© Qudra Programme

"قودره‌ – به‌تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆی سوریا و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ میوانداریان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌ چوونێك بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق" كارێكی هه‌رێمییه‌ كه‌له‌لایه‌ن پاره‌ دابینكردنی متمانه‌ پێكراوی هه‌رێمیی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه‌ پاره‌ی بۆ دابینكراوه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی قه‌یرانی سوریا، پاره‌ دابینكردنی مه‌داد و وه‌زاره‌تی هاوكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری حكومه‌تی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ (BMZ) بۆ هه‌وڵی به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی به‌ تواناكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ناوخۆ و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌یه‌ كه‌ میوانداریان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌ چوونێك بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق.

قودره‌ وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌ به‌ مانای "هێز"، "توانا" یان "به‌تواناكردنه‌وه‌" دێت، له‌ حوزه‌یرانی 2016 ه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ پرۆگرامه‌كه‌ به‌ هاوبه‌شی جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن: كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی GIZ)) GmbH و ڕێكخراوی ئه‌زموونی فه‌ره‌نسی (EF)، هه‌روه‌ها ئاژانسی ئیسپانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ پێناو گه‌شه‌پێداندا AECID له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌شداری ئه‌م پرۆگرامه‌ن، ئوردون و لوبنان و توركیا و باكوری عێراق. هه‌ر سێ‌ ئاژانسه‌كه‌ له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زمون و سه‌رچاوه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن چه‌مكێكی یه‌كگرتوو به‌دیبهێنن وجێبه‌جێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبكه‌ن له‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وروپایی هاوبه‌شدا بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌رده‌وامه‌ی په‌نابه‌ران كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.


 

ده‌نگ و باس و چالاكییه‌كان