ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆ و بڵاوكردنه‌وه
ئامانجی ئه‌م به‌شه یه‌كه‌یه دابینكردنی هه‌لی بوونی وتارگه‌یه‌كه بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه و گشت هاوپشكه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه نێو گفتوگۆیه‌كی بنیاتنه‌رانه‌وه و كارێكی وا بكه‌ن كه ده‌نگیان ببیسترێت. هه‌روه‌ها هانی فێربوونی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئه‌زموون ده‌دات له‌مه‌ڕ په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی به‌ره‌وپێشبردن كه‌ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی پرۆسه‌ی به‌تواناكردنه‌وه و دیدگه بۆچوونه‌كانی داهاتوو سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن.
ئامانجی به‌شه یه‌كه‌ی ئاسانكاریی گفتوگۆ و بڵاوكردنه‌وه (SO5) ی تایبه‌ت به رێكخراوی قودره ئه‌وه‌یه كه هه‌ل بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن ده‌نگی خۆیان ده‌رببڕن. ئه‌مه‌ش له‌ڕێی سوودوه‌رگرتن له گه‌لێك شێوه گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌وه به‌دیدێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنێكی كارای به‌شداریپێكردنی زانیاری و باشترین شێوه‌ی پراكتیزه‌كردنی ئاڵ‌وگۆڕكردن و فێربوونی هاریكارییانه به به‌شداری و به‌شێوازێكی به‌رفراوان. شێوازی فره هاوپشكێتی رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ دانانی ستراتیژی و رێكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكی گونجاو بۆ قه‌یرانی په‌نابه‌رانی هه‌رێم.
له‌ڕێی زنجیره‌یه‌ك وێركشۆپ و كۆبوونه‌وه‌ی شاره‌زا و كۆنفرانسه نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كانه‌وه، سیاسه‌تی پێشكه‌وتوانه دانرا كه ده‌بنه هۆی به‌دیهێنانی به‌تواناكردنه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی بره‌وپێدراو و دروستبوونی دیدگه بۆچوونه‌كانی داهاتوو سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانی سوریا و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه میواندارییان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی قه‌یرانی په‌نابه‌ران شیته‌ڵكرانه‌وه‌و باشترین كاری پراكتیكی به هاوپشكه په‌یوه‌نداره‌كان راگه‌یه‌ندرا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تاقیگه‌كانی مه‌داد سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕۆڵێكی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه: ئه‌وان وه‌ك كۆڕبه‌ندێكی فراوان كارده‌كه‌ن بۆ سوودمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی قودره و هاوپشكه په‌یوه‌نداره‌كانی تر تاوه‌كو پێكه‌وه كاربكه‌ن له ده‌ستنیشانكردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كاندا و پێكه‌وه چاره‌سه‌ره به‌رده‌وامپێدراوه‌كان دابنێن كه له چوارچێوه‌یه‌كی په‌یوه‌نداردایه، هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان.
لێره‌دا زیاتر بخوێنه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به تاقیگه‌كانی مه‌داد
كورته‌ی راستییه‌كان
ئامانجی سه‌ره‌كی
دابینكردنی وتارگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیكردن و هاندانی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له نێوان هاوپشكه‌كان و سوودمه‌نده‌كاندا له‌سه‌ر تاسه‌ری هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی وه‌به‌رچاو خستنه‌ڕووی به‌ها زیاده‌كانی ڕێكخراوی قودره وه‌ك پرۆگرامێكی هه‌رێمی. هه‌روه‌ها ئامانجی دابینكردنی هه‌له‌كان و وتارگه‌یه بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی میواندارییان لێده‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموونه‌كانیان و شێوازی چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و فێربوون له یه‌كتره‌وه و له گشت ئه‌وانه‌ش گرنگتر كارێكی وابكه‌ن كه ده‌نگیان به شێوازی جۆراو جۆر ببیسترێت له‌ڕێ وتارگه‌كانی ئۆنلاین و وێركشۆپه‌كانی هاوتا بۆ هاوتا و تاقیگه‌كانی مه‌داد-ه‌وه.
جێبه‌جێكراوه له
ئوردون، لونیان، توركیا و باكوری عێراق |
جێبه‌جێكراوه له‌لایه‌ن
رێكخراوی GIZ |
سه‌رۆك تیم
(ئه‌نكه‌ره، توركیا) Dagmar Blickwede |