وڵاته‌كان

<0 class="0 text-center">شه‌ڕی ناوخۆ له‌ سوریا ئامارێكی تراژیدی دروستكردووه‌ كه‌ پتر له‌ چاره‌كه‌ ملیۆنێك كوژراو و زیاتر له‌ 13.5 ملیۆن ناچاربوون له‌ ڕێوشوێن و ماڵی خۆیان له‌ وڵاتی سوریا هه‌ڵبێن. له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه‌ ئاواره‌ بوون هه‌یانه‌ هه‌وڵی په‌نابه‌رییان داوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی سوریا كه‌ زۆربه‌یان له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ردان وه‌ك عێراق و ئوردن و لوبنان و توركیا.
قودره‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌ به‌ تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن له‌و وڵاتانه‌دا به‌هێزبكات ئه‌وه‌ش له‌ڕێی كاركردنه‌وه‌ له‌ پێنج بواردا: 1) پێكهاته‌ ژێرخانی په‌روه‌رده‌، 2) گه‌شه‌پێدانی تواناكان، 3) یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی، 4) پشتگیریكردنی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان، 5) ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆ و بڵاوكردنه‌وه‌.