© test copyright (u)

ده‌رباره‌ی قودره‌

"قودره‌ – به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میوانداریان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌ چوونێك بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق" كارێكی هه‌رێمییه‌ كه‌له‌لایه‌ن پاره‌ دابینكردنی متمانه‌ پێكراوی هه‌رێمیی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ پاره‌ی بۆ دابینكراوه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانی سوریا، پاره‌ دابینكردنی مه‌داد و وه‌زاره‌تی هاوكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری حكومه‌تی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ (BMZ) بۆ هه‌وڵی به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی به‌ تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یه‌ كه‌ میوانداریان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌ چوونێك بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق.

قودره‌ وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌ به‌ مانای "هێز"، "توانا" یان "به‌تواناكردنه‌وه‌" دێت، له‌ حوزه‌یرانی 2016 ه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ پرۆگرامه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن: كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی GIZ)) GmbH و ڕێكخراوی ئه‌زموونی فه‌ره‌نسی (EF)، هه‌روه‌ها ئاژانسی ئیسپانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ پێناو گه‌شه‌پێداندا AECID له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌شداری ئه‌م پرۆگرامه‌ن، ئوردون و لوبنان و توركیا و باكوری عێراق. هه‌ر سێ‌ ئاژانسه‌كه‌ له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زمون و سه‌رچاوه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن چه‌مكێكی یه‌كگرتوو به‌دیبهێنن وجێبه‌جێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبكه‌ن له‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وروپایی هاوبه‌شدا بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌ی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

ره‌وشی رووداوه‌كان

پێكدادانه‌كانی  سوریا بوه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی  گه‌وره‌ترین  قه‌یرانی مرۆیی  له‌ مێژووی  نوێدا.  په‌نابه‌رانی سوریا ئێستا  گه‌وره‌ترین ژماره‌ن به‌ به‌راورد له‌ته‌ك هه‌ر پێكدادانێكدا كه‌ له‌ تاكه‌ سه‌رده‌مێكدا رووی دابێت، به‌و پێیه‌ی ئێستا پتر له‌ 5 ملیۆن په‌نابه‌ری سوری له‌ وڵاته‌كانی ده‌ورو به‌رو شوێنی دیكه‌ هه‌ن.

 ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ دراوسێی سوریان  میواندارێتیی زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، لوبنان‌و ئوردون به‌ پێی  رێژه‌ی دانیشتوان زۆرترین ژماره‌ی په‌نابه‌ریان هه‌یه‌  له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌ كاتێكدا  توركیا گه‌وره‌ترین ژماره‌ی  په‌نابه‌ریان هه‌یه‌  كه‌ له‌ یه‌ك  وڵاتدا هه‌بن.

له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی  وروژمی په‌نابه‌راندا توانای ئه‌م وڵاتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كارا بچن به‌ده‌م  قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه‌  گه‌یشتۆته‌  دوایین راده‌. زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێی سوریان رووبه‌ڕووی  هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌ هێنده‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌  به‌  بارودۆخی پارێزگاریكردن و  گه‌یشتن به‌  خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان و په‌روه‌رده‌ و بازاڕی كاره‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه‌ كه‌ قودره‌ له‌ نزیكه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ وڵاتانی  ئوردون و  لوبنان و  باكووری عێراق و  توركیا  ده‌كات كه‌ له‌ پرۆگرامه‌كه‌دا به‌شدارن. ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ئامانجێكی گشتیدا  كه‌ بریتییه‌ له‌  به‌هێزكردن و به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌و  ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌  میواندارییان ده‌كه‌ن.

ناوی پرۆگرام

قودره‌ – به‌ تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوون بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق

رێپێدراوه‌ له‌لایه‌ن

كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، وه‌زاره‌تی هاریكاریی و گه‌شه‌پێدانی ئابوری (BMZ)

به‌شداریی پاره‌دابینكردن له‌لایه‌ن

(یه‌كێتیی ئه‌وروپا (پرۆگرامی بودجەی متمانەی مه‌داد

وڵاتان

عێراق، ئوردون، لوبنان، توركیا.

ڕێكخراوه‌ جێبه‌جێكاره‌كان

(GIZ) به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ (AECID) و (EF)، قودره‌ – عێراق:

ماوه‌

حوزه‌یرانی 2016 تا حوزه‌یرانی 2019.

بووجه

كۆ: 78.000.000 یورۆ (3.4) ملیۆن له‌لایه‌ن BMZ ٧٤.٦ ملیۆن یورۆ له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌

بواره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردن


ئامانجی قودره‌ بریتییه‌ له‌  به‌هێزكردن و به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌و  ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌  میواندارییان ده‌كه‌ن له‌  پێنج  بواری سه‌ره‌كیدا:

  • باشكردنی پێكهاته‌ ژێرزه‌مینیی  قوتابخانه‌ و گه‌یشتن به‌ چالاكییه‌ زیاده‌كانی پرۆگرامی خۆێندن ،
  • فراوانكردن و باشكردنی توانا بنه‌ڕه‌تییه‌ پیشه‌ییه‌كان،
  • به‌هێزكردنی  یه‌كگرتوویی  كۆمه‌ڵایه‌تی  له‌ڕێی ئه‌و  خزمه‌تگوزارییانه‌وه‌ كه‌ بنه‌مایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه‌،
  • به‌هێزكردنی  ده‌سته‌ڵاته‌كانی داموده‌زگا ناوخۆییه‌كان،
  • بره‌وپێدانی  گفتوگۆ و  ئاڵوگۆڕی  ئه‌زموون ده‌رباره‌ی  ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌هۆی به‌تواناكردنه‌وه‌یه‌كی باڵا بۆ په‌نابه‌ران و  ئاواره‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌  میواندارییان ده‌كه‌ن.

 

پاره‌دابینكراوی مه‌داد سه‌ر به‌ یه‌كیتیی ئه‌وروپا


به‌شێك  له‌ یارمه‌تیی به‌هێزی  یه‌كێتیی ئه‌وروپا (EUTF) وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونی  قه‌یرانی په‌نابه‌رانی سوریا، پاره‌ی دابینكراوی  یه‌كێتیی ئه‌وروپایه‌ بۆ پشتگیریكردن له‌ نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن په‌نابه‌ری سوری و ئه‌و  كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن له‌ میسر و  عێراق و  ئوردون و  لوبنان و توركیا و وڵاتانی به‌ڵقانی رۆژئاوا.

له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌   كه‌ EUTF ده‌مه‌زراوه‌  تاوه‌كو ئێستا  پتر له‌  1 بلیۆن یورۆی خستۆته‌كار كه‌ له‌ ناویشیدا به‌شداریی 22 وڵاتانی  ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپاو توركیا هه‌بووه‌. تاكو ئێستا 80%ی ئه‌و بڕه‌ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ پتر له‌نیوه‌ی ئه‌و پارانه‌ به‌گرێبه‌ست دراوه‌ته‌ ئه‌و به‌شدارانه‌ی كه‌ 25 پرۆژه‌  جێبه‌جێ ده‌كه‌ن .

EUTF  یارمه‌تیی ده‌سته‌به‌ركردنی  ئاگاداریی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و هه‌لی ئابووری ده‌دات بۆ  په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت منداڵ و لاوان له‌ ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها EUTF به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئاوڕ له‌ بواره‌كانی  به‌تواناكردنه‌وه‌ و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێداویستییه‌كانی ئاو و پاكژی ده‌داته‌وه‌  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر كاریگه‌ریی پێكدادانه‌كانی سوریا، واته‌ بۆ  سوودی په‌نابه‌رانی سوریاو ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میواندارییان ده‌كه‌ن وئه‌ركێكی له‌ ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ریان  كه‌وتۆته‌سه‌ر.

 

كارجێبه‌جێكردن


 قودره‌ پاڵپشت به‌ زانینی  چۆنێتی  كارئه‌نجامدان و ئه‌و  ئه‌زموونی  جێبه‌جێكردنه‌ی كه‌ له‌  له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ به‌ده‌ستهاتوون له‌ڕێی هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیانه‌وه‌ باشترین كاری پراكتیكی به‌كارده‌هێنێت  له‌ ئه‌و پرۆژه‌ هاوبه‌شانه‌دا كه‌  له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا ئه‌نجامیده‌دات وه‌ك  بنه‌مایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی. به‌ ئه‌و گیانه‌وه‌ پرۆگرامی قودره‌ له‌لایه‌ن  گروپێك  له‌ ئاژانسه‌كانی وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا (EUMSAs)وه‌ جێبه‌جێَكرا  كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی GIZ)) GmbH  , و شاره‌زایی فه‌ره‌نسا ( EF) ، هه‌روه‌ها  رێكخراوی  ئاژانسی ئیسپانی بۆ هاوكاریی گه‌شه‌پێدانی  نێوده‌وڵه‌تی (AECID) پێكدێن.

هاوبه‌شه‌ جێبه‌جێكاره‌كان

(كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی GIZ) GmbH دامه‌زراوه‌یه‌كی فیدراڵییه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی جیهانی كاری هه‌یه‌. GIZ   یارمه‌تیی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ده‌دات له‌ بواری هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامپێدراو و په‌روه‌رده‌ی جیهانی. له‌ڕێی كاره‌كانییه‌وه‌ GIZ   یارمه‌تیی خه‌ڵك  و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌دات  له‌ دیاریكردنی  ئایینده‌ی خۆیان و  باشكردنی  ره‌وشی ژیانیاندا.

شاره‌زایی فه‌ره‌نسا EF ئاژانسێكی گشتیی فه‌ره‌نساییه‌ بۆ  یارمه‌تیی ته‌كنیكیی نێوده‌وڵه‌تی. ئامانجی  به‌شداریكردنه‌  له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامپێدراودا له‌ سه‌ر بنه‌مای هاریكاری و گشتگیری، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی  له‌ڕێی  بره‌وپێدانی جۆرێتیی سیاسه‌ته‌ گشتییه‌كان له‌ نێوان  وڵاته‌ هاوبه‌شه‌كاندا. شاره‌زایی فه‌ره‌نسا EF  ئه‌و پرۆژه‌ هاوكارییانه‌  دیزاین ده‌كات و جێبه‌جێیان ده‌كات كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی  توانا له‌ نێوان پیشه‌وه‌ره‌كاندا ئاراسته‌ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه‌  ئۆفه‌ری ته‌واوكه‌ر ده‌خاته‌ به‌رده‌ست و له‌ هه‌مان كاتدا شاره‌زایی گشتی و تایبه‌ت  كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  به‌ده‌م پێویستییه‌كانی وڵاته‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بچێت.

ئاژانسی ئیسپانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ پێناو گه‌شه‌پێداندا AECID قه‌واره‌یه‌كی  یاسایی گشتییه‌  كه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ  وه‌زاره‌تی  كاروباری ده‌ره‌وه‌ و هاوكاریكردن. AECID به‌رپرسیاره‌ له‌ دانان و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ته‌كانی ئیسپانیا بۆ هاوكاریی گه‌شه‌كردن به‌ ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وامپێدراو له‌ وڵاته‌ به‌شداره‌كاندا. بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ش AECID هاوكاریی  ته‌كنیكی و  ئابووری و دارایی  دابیده‌كات  هه‌روه‌ها  یارمه‌تیی مرۆیی.

(به‌ڵێنده‌ره‌ دووهه‌مینه‌كان ( ناسه‌ره‌كییه‌كان

CFI  ئاژانسێكی هاوكاریی سه‌ر به‌  وه‌زاره‌تی فه‌ره‌نسایه‌  بۆ كاروباره‌كانی  ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌  كه‌ ئه‌ركی هه‌مئاهه‌نگی و  جێبه‌جێكردنی  سیاسه‌تی یارمه‌تیدانی  فه‌ره‌نسای پێبه‌خشراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی  گه‌شه‌پێدانی میدیا له‌ باشووردا. ئه‌و ئاژانسه‌ یارمه‌تیی گشتی و تایبه‌ت  بۆ هاوپشكه‌كان دابینده‌كات  له‌ بواری پیشه‌سازیی میدیادا به‌ ئامانجی به‌هێزكردنی پروسه‌كانی به‌ مۆدیرنكردن  و  به‌ دیموكراتیكردن ، وه‌ك  مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌  فه‌ره‌نسا  له‌ ئه‌ستۆی گرتوه‌.

ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی گشتی FIIAPP   ده‌زگایه‌كی كاربه‌ڕێكه‌ری  گشتییه‌، به‌شێكه‌ له‌ سیستمی  هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسپانیا كه‌ له‌بواری خزمه‌تگوزاریی  داموده‌زگا گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی  به‌شداریكردنی  ده‌زگا  جۆراوجۆره‌كان و له‌ بواری هاوكاریی  ته‌كنیكی  پرۆژه‌كان و  پرۆگرامه‌كاندا كارده‌كات. ئامانجی FIIAPP  باشكردنی  چوارچێوه‌ كاری  داموده‌زگایی و  خستنه‌كاری  سیستمی گشتی  ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌  كاریان لێده‌كات له‌ڕێی  ئه‌و پرۆژانه‌وه‌  كه‌ ئاڵوگۆڕی  ئه‌زموونه‌كانی نێوان داموده‌زگاكان  به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن.  ئه‌م ده‌زگایه‌ پشتگیری  له‌ دیزاینكردن و جێبه‌جێكردن و چاودێریكردن و  هه‌ڵسه‌نگاندنی  سیاسه‌ته‌ گشتییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها  رێكخستنی كارگێڕی  و گه‌شه‌پێدانی  یاسادانان.

كورته‌ی راستییه‌كان