ئەردەن – ڕێگاکانی نوێ کردنەوەی پلانەکانی گەشەپێدانی ناوخۆ دەستی پێکرد

بەچاودێری باڵوێزی ئیسپانیا لە ئەردەن ئارانزازوو بانۆن داڤۆلاس، وەزارەتی کارگێڕی ناوخۆیی و شاندی یەکێتی ئەوروپا، ڕێگاکانی نوێ کردنەوەی پلانی گەشەپێدانی ناوخۆیی بۆ سەرۆکی شەش شارەوانی لە پارێزگای مەفرەق ڕوونکرایەوە. پڕۆگرامی قودرە٢ لە ناوچەکانی ئەو شارەوانیانە جێبەجێ دەکرێت کە هەریەکە لە شارەکانی مەفرەق، سەرحان، هۆشە، مەنشیت بەنی حسن، ڕیحاب و ئەلبەسیلەن.

پلانێکی گەشەپێدانی ناوخۆیی گەشەی پێدەدرێت بۆ هەر شارەوانییەک ئەویش لەسەر بنەمای شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانیان دەبێت.

کۆمەڵگای مەدەنیش بەشداری لەو پرۆسەیەدا دەکەن بەتایبەتیش ژنان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەنابەران و گەنجان تاوەکو هەم شارەوانی و هەمیش هاوڵاتیان بتوانن دەستنیشانی کێشەکانیان بکەن و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزنەوە کە ئەمەش دەبێتەهۆی گەشەپێدان و بەرەوپێش بردنی شارەوانییەکان. بەشداری هاوڵاتیان لەو پڕۆسەیەدا ڕۆڵیان بە‌هێزتر دەکات لە بڕیاردان لەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنیان.

لە بەرواری ٩ی حوزەیران وۆرک شۆپێکی ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ڕێگاکانی گەشەپێدانی پلانی ناوخۆیی بەڕێوەچوو کە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی کارگێڕی ناوخۆیی بۆ شارەوانی شاری ئەلبەسیلە ئەنجامدرا. لە ماوەی وۆرک شۆپەکەدا ستافی شارەوانی پلانی گەشەپێدانی ناوخۆییان شیکردەوە وپێداچوونەوەیان بۆ کرد. هەروەها وۆرک شۆپێکی تر و زنجیرەیەک لە ڕاهێنان لەبارەی چۆنیەتی کۆکردنەوەی داتا و ئامڕازەکانی شیکردنەوە و ستراتیژی (SWOT) و ستراتژی (PESTLE) و لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان و پلانی بودجەدانان و وەبەرهێنان بۆ هەموو شارەوانییەکان ئەنجامدەدرێت. بەشداربووانیش ویستی خۆیان نیشاندا بۆ بونیادنانی تواناکانیان لە پلاندانان و دڵنیابوونەوە لەوەی کە پلانی گەشەپێدانی ناوخۆی پشت بەتواناکانی ئەوان دەبەستێت.

Bir Cevap Yazın

%d blogcu bunu beğendi: