خۆڕاگری لەڕێگای هونەر، یەکگرتوویی و هاوڕێیەتی

تورکیا

خۆڕاگری لەڕێگای هونەر، یەکگرتوویی و هاوڕێیەتی

کوبڕا و ئێبرو دوو ئافرەتی گەنجن – یەکیان سوورییە و ئەوی دیکە خەڵکی تورکیایە. ئەوان پەیوەندییەکی تایبەتیان لە بنکەی یەکگرتوویی ئافرەتانی شارەوانی سەیهان لە ئادانا پێکهێنا و ئێستا یارمەتی یەکتر دەدەن لە کاتە ئەستەمەکانی ژیاندا.

کوبڕا ٢٣ ساڵە و خەڵکی ئادانایە. کوبڕا  لەبەر کێشەکانی تەندروستی بەهۆی نەخۆشی پێستی، زوو وازی لە قوتابخانە هێنا. ئەو وای هەست دەکرد کە وازی لە خۆی هێناوە و دەستی لە خەونەکانی کێشاوەتەوە. لە ماڵەوە نەدەچووە دەرێ و خۆی دەدزێوە لە کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک و هەروەها ئەو سووریانەی کە دەهاتنە نێو شارەکەی. ئەو نەیدەزانی کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات و نیگەرانی جیاوازییە کولتوورییەکان بوو.

ئێبرو ١٦ ساڵە و کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو لە سووریاوە چوو بۆ تورکیا. لەسەرەتادا، ئەو کێشەی هەبوو لە خۆڕێکخستن لەگەڵ ژیان و زمانی نوێ. ئەو لە قوتابخانە هەوڵێکی زۆری دەدا و لەوێ ئازاری بینی و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا وازیهێنا. ئەگەرچی حەزی لە وێنەکێشانەوە بوو بەڵام نەیتوانی بۆخۆی بەتەنها لە ماڵەوە ئەنجامی بدات. ئەو بەبەردەوامی داوای لە دایک و بابی دەکرد کە ڕێگەی پێبدەن بگەڕێتەوە بۆ سووریا چونکە هەستی نەدەکرد کە خەڵکی تورکیایە.

کوبڕا و ئێبرو یەکەمجار لە بنکەی یەکگرتوویی ئافرەتان کە لەلایەن شارەوانی سەیهان بەڕێوەدەچێت یەکتریان بینی. بنکەکە تەنها بۆ ئافرەتانە و هەل دەڕەخسێنێت بۆ فێربوون، داهێنان و یەکترناسینی ئافرەتانی کۆمەڵگا. دوو ئافرەتە گەنجەکە لە وانەی هونەر لە بنکەکە چاویان بە یەکتر کەوت و بوون بە هاوڕێی باش بۆ یەکتر. ئەوان لەگەڵ یەک نەتەنها هونەر فێربوون بەڵکو دەربارەی خۆیان و کولتووری یەکتر فێربوون و بەخێرایی بەسەر ئەو بیرۆکە باوانەدا زاڵ بوون کە پێشتر نەیاندەهێشت ببن بە هاوڕێ.

کوبڕا دەڵێت: "پاش هاتن بۆ ئێرە، فێربووم کە چۆن لەگەڵ سوورییەکان هەڵسوکەوت بکەم. لەو ڕاستییە تێگەیشتم کە زۆرم بڕیاری پێشوەختە دەدا. بنکەکە زۆر شتی بە زۆر شێوە فێرکردین و هێزی پێ بەخشین و فێری کردین کە چۆن لەگەڵ خەڵک پەیوەندی بگرین. ئێمە ئێستا هاوڕێی باشین." ئێبرو درێژە بە قسەکان دەدات و دەڵێت: "ئیتر نامهەوێ بگەڕێمەوە. ئێرەم پێ خۆشە چونکە ئێستا هاوڕێم هەیە."

کوبڕا ئێستا لەگەڵ کێشە پێستییەکەی یەکلایی بووەتەوە و لە ڕێگای وێنەکێشان دەریدەبڕێت. ئەو دەڵێت: "ئێستا وێنەکێشانەوە هەموو ژیانمە. هەروەها گەڕاومەتەوە بۆ قوتابخانە. خوێندنی ئامادەیی لە ڕێگای خوێندنی لەڕێگای دوورەوە تەواو دەکەم. خەونم بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانی بەهرە تایبەتەکانە." ئێبروش گەڕاوەتەوە بۆ قوتابخانە.

کۆمەڵگا، متمانە و ڕاستی: هێزی ڕۆژنامەوانی پشتبەستوو بە ڕاستی

ئوردن

کۆمەڵگا، متمانە و ڕاستی: هێزی ڕۆژنامەوانی پشتبەستوو بە ڕاستی

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، علاء النساری تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژنامەوانێکی سووری بوو کە ئاوارە بوو و لە دوای بەرپابوونی کارەساتی سووریا لە سنوور پەڕێبووەوە و چووبوو بۆ ئوردن.

لە ساڵی ٢٠١٥، علاء لەلایەن "سووریا دایڕێکت" کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ڕاگەیاندنە دادەمەزرێت و لەوێ ئەزمون و زانیاری بەرچاو لە بوارەکەی خۆیدا بەدەست دێنێت. علاء دەیزانی کە ئەگەر زانیاری و لێهاتوویی پسپۆرانەی زیاتر بەدەست بهێنێت دەتوانێ لە پیشەی پسپۆرانەی خۆیدا زیاتر پێشکەوێت.

ئەو وەکو باوەڕمەندێکی توند بایەخی بە "ڕاستی لە ڕاگەیاندن"دا، دەگەڕا بەشوێن هەلەکانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکان و تەکنۆلۆژیای شیاو بۆ پشکنینی ڕاستی و پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوەی ڕاگەیاندن. حەزی ئەو بۆ ئەو بابەتە زیادی کرد بەتایبەت بە سەرهەڵدانی هەواڵە ناڕاستەکان لەگەڵ سەرهەڵدانی کۆڤید-١٩ و بەرەنگاربوونەوەکانی ئاوارەکان.

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠، ئەو بەشداری کرد لە وۆرکشۆپی CFI میدیا کە لەسەر پشکنینی ڕاستی و خوێندەواری زانیاری ڕاگەیاندن  بوو.

علاء لێهاتوویی، ئامراز و زانیارییە نوێیەکانی بەکارهێنا بۆ ڕاهێنانی ئاوارە گەنجە سووریەکان و دانیشتوانی پارێزگای زەرقا لەلایەن یەکێتیەکی گەشەپێدان کە پسپۆری بواری لاوانە. ڕاهێنانەکەی جەختی لەسەر کێشەکانی زانیاری هەڵە و هەواڵی نادروست سەبارەت بە پەتای کۆڤید-١٩ بوو.

ڕاهێنانی ئەنجامدراو لەلایەن علاء بوو بە هۆی ئەوەی کە بتوانێ پەیوەندی نوێ دروست بکات لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی (CSOs) لە کۆمەڵگاکەی خۆیدا و پەرەبدات بە تۆڕی پسپۆڕیی خۆی. بەهۆی وۆرکشۆپەکە، ئەو ئێستا چالاکوانە و زانیاری پێویستی هەیە بۆ دابینکردنی زانیاری متمانەپێکراو و سەلمێنراو و بڵاوکردنەوە و پەرەپێدان بەو سیاسەتە لە کۆمەڵگای خۆیدا.

علاء بەم جۆرە دەربارەی ئەزمونەکەی خۆی دەدوێت:

"بابەتەکانی ڕاهێنانی CFI دابینکەری ئامێر و زانیاری بنچینەیین بۆ پشکنینی ڕاستی. بۆ هەر ڕۆژنامەوانێک گرنگە کە دڵنیاببێتەوە لە ڕاستی ئەو زانیاریانەی کە پێکهێنەری کەرەستەی ڕۆژنامەوانی ئەون. لە لایەکی ترەوە، بینەران و خوێنەران تەنها باوەڕ بە ڕۆژنامەوانگەلێک دەکەن کە هەواڵەکان بەگوێرەی ڕاستی و داتای بەباشی پشکنراو دەگوازنەوە. لە هەمان کاتەدا کە دەمانەوێت لە ڕێگای کاری ڕۆژنامەوانی پاڵپشتی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بکەین، پێویستە پێش گەیاندنی پەیامەکەمان، متمانە بۆ بینەران و خوێنەرانمان دروست بکەین، و ئەو متمانەیە دەتوانرێ بەدەست بێت لەڕێگای پێشکەشکردنی زانیاری پشتبەستوو بە ڕاستی و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان. لەو ڕوانگەوە، دەتوانین پەیامی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە گوێی بینەران و خوێنەرانمان بگەیەنین."

پاڵپشتی مانەوە لە ژیان، ڕێزلێنان لە ئازایەتی و پشتگیری کردن لە هیوا

عێراق

هودا، تەمەن ١٣ ساڵ، ڕزگاربوویەکی توندوتیژی داعشە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی هێرشەکان، هودا و خێزانەکەی لە گەرمەی شەڕدا گیران. خێزانەکە لە یەکتر جیاکرانەوە و تەنها کاتێک توانیان یەکتر بگرنەوە کە هێرشەکان ڕاگیرابوون.

پاش ئەزمونە ڕاتەکێنەکە، دایکی هودا ئەوی برد بۆ بنکەی پاڵپشتی ئامالنا بۆ ژنان و منداڵان بەو هیوایەی کە هودا بتوانێ چاودێری پزیشکی و دەروونی وەرگرێت. کاتێک هودا بۆ یەکەمجار چوو بۆ بنکەکە، دەرکەوت کە ئەو تووشی کەمی خۆراک و کۆلۆستۆمی بووە.

بە یارمەتی دکتۆرەکان و ڕاوێژکارەکانی ئامالنا، هودا تەدروستی خۆی بەدەست هێنایەوە. ئەو لە دانیشتنی یەک-بە-یەک و گروپی ڕاوێژکاریدا بەشداری کرد، ئەو هەروەها لە هەموو چالاکییەکانی منداڵان وەکو هونەر و کاری دەستی بەتایبەت چنین و دروومان بەشداربوو. بە پاڵپشتی دایکی، هودا فێربوو کە چۆن جل و بەرگی خۆی بدوورێت، کە ئەوە بوو بە هۆی دڵخۆشی ئەو چونکە ئەو پێشتر هەموو شتێکی لەدەستدابوو. جل و بەرگە نوێیەکان کە بۆخۆی دووریبوونی بوون بە هۆی ئەوەی کە هەستی شکۆ و بەهیخۆزانین لەودا نۆژەن ببێتەوە.

ئامالنا نەتەنها پاڵپشتی هودای کرد بۆ ئەوەی کە لەبواری دەروونی چاک ببێتەوە بەڵکو کەسانێکی دۆزیەوە کە مانگانە بەشێک لە دەرمان و پێداویستی خۆراکی ئەو دابین دەکەن. چاکبوونەوەی تەواوی ئەو نزیکەی ٣ ساڵی خایەند. پاش ئەوەی کە بنکەی ئامالنا بەهۆی نەبوونی بودجە داخرا، پاڵپشتی قودرە ٢ بۆ هودا لەکاتی خۆیدا گەیشت و چارەسەری ئەو بە ئەنجام گەیشت.

ئەمڕۆ هودا بووەتە کچێکی هەرزەکاری دڵ ئاسوودە کە بەبەردەوامی سەردانی بنکەکە دەکات و تەنانەت هونەر و زمان فێری منداڵانێک دەکات کە تووشی شەڕ بوون!

بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا و حکومەتەکانی ئەڵمانیا و ئیسپانیا، قودرە ٢ دەتوانێ دڵنیاببێتەوە کە ئامالنا درێژەدەدات بە یارمەتیدانی خەڵکانی ڕۆژئاوای موسڵ. ئەمڕۆ بنکەی ئامالنا لە جەوسەق و موسڵ چالاکە.

بنکەی کۆمەڵگای ژین: پەروەردە و بەهێزکردنی کەسانی کەمئەندام

عێراق

بنکەی کۆمەڵگای ژین: پەروەردە و بەهێزکردنی کەسانی کەمئەندام

عێراق تووشی کەمی دەرفەتەکانی ئابووری و دامەزرانە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی گوشار لەسەر ئابوورییەکانی ناوچەیی و بازاڕی کار لە کۆمەڵگاکانی خانەخوێ. ئەو بارودۆخە بەتایبەت بۆ کەسانی کەمئەندام بەرەنگاربوونەوەیەکی گەورەیە و ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان و هەوڵدەدەن هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار بکەن.

ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکان تووشی بەرەنگاربوونەوەی زیاتر بوون بۆ خۆڕێکخستن لەگەڵ بازاڕی کار چونکە زۆربەی جار لێهاتووییەکانیان و ئەزمونەکانی فێربوونیان تۆمارنەکراوە یان باوەڕپێکراو نین.

ئامانجی بنکەی کۆمەڵگای ژین لە هەولێر بریتییەلە پاڵپشتی کەسانی کەمئەندام بەتایبەت ئەوانەی کە جێهێشتنی شوێنی ئاسوودەییان لە ماڵەکانیان بۆیان دەبێتە مایەی زەحمەتێکی زۆر. بنکەکە بە پێشکەشکردنی خولەکان هەوڵ دەدات کە خوێندەواری پسپۆڕانە بەرز بکاتەوە لە کەسانی کەمئەندامدا و لەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە بە هۆگەلێکی دیکە خوێندنیان تەواو بکەن. بنکەی کۆمەڵگای ژین شوێنێکی ئەمان بۆ کۆبوونەوەی تاکەکان دابین دەکات و پاڵپشتیان دەکات و لە ڕێگای مامۆستایانی پسپۆڕ و خۆبەخشانی خەمخۆر هانیان دەدات.

ڕێناس و نەرمین کە دوو مامۆستان لە بنکەی کۆمەڵگای ژین توانیان هەلێک بدۆزنەوە بۆ پەرەپێدان بە لێهاتوویە دەسپێشخەریەکانیان.

پاش بەشداری لە خولەکانی ڕاهێنانی گەشەی ئابووری لەلایەن قودرە ٢، ڕێناس و نەرمین توانیان پەرە بدەن بە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ کەسانی کەمئەندام.

لەڕێگای لێهاتوویەکانی گەشەی بازرگانی، ڕێناس دەستیکرد بە پێشکەش کردنی ڕاهێنانی لێهاتوویی کۆمپیوتەر و نەرمین خولی خوێندەواری بۆ کەسانی کەمئەندام کردەوە و توانی لێهاتووییەکانی فێری ئەو کەسانە بکات و وەکو مامۆستایەک خزمەتێکی باشتر بکات بە کۆمەڵگاکەی.

قودرە ٢ هەڵدەستێت بە ئاسانکردنی دەستپێگەیشتن و دابینکردنی هەلەکانی ئابووری لە ڕێگای گەشەی لێهاتووییەکان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هەلی دامەزران و دەستپێکردنی بازرگانی بچووک بەتایبەت بۆ گەنجان، ژنان و کەسانی کەمئەندام. ئامانجەکە بریتییەلە باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ئاوارەکان، ئاوارەکانی ناوەخۆ و کۆمەڵگا خانەخوێیەکان و هەرەها دامرکاندنی پەشۆکاوی کۆمەڵایەتی لە بازاڕی کار لەنێو گروپە ئامانجەکان.

یای سێ ڕەهەندەد یبێتە بزوێنەری دەفەتی کار و باشی کۆمەڵایەتی.

عێراق

تەکنەلۆجیای سێ ڕەهەندی دەبێتە بزوێنەری دەفەتی کار و باشی کۆمەڵایەتی.
بەرنامە ی قودرە ٢ پشتگ یری لەگەنجا ن دەکات ب ۆ پەرەپێدا نی تواناکانیان و باشتر کردنی دۆخی
دەستگەیشتن بە ه ەل ی کار و برەدان بەم کەرتە بە سوودە. تەکنە لۆجیا ی سێ ڕەهەند ی جگ ە ل ە
ڕەخساندنی دەرف ەتەکا ن ی کار ، ب ەشدارییەک ی بەرچاوی هەی ە ل ە کەرت ی تەندروستی ناو خۆیی ب ە
چارەسەری داهێ نەرانە بۆ د یزاین و بەره ەم هێنانی بەر هەمەکانی، وەک قەڵغا نی د ەموچاو، کە لە شەڕ ی
بەرەنگاربوو نەوەی ن ەخۆ ش ی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19 زۆر گرنگن.

جیهانی سێ ڕەهەندی، تەنها کۆمپانیایەک لە پاێزگای دهۆک، لە هەرێمی کوردستانی عێراق،
خزمەتگوزاری چاپی سێ ڕەهەندی پێشکەش دەکات و قودرە ٢ هاوبەشی لە گەڵ کۆمپانیای ناوبراو
کردووە بۆ مەشقپێکردنی ١٣ گەنج لە بواری چاپکردنی سێ ڕە هەندی.
 

" هەگبەمان پڕکرد لە ئەزموون "

ئەل ەندی تەمەن ٢٧ س اڵ یەکێ کە لەو ١٣ ب ەشداربو وەی کە سوودیا ن ل ە ئەزموونەکە بینی . ئەلەن د
پێشتر وەک وان ەبێژێ کی خۆ بەخش کاری دەکرد، کە ئەم کارە یارمەتی داوە لە بەدەستهێنانی ئەزموون ،
بەڵام هیچ داها تێکی پێ نەبەخشی. بۆ ماوەیەکی کە بێکار بووە، ئەلەند بە پەرۆشبوو بۆ بەشدار یکرد ن
لە بەرنامەیەک کە زیاتر پەرە بە تواناکانی بدات. کاتێک کە بانگەشەی مەشقی چاپکردنی سێ
ڕەهەند ی خ وێندەوە، کە مەشقەکە لە کۆمپانیای جیهانی سێ ڕەهەندی ئەنجام درا ، یەک سەر ناوی
خۆی تۆمار کرد .

هەر ک ە ئەلەند دەستی کرد بە بەشداریکردن لە ڕاهێنانەکەدا ، ئەو خۆی بینیەوە کە حەزێکی بۆ
چاپکرد نی سێ ڕەهەندی هەیە و چۆن دەکرێت لە کا تی قەیرا نی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا ) COVID19 ( بۆ
پاڵپشت ی کرد نی ک ۆمەڵگا کەی بەکار بهێنر ێت.

ئەلەند ئەوەی هەبوو بڵێت : " ڕا هێنانەک ە هاندان ی م نی زیاتر کرد و ن یشا ن ی دام چۆ ن لە و بوارە نوێیەد ا
سەرکەوم ".

ئێستا ئەلەند لە جیهان ی سێ ڕەهەندی کاردەکات و ب ەدوای بژاردە دا دەکەوێ بۆ ئەوەی دەست بە کار
و پیشە ی خۆی بکات، لە د یزاینی سێ ڕەهەندی بۆ بازاڕکردنی سەرهێڵ/ ئۆنڵای ن پەرە پێ دەدات .
هاوکاری و هەماهەنگی بەرنامەی قودرە ٢ و جیهانی سێ ڕەهەندی بووە هۆی ئەوەی کە سێ
بەشداربوو بتوانن دەرفەتی کارکردنی تەواو کات/ فول تایم و دە بەەشداربووی تر دەرفەتی کارکردنی
بەشەکی/ پارت تایم بدۆزنەوە. لە چوار چێوە ی هاوکاریەکا نی نێوا ن بەرنا مەی قودرەی - ٢ و کۆمپانیای
جیهانی سێ ڕەهەند ی لە عێراق، ١٠٠٠ قەڵغانی دەموچاو بەر هەم هێنراوە و ڕادەستی
بەڕێوە بەرایە تی ت ەندروست ی دهۆ ک کراوە، بە بێ بەرامب ەر.

بە پشتیوا نی یەکێ تی ئەورۆپا و حکوم ەتەکا نی ئەڵمانیا و ئیسپانیا ، بەرنامەی قودر ە 2 برەوی بە ه ەل ی
کار داوە بە ت ایبە تی بۆ گ ەنجان و ژنان. بەرنامەی قودرە ٢ هە لی پەرەپێدا نی توان ا بۆ تاکەکان و چەندین
جۆری پشتگیری بۆ دەستپ ێکردنی بازرگا نی بچووک دا بین دەکات . ئەو پشتیوانییەی قودرە ٢ فەراهە م
دەکات، دەبێت هۆی بەزهێزکردنی خۆگونجاندن و، زیادکردنی خۆب ژێویی و یار مە تیدەرە بۆ پەرەپێدان ی
بژێویی بەردەوام .

بۆ دابینکرد نی ئەم پشتیوا نییە، بەرنامەی قودرە ٢ ل ە نزیکەوە لەگەڵ ئەکتەرەکا نی کەرتی گش تی و
تایبەت لە چەن د بوار ێکدا کار دەکات .

" ئێمە پێویستمان بە کەسێک بوو کە لە گەڵمان بوەستێت، گرنگیمان پێبدات و گوێ لە چیرۆکەکانمان بگرێت و بزانێت بە چ بارو دۆخێک دا دەربازبووین"

لوبنان

ڕانا، تەمەنی ٤٠  ساڵانە و دایکی سێ کوڕ و کچێکە. هاوسەرەکەی بێکارە. ڕانا لە سیر ئەل دانیە لە باکووری لوبنان دەژیت.

ڕانا بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە چەند دانیشتنێکی دەروونی دا کرد سەبارەت بە باوانی کردنی ئەرێنی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری زوو بە شوودان کە ئامانج لە دانیشتنەکان بریتیە لە برەودان بە پێوانەکانی خۆپارێزی بۆ خۆ بەرەوپێشبردن و تەندروستی منداڵان و پێگەیشتوانی لاواز لە وڵاتی سوریا و لوبنان.

ڕانا بە زەردەخەنەیەکەوە وتی " من لە دانیشتنەکانەوە فێربووم کە چۆن پەیوەندی لە گەڵ منداڵەکانم باشتر بکەم. هەروەها لە دانیشتەنەکان دا من زۆر هەستم بە ئاسوودەیی دەکرد، دواجار من شوێنێکم دۆزیەوە بۆ ئەوەی بتوانم خۆمی تێدا دەرببڕم"

هەروەها وتیشی " دانیشتنەکان وای کرد خۆگونجاندم باشتر ببێت و یارمەتی دام ئەو دڵەڕاوکێیەی کە تەواوی ماوەکە بەرووکی گرتبووم کەم بێتەوە و بە هەمان شێوەش ئەو نا سەقامگیریەی لە ماوەی قەدەخەی هاتووچۆدا هەمبوو".

" ئێمە بارێکی زۆر قورسمان خستبوویە سەر شانمان و ئێمە پێویستی بەکەسێکمان هەبوو لە گەڵ مان بێت و گرنگیمان پێبدات و گوێ لە چیرۆکەکانمان بگرێت و بزانێت بە چ بارو دۆخێک دا دەربازبووین"

لە ماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کچی ڕانا مارەکرا و ئاواتی ئەوەبوو لە زووترین کات دا هاوسەرگیری بکات سەرەڕای ئەو ڕاستیەی کە کچەکەی تەمەنی تەنها  ١٧ساڵان بوو.

دوای بەشداری کردن لە دانیشتنەکانی هۆشیاری زوو بە شوودان، ڕانا بە وریاییەوە بیری کردەوە و بریاری دا پەلە لە کچەکەی نەکات بۆ ئەوەی هەرچی زووە هاوسەرگیری بکات و هەندێک کاتی پێدا بۆ ئەوەی هاوسەری داهاتووی باشتر بناسێت بەر لەوەی باز بداتە نێو هاوسەرگیریەکی ناکامەوە.

هەروەها ڕانی وتی " دانیشتنەکانی باوانی کردنی ئەرێنی بۆ من زۆر بە سوود بوون، من فێربووم کە چۆن گوێ بۆ منداڵەکانی ڕابگرم و پشتگیریان بکەم لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بە تایبەتی خۆمیان لێ تووڕە مەکەم، بەو پێیەی منداڵەکانمان بە بەردەوامی پێویستیان بە خۆشەویستی و سۆزی ئێمە هەیە"

" هەروەها ئێمە ئەوەش فێربووین کە باوانی کردنی ئەرێنی بریتیە لە بەرپرسیارێتیەکی هاوبەش بۆ هەر دوو دایک و باوک و پێویستە درک بەوە بکەین کە منداڵەکانمان لە گەڵ گەورەبوونیان پێیوستی جیاوازیان هەیە.

ڕانا لە کۆتایی دا وتی "من ئەو شتانەی کە لە دانیشتنەکانی باوانی ئەرێنی دا فێربووم لە گەڵ منداڵەکانم بەکاربردووە و دەتوانم هەست بەوە بکەم کە لە ئێستادا پەیوەندیەکی باشترم لە گەڵ منداڵەکانم هەیە.

من ئومێد دەکەم بتوانم لە دانیشتنی تری بەرنامەی قودرە بەشداری بکەم، بەو پێیەی هەستم بە سوودەکانی کرد لە سەر خۆم و بە تایبەتی کاتێک لە گەڵ خێزانەکەم مامەڵە دەکەم".

 

رێکخستنی چیرۆکەکە: سەمەر قوربان