ئەنجامدانی گفتوگۆ لەبارەی هەڵکردن لەگەڵ دۆخدا - ئێستا کاتی ئەوەیە فێرببین و زانیارییەکان بڵاوبکەینەوە

پڕۆگرامی قودرە٢ هەمیشە گفتگۆی ڕێکخستووە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و نوێکردنەوە.

شەش گفتۆگۆی ‘لەگەڵ هەڵکردنی باروودۆخ’ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو هەریەکە لە هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانمان و بەخشەرەکانمان ئامادەبوون تاوەکو بەیەکەوە گفتوگۆ بکەن لەبارەی بەرەوپێشچوونەکان و ئاڵەنگارییەکانی بە ڕووبەڕیی قەیرانی سوریا دەبنەوە. هەروەها گفتوگۆکان ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمێک بۆ پێشکەش کردنی پێشنیار و ڕاسپاردەکان بۆ ئاگاداربوون لە کارەکانی بەخشەرەکانی داهاتوو و هاوبەشە جێبەجێکارەکان و وەبەرهێنەرەکان.

یەکەم گفتوگۆی سەرهێڵ لەلایەن پڕۆگرامی قودرە٢ بەڕێوەچوو و لە بەرواری ١٠ی حوزەیراندا. لە گفتوگۆکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرینگی بەنیشتیمانی کردنی کارەکان تاوەکو باشتر وەڵامی دۆخەکان بدەنەوە. شارەزایانی پانێڵەکانمان گفتوگۆیان کرد لەبارەی ئاڵەنگارییەکان و ڕێگاکانی بەرەوپێشچوونی گەیاندنی هاوکارییە ناوخۆییەکان کە پەیوەندی متمانەپێکراو زیاتربێت لەنێوان کارەکتەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و لوتکەی گفتوگۆ درووست بکرێت بۆ کارەکتەرە ناوخۆییەکان تاوەکو بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندییەکانیان بکەن.

گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی ‘هەڵکردن لەگەڵ دۆخەکاندا’ جەخت دەکاتەوە لەسەر کوالیتی گەیاندنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان کە لە بەرواری ٥ی ئاب بەرێوەچوو تاوەکو دەستکەوتەکان باس بکرێن و بزاندرێت چی جۆرە پشتگیرییەک پێویستە بۆ ئەوەی بتواندرێت قەیرانەکان بگۆڕدرێن بۆ دەرفەت. گرینگی درێژخایەنی و پشتگیری گونجاندن لەگەڵ ستراتیژی هاوبەشەکاندا تیشکی خرایەسەر هەروەها باس لە گرینگی بەشداری کردنی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لە گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کرا.

دەتوانی لێرەوە سەیری وێبینارەکان بکەیت.

کلیک لێرەبکە بۆ داگرتنی راپۆرتەکە

Bir Cevap Yazın

%d blogcu bunu beğendi: