یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی
یه‌كه‌ی بابه‌تی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت به قودره ئامانجی ئاگاداربوونه له یه‌كگرتوویی نێوان په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوخۆ له ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میوانداریی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له ئوردون و لوبنان و توركیا له‌ڕێی گه‌یشتن به هه‌ردوو گرووپه‌كه به‌هۆی سه‌نته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
ئوردون
قودره له ئوردون ئامانجی باشكردنی ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا و هاووڵاتییه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانی ئوردونییه سه‌باره‌ت به گه‌یشتنیان به زانیاریی دروست كه جۆرێتیی باشی هه‌بێت وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌تواناكردن و به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چالاكییه‌كانی قودره جه‌خت له‌سه‌ر كامپینه‌كانی زانیاری ده‌كه‌نه‌وه له‌رێی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌وه كه به ئاسانی خه‌ڵكی لێیان تێده‌گات پاشان بڵاوكردنه‌وه‌یان له تی ڤی و سۆشیاڵ میدیادا.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه سه‌ره‌كییه نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له ئوردون داده‌نرێت. له‌نێو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی دیكه‌دا كه پلانیان بۆ دانراوه، له ئێستادا قودره جه‌خت له‌سه‌ر كامپه‌ینه‌كانی زانیاری ده‌كاته‌وه كه ئه‌مانه دابینده‌كه‌ن: 1) ئه‌و زانیارییانه‌ی كه دروستن و پشتیان پێده‌به‌سترێت سه‌باره‌ت به مافه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كانی كرێكاران له شوێنكاردا (له ئه‌وه‌شدا ئوردونییه‌كان و سورییه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج)، 2) رێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی كاركردن له كه‌رتی كشتوكاڵدا كه له بنه‌ڕه‌تدا ئاراسته‌ی ئه‌و سورییانه كراوه كه له ئوردون ده‌ژین.
لوبنان
چالاكییه‌كانی قودره له لوبنان له بواری یه‌كگرتووییدا بریتین له دابینكردنی توانا سه‌ره‌تاییه‌كانی فێربوون بۆ منداڵی په‌نابه‌ره سورییه‌كان به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئاماده بكرێن بۆ چوونه به‌ر خوێندنی فه‌رمی له‌و وڵاته‌دا كه میواندارییان ده‌كات، هه‌روه‌ها دابینكردنی ئه‌ركی ماڵه‌وه به‌جۆرێك كه پشتگیری بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه تۆماركراون له قوتابخانه‌كاندا. هه‌روه‌ها قودره له سه‌نته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا راهێنانی تواناكانی ژیان پێشكه‌ش به لاوان و گه‌وره‌كانی لوبنان و سوریا ده‌كات و هاوكاریی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و سه‌نته‌رانه‌دا دابینده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له‌ڕێی یه‌كه گه‌ڕۆكه‌كانی هاوكارییه‌وه زانیاری بڵاڵاوده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به په‌نابه‌رانی سوریاوه هه‌یه وه‌ك ئامۆژگاریی یاسایی و چۆنێتی گه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كان.
توركیا
بۆ ئاگاداربوون له یه‌كگرتوویی نێوان په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوخۆ له‌و كۆمه‌ڵگه توركییانه‌دا كه میواندارییان ده‌كه‌ن، چالاكییه‌كانی قودره جه‌خت له‌سه‌ر چاككردن و فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌ڕێی سه‌نته‌ره فره خزمه‌تگوزارییه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیی سه‌ته‌لایته‌وه (یان هاتوچۆی هاوكاریكراو بۆ سه‌نته‌ره‌كانی فره خزمه‌تگوزاری) هه‌روه‌ها یه‌كه گه‌ڕۆكه‌كان بۆ شوێنه دووره ده‌سته‌كان وا ده‌كات خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ره به‌ره گشت ئه‌و جۆره گروپانه بگرنه‌وه كه له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ده‌ژین كه میواندارییان ده‌كه‌ن.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستین له مه‌ودایه‌كی دیاریكراودا پێشكه‌ش ده‌كرێن هه‌ر له خوێندنی نافه‌رمی و ته‌ندروستی و بژێوی و وه‌رزش و كه‌لتوور تا ده‌گاته خزمه‌تگوزارییه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك ده‌روونی- كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامۆژگاریی یاسایی و راهێنانی تواناكان و خوله بڕواپێكراوه‌كانی زمان.
ئامانجی سه‌ره‌كی بۆ گشت گروپه‌كان ئه‌وه‌یه كه بتوانن بگه‌ن به زانیاری و ئاستی هۆشیارییان سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یه‌كگرتوویی به‌رزببێته‌وه له كاتێكدا چالاكییه فره كه‌لتوورییه‌كان ئاراسته‌ی لاوان و منداڵان ، به‌تایبه‌تیش ئافره‌تان ده‌كرێت.
كورته‌ی راستییه‌كان
ئامانجی سه‌ره‌كی
هاندانی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری له نێوان په‌نابه‌ران و دانیشتوانی ناوخۆدا له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه میواندارییان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به گروپه به ئامانجكراوه‌كان له‌ڕێی سه‌نته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه، هه‌روه‌ها دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری. ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستییه‌كانن پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌ناویشیاندا چالاكییه فره كه‌لتورییه‌كان هه‌ر له په‌روه‌رده‌ی ( نافه‌رمی) و ته‌ندروستی و بژێوی و وه‌رزش و كه‌لتووره‌وه تاده‌گاته خزمه‌تگوزارییه تایبه‌ته‌كان وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یسه‌كان و راوێژكاریی ده‌روونی- كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامۆژگاریی یاسایی و راهێنانی تواناكان و خوله بڕواپێكراوه‌كانی زمان. |
جێبه‌جێكراوه له
ئوردون, لوبنان, توركیا
جێبه‌جێكراوه له‌لایه‌ن
رێكخراوی GIZ
سه‌رۆك تیم
Marion Hörrmann (توركیا ,GIZ)