به‌شدارانی تاقیگه دیدو بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكانی مه‌داد سه‌ربه یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌خه‌نه پێشچاوی یه‌كتر - كه له كانوونی دوه‌م تا نۆڤه‌مبه‌ری 2017 به‌ڕێوه‌چوون
ئه‌وه ئه‌زموونیكی گه‌وره‌بوو كه له گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌دا كار بكه‌ین كه باكگراوندی جیاوازیان هه‌یه و پێكه‌وه تاووتوێی مه‌سه‌له گرنگه‌كان بكه‌ین و پێشنیاری چاره‌سه‌ره‌كان بكه‌ین. تاقیگه‌ی مه‌داد رێگه‌ی بۆ ئێمه خۆشكرد كه وه‌ك یه‌ك تیم بیر بكه‌ینه‌وه و پێكه‌وه بۆ سوودی كۆمه‌ڵگه كار بكه‌ین.
( له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیدا، تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تواناكانی مه‌داد سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌وروپا،له 28 تا 29 ی ئازاری 2017)
"ئێمه ده‌ستمان به گفتوگۆ كرد سه‌باره‌ت به كێشه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی وڵات له هه‌مان كاتدا زانیاری ئاڵوگۆڕكرا و له چوارچێوه‌ی گشت رووه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه له ره‌وشه‌كه گه‌یشتین. راهێنانه‌كان له راستیدا گرنگ‌و به‌سوود بوون بۆ بچووككردنه‌وه‌ی كێشه فراوانه‌كان بۆ دوو یان سێ بابه‌تی دیاریكراو. ئێستا ئێمه ده‌توانین به بیرۆكه‌ی نوێوه سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدانی لاوان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وڵاته‌كانمان و ئه‌و بیرۆكانه بكه‌ینه پرۆژه ... رێكخراوێكی نایابه."
غه‌دیر خوفاش ، به‌رپرسی سه‌ره‌كیی جێبه‌جێكاری رێكخراوی ئوردونی " په‌روه‌رده بۆ دامه‌زراندن له‌سه‌ركار" (JEFE)
" تاقیگه‌كه بوارێكی ئیلهام به‌خش بوو بۆ ده‌رخستنی شێوه‌ی بیرۆكه‌كانمان له‌ڕیی راهێنانی پیشه‌ییه‌وه تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه به‌دییان بهێنین. ئێمه نموونه‌یه‌كی ره‌سه‌نمان بۆ كچانی لاو داهێنا له‌ناو په‌نابه‌رانی سوریا و له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگه ئوردنییه كهمدهرامهتانهشدا كه میواندارییان ده‌كه‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی نزمی رێژه‌ی هێشتنه‌وه‌ی توانا. هه‌ر له وێنه‌كێشانی مۆدێلێكی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر جانفاس تاوه‌كو فێربوونی چۆنێتی باسكردن و هاندانی بیرۆكه‌یه‌ك، ده‌توانم بڵێم كه تاقیگه‌ی نوێكردنه‌وه به‌نرخ بوو، هه‌روه‌ها ئه‌زموونه‌كه‌ی منی به جۆرێك ده‌وڵه‌مه‌ندكرد كه یارمه‌تیدام به‌شێوازێكی داهێنه‌رانه توانای نوێ گهشهپێبدهم به تایبه‌تی كه تیمێكی به‌توانام له ده‌وربوو."
ئه‌لیساندرا كۆنتیجیانی، ته‌مه‌ن 29 ساڵ
(UNDP)
"وێركشۆپی قودره یارمه‌تیده‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجم رابكێشێت به‌لای گرنگیی مه‌سه‌له‌ی هێشتنه‌وه‌ی توانا له دیدگه بۆچوونی یه‌كسانییه‌وه ، هه‌روه‌ها شێوازه‌كانی باشكردنی هاوكێشه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ڕێی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانی هۆشیاری و گه‌شه‌پێدانی كارگێڕییه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ژنان له‌نێو په‌نابه‌ران و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه میواندارییان ده‌كه‌ن له ئوردون."
PhD مونا تاجی، دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌دا پسپۆڕی په‌روه‌رده