دامەزراوەی میدیای CFI - وۆرکشۆپی ڕاهێنانی رۆژنامەگەڕی و هەڵسەنگاندنی ڕاستییەکان جێبەجێ دەکات
لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنادا هەموومان هەواڵی ناڕاستمان پێدراوە لەبەرئەوە پێویستە سەرچاوەی زانیاری ڕاست و متمانەپێکراو بدۆزینەوە!
دامەزراوەی میدیایی CFI وۆرکشۆپی هەڵسەنگاندنی ڕاستیەکان بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئەردەن ڕێکخست کە هەواڵ لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پەنابەران بڵاودەکەنەوە.
لە وۆرک شۆپەکەدا ئامڕازی پێویست بۆ هەڵسەنگاندنی هەواڵی ناڕاست خرایە بەردەستی ڕۆژنامەنووسان. رۆژنامەنووسانی ئەردەنی و سووریی ڕاهێنانیان لەبارەی نوێترین ئامرازەکانی هەڵسەنگاندن و چاودێری کردنی هەواڵی ناڕاست پێکرا.
پڕۆگرامی قودرە٢ پشتگیری کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری ورد و راست دەکات لەڕێگەی ئەنجامدانی کامپین وبڵاوکردنەوەی هۆشیاریی.
ڕۆژنامەنووسی سوریی علا ئەلناسر کە بەشداری وۆرکشۆپی ڕاهێنانی رۆژنامەگەڕی و هەڵسەنگاندنی راستییەکانی کردبوو دەڵێت: ‘هەرکاتێک هەوڵی پشتگیری کردنی پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی دەدەین لە ڕێگەی رۆژنامەگەرییەکانمانەوە ئەوا پێویستە پەیوەندی و متمانە لەگەڵ شەقام درووست بکەین بەرلەوەی پەیامەکانمان بگەیەنین. ئەمەش تەنیا بەوە دەکرێت کە زانیارییەکانمان لەسەر بنەمای ڕاستی بێت و داتاکان پشتڕاست کرابنەوە.’
فاتیمە راسراس خوێندکاری بەشی ڕاگەیاندن دەڵێت: ‘خولەکانی ڕاهێنان لە ئاستی زۆر تەواودابوون. خولەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هانی بەشداربووان بدەن بەدوای هەواڵدابگەڕێن و زانیارییەکانیان پشتڕاست بکەنەوە. دەرفەتی ئەوەمان هەبوو لەگەڵ رۆژنامەنووسانی ئەردەنی و سووریی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو وتارانە بکەین کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە خرانە بەردەستمان.’