی تێكڕای ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سوریا ده‌كات كه له عێراقن. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 3.2 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆ له 3.700 شوێنی عێراق هه‌ن كه له وانه یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق میوانداری ده‌كرێن.
له‌گه‌ڵ ناله‌باربوونی ره‌وشی ئابووری له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ، گرژی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كان و یارمه‌تی زۆر ده‌بێت له‌و شوێنانه‌ی كه به‌چڕی میواندارێتی ئاواره‌كانی ناوخۆ و په‌نابه‌رانی لێده‌كرێت. به‌و جۆره ئه‌مڕۆكه هه‌رێم كه‌وتۆته به‌ر كاریگه‌ریی قه‌یرانێكی ئاڵۆزی دارایی و سیاسی و ته‌ناهی (أمنی) و مرۆیی كه په‌لوپۆی له‌ناكاوی زیاتری لێبۆته‌وه له‌نێو قه‌یرانه گه‌وره‌تره‌كه‌دا.
قودره له باكووری عێراق
به‌هێزكردنی توانا كارگێڕییه ناوخۆییه‌كان (GIZ)
ئامانجی ئه‌م یه‌كه‌یه‌ی بابه‌تی پرۆگرامه‌كه له باكوری عێراق بۆ به‌شداریكردنه له به‌خشینی توانای كارگێڕییه‌كی شه‌فاف و به‌رفراوان بۆ داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی دیكه‌ش كه تایبه‌تمه‌ندن به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به ئاواره‌كانی ناوخۆ و په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوخۆ له هه‌ر چوار پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیدا.
:كاریگه‌ریی كرداره‌كان دوولایه‌نه‌یه
- به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی كارگێڕی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان.
- پشتگیریكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كارگه‌ریی خێرایان هه‌یه و سوودێكی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه لێقه‌وماوانه‌ی میواندارییان ده‌كه‌ن.
قودره پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌مئاهه‌نگیی قه‌یران (JCC) هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكان. ناوه‌ندی هاوبه‌شی هاریكاریی قه‌یران (JCC) كه وه‌ك ته‌وه‌رێكی هه‌مئاهه‌نگی له تۆڕی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمدا كارده‌كات. توانا ده‌زگاییی و مرۆییه‌كانی قودره بۆ ئه‌ركه‌كانی گه‌شه‌پێدان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئامانجی له‌سه‌ر ئاسته‌كانی ستراتیژی كاركردنه له بواره له‌پێشبووه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كارگێڕی و پێشه‌وایه‌تیدا. هه‌روه‌ها ئه‌م پشتگیرییه پێشكه‌ش به قه‌واره حكومه‌تییه‌كانی تریش ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی به‌تواناكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامپێدراو. ئه‌مه به‌شداریده‌كات له گه‌شه‌پێدانی پێكهاته و توانا به‌رده‌وامپێدراوه‌كان .له چوارچێوه‌ی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه و قه‌یرانه‌كانی داهاتوو
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیرییه‌كی به‌هێزی هاوبه‌شه سیاییه‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، قودره ئاسانكارییه‌كی دامه‌زراندوه بۆ دابینكردنی دارایی و پشتگیریی ته‌كنیكی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی سوود به په‌نابه‌ران‌و ئاواره‌ی ناوخۆ و كۆمه‌ڵانی ئه‌و دانیشتوانه ناوخۆییانه ده‌گه‌یه‌نن كه میواندارییان ده‌كه‌ن بۆ باشكردنی گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگه‌و خاوه‌ندارێتی پرینسیپی سه‌ره‌كیی ئاراسته‌ی كاره‌كانن. ئه‌م كاره بارودۆخی بژێویی ئاواره‌كان و دانیشتوانی ناوخۆش كه میواندارییان ده‌كه‌ن باشده‌كات.
:له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م خولی دابینكردنی پاره‌دا پرۆژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌به‌رچاو ئه‌مانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن
- 23.000 كه‌س ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌باو ئاو ده‌گات.
-
ئه‌و تاكه سه‌نته‌ره‌ی نه‌خۆشیی منداڵان (ICU) له سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی مۆدرێن ئه‌وتۆ نوێده‌كرێته‌وه كه ساڵانه خزمه‌تی باشتر بگه‌یه‌نێت به نزیكه‌ی 1000 منداڵی نه‌خۆش.
-
300 جوتیار یارمه‌تی ده‌درێن له‌ڕێی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و دابینكردنی ئامێر بۆ ئه‌وه‌ی بژێوییان باش ببێت و ئابووری ناوخۆ هه‌ڵبستێته‌وه له بواری چاندنی زه‌یتوون و به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی و خوریدا.
-
600 خێزان (نزیكه‌ی 3000 كه‌س) كه له سنووری شاره‌وانی ژماره 5 - هه‌ولێر نیشته‌جێن گه‌یشتنێكی باشیان بۆ دابینده‌كرێت له بواری په‌روه‌رده و كاركردن و ئاگاداریی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌دا له‌ڕێی باشكردنی ئه‌و رێگاوبانانه‌ی كه گه‌یشتن به ناوچه‌كه ئاسان ده‌كه‌ن.
-
په‌یمانگه‌ی دهۆك بۆ منداڵه كه‌مئه‌ندامه‌كان یارمه‌تیدرا له‌ڕێی باشكردن ونوێكردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌كانی و دابینكردنی ئامێر بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت دروست ببێت بۆ 223 منداڵ كه پێویستی تایبه‌تیان هه‌یه، هه‌روه‌ها 25 مامۆستای ئه‌و په‌یمانگه‌یه راهێنانیان پێشكه‌ش كرا.
-
پێشمه‌رگه برینداربوو و كه‌مئه‌ندامه‌كان به شێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانیان، به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ بارێكی بژێویی باشتر و به‌رده‌وامپێدراو له‌سه‌ر ئاستی خودی خۆی هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی خێزان، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی دامه‌زراندنی كاری بازرگانیی بچووك (دابینكردنی ئامێر، پێداویستی، ئاژه‌ڵ، گواستنه‌وه‌ی زانیاری).
600.000 یورۆ له‌لایه‌ن TF و مه‌داد ی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دابینكراوه. بۆ ئه‌م یه‌كه‌م خوله‌ی دابینكردنی پاره پتر له 31.000 كه‌س لێی سوودمه‌ندبوون. دیزاینی پرۆژه‌كه یارمه‌تی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان ده‌دات كه گه‌شه به توانا به‌رده‌وامپێدراوه‌كانیان بدرێت و گه‌شه به تواناكانی گه‌یاندنی ئه‌وخزمه‌تگوزارییانه بدرێت كه ده‌بنه ئاسانكاری بۆ سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌كاندا.
به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆی ناوچه‌یی و نیشتمانی (GIZ)
قودره په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و كۆمه‌ڵگه میوانداره‌كان و هه‌روه‌ها هاوپشكه نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كان پێكده‌گه‌یه‌نێت له گه‌لێك وتارگه‌ی جۆراوجۆردا تاوه‌كو گشت لایه‌نه‌كان هانبدات كه بچنه نێو گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه و ئه‌زموونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. له‌ڕێی ستراتیژییه‌كی به‌شداریكارانه‌ی له‌و شێوه‌یه‌وه كاره‌كانی قودره و چالاكییه‌كانی به‌و ئامانجه‌ن كه ستراتیژییه‌كی نوێكار بهێننه گۆڕێ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكی گونجاوی قه‌یرانی په‌نابه‌رانی هه‌رێم. له‌گشت ئه‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌م به‌شه یه‌كه‌یه داكۆكی له دابینكردنی میكانیزمێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن و ئاواره‌كانی ناوخۆ ده‌نگیان ببیسترێت.
له‌ڕێی گه‌لێك شێوازی كار و چالاكیی جۆراوجۆره‌وه قودره له باكووری عێراق رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له بنیاتنانی پرده‌كانی په‌یوه‌ندی و خستنه‌كاری ئه‌وپه‌ڕی وزه‌و توانا له‌نێوان گشت كاره‌كته‌ره په‌یوه‌نداره‌كاندا. تاقیگه‌كانی مه‌داد – سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆڕبه‌ندییه‌كی بێ وێنه دابینده‌كات بۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه كاتێك كه گشت لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ره په‌یوه‌ندداره نوێیه‌كان داده‌نێن.
لێره‌دا زیاتر بخوێنه‌ره‌وه له‌باره‌ی تاقیگه‌كانی مه‌داد