قودرە٢ – ئەردەن – قودرە٢ دەرفەتی کارکردن بەگەڕدەخات بۆ کارکەرانی سەربەخۆی ناوخۆ

قودرە٢ – ئەردەن – قودرە٢ دەرفەتی کارکردن بەگەڕدەخات بۆ کارکەرانی سەربەخۆی ناوخۆ

فێربوون بۆ دەستکەوتنی کار

بەپشتگیری کردنی پڕۆگرامی قودرە٢ ‘فێربوون بۆ دەستکەوتنی کار’ لە ئەردەن بە هاوکاری دەستەی زانیاریی و پەیوەندییە تەکنەلۆژییەکانی ئەردەن وۆرک شۆپێکی سێ ڕۆژەیان ئەنجامدا لە بەرواری ٢١-٢٣ی حوزەیران بۆ ٣٠ کۆمپانیای کەرتی تایبەت. ئامانجی وۆرک شۆپەکەش بریتی بوو لە سوودگەیاندن بە بەگەڕخستنی کارکەرانی سەربەخۆی ناوخۆ و فێربکرێن کە چۆن پلاتفۆڕمە جیاوازەکان بەکارهێنن کە بەشێوەی ئۆنلاین بەردەستن.

دامەزراوەی فێربوون بۆ دەستکەوتنی کار لە ئەردەن و دەستەی زانیاریی و پەیوەندییە تەکنەلۆژییەکانی ئەردەن پێکەوە کاردەکەن بۆ دەست نیشانکردنی پێداویستییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیا لەلایەنی نیشاندانی لە بازاڕدا (هێزی کار) و لە لایەنی خواستەوە (کۆمپانیا تایبەتەکان). لەسەر بنەمای ئەو هاوکاری کردنە دامەزراوەی فێربوون بۆ دەستکەوتنی کار ڕاهێنانی بە گەنجان کردووە سەربارەت بە بازاڕکردنی ئۆنلاین و بەکارهێنانی داتا و کارامەییە هاوتاکانی. هەردوو دازمەراوەی فێربوون بۆ دەستکەوتنی کار لە ئەردەن و دەستەی زانیاریی و پەیوەندییە تەکنەلۆژییەکانی ئەردەن سەرنجیانداوە کە پیوستە تواناکانی کارمەندەکان بەکاربهێندرێت بۆ دامەزراندنی کارکەرانی سەربەخۆ و ڕێکخستنی کارکەرانی لە شوێنانی دوورەوە.

ئامینە ئالۆمەری سەرپەرشتیاری پرۆژەیە لە ڕێکخراوی گالاکسی و بەشداری کرد لە وۆرک شۆپەکە و وتی ‘لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ کەلتوری دامەزراندنی کارکەرانی سەربەخۆ لە بازاڕی کاری ئەردەندا زیادی کردووە بەڵام هەمیشە ئاسان نییە بۆ ئەوەی کەسانی شیاو بدۆزیتەوە. لە ماوەی وۆرک شۆپەکەدا باشترین پلاتفۆڕمەکانی دامەزراندنی کارکەرانی سەربەخۆمان پێ ناسێندرا، هەروەها باس لە سود و زیانەکانی دامەزراندنی کارکەرانی سەربەخۆش کرا و باشتر لە شێوازی ئابووری و کاری کورتخایەن تێگەیشتین.’

دامەزراوەی فێربوون بۆ دەستکەوتنی کار لە ئەردەن هاوبەشی کردووە لە پڕۆگرامی قودرە٢ بۆ باس کردنی بابەتی دانەمەزراندنی گەنجانی ئەردەن لەڕێگەی رەخساندنی دەرفەتی درووست کردنی داهات بۆ گەنجان لەناو بازاڕی کاری تەکنیکی و ڕاهێنانی کارامەییەکانی ژیانەوە.

Bir Cevap Yazın

%d blogcu bunu beğendi: