تاقیگەکانی مەداد – بەرنامەی قودرە گەنج و بيرؤكه ى ئەفراندن لە بواری دیجتال

له‌ زنجیره‌یه‌ك ۆركشۆپدا له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و هه‌رێمی دا، تاقیگه‌كانى مه داد چالاكییه‌كانی بنیاتنانی توانا و راهێنانةكاني ده‌خاته ‌كار. ئه‌وان بوارێكی بێ مه‌ترسی ده‌ڕه‌خسێنن بۆ گشت هاوپشكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و گروپ پێک دئنن گفتوگۆ به‌ڕێوه‌ببه‌ن به‌مه‌به‌ستی فه راهه‌مهێنانی بیرۆكه‌ لەلایەن گرووپەکانەوە و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و بیرۆکە و كێشه‌ سه‌ره‌كییانه‌ ‌ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ست کە رووبەرووی کۆمەلگا دەبنەوە، له‌ سه‌رتاسه‌ری كۆبوونه‌وه‌كاندا بیرۆكه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گروپه‌كان ده‌كرێن به‌ "پرۆژه‌" (نموونه‌ ره‌سه‌نه‌كان) كه‌ له‌ڕێی ته‌كنیكى نوێ وە دەبێت ئەویش به به‌شداریی پێكردن و ‌ تاقیده‌كرێنه وه ی بیرۆکەکان دەبێت- وه‌ك شوێنيك بؤ تاقيكردنه وه ى بيرؤكه كان كراوه‌ يه، سیناریۆ و پلان و بیركردنه‌وه‌ کان دیزاین دەکرێن ئه مانه هه مووى له‌لایه‌ن شاره‌زا و پێشه‌نگانی بواره‌كه‌وه‌ رێنمايیان پێدەدرێت و ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت.

© Qudra Programme

الأردن - II مختبرات الصندوق الاستئماني الأوروب

Mehr
© Qudra Programme

لبنان - II مختبرات الصندوق الاستئماني الأوروب

Mehr

١*قودره‌ وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌ به‌ مانای "هێز"، "توانا" یان "به‌تواناكردنه‌وه‌" دێت، له‌ حوزه‌یرانی 2016 ه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ پرۆگرامه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن: كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی _ (GIZ) GmbH  و ڕێكخراوی  شارەزایانی فه‌ره‌نسی (EF)، هه‌روه‌ها ئاژانسی ئیسپانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پێناو گه‌شه‌پێداندا  (AECID) هەروەها ئاژانسی فریاگوزاری هەنگاری (HIA) ، ‌  ئەو ووڵاتانه‌ی كه‌ به‌شداری ئه‌م پرۆگرامه‌ن، ئوردون و لوبنان و توركیا و باكوری عێراق. هه‌ر چوار‌ ئاژانسه‌كه‌ له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموون و سه‌رچاوه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن چه‌مكێكی یه‌كگرتوو به‌دیبهێنن بۆ جێبه‌کرنی کارەکان و به‌شداریبكه‌ن له‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وروپایی هاوبه‌شدا بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌ی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.